|
|
|
بۆ لێره که‌لتوور نیه و لای ئێمه که‌لتوور له‌تیف
رۆژی پێنجشه‌مه ڕێکه‌وتی 25/3/2010 له کاناڵی ((SVT ی سویدی واته کاناڵی یه‌ک مێزگردکم بینی که زۆر جێ سه‌رنج راکێش بوو، مه‌به‌ست له سازکردنی ئه‌م مێزگرده ئه‌وه بوو که ڕۆژیی پێشتر واته ڕۆژی چوارشه‌ممه له کاناڵی یه‌کی سویده‌وه ڕاپۆتاژێک له ژێر ناوی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌گه‌رانه دابه‌زی. مه‌به‌ست له سازکردنی ئه‌م مێزگرده بریتی بوو له‌وه که له مانگی مارش 2009دا له خوێندنگایه‌کی بچووک به ناوی بێستا ((Bjästaskolan سه‌ر به ناوچه‌ی ئۆرنشخۆلڤیك ( (Örnsköldsvik کوڕکی خوێندکار له ته‌والێتی خوێندنگاکه ده‌ستدرێژیی ده‌کاته سه‌ر کچێکی 14 سا‌ڵه به ناوی ((Linne. تاوانکار که تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامداوه تاوانه‌که قه‌بووڵ ده‌کات، و هه‌روه‌ها دادگای سه‌رتایی((tingsrätten و دادگای شکایه‌تکردنه‌وه((hovrätten ئه‌م کوڕه به تاوانکار ده‌زانن. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی گه‌لێک به‌رچاو له خه‌ڵکی ئه‌م شاره، له ناو ئه‌وانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکه، قه‌شه کڵێسا و ژماره‌یه‌کی زۆر له مامۆستایانی قووتابخانه‌ک پشتگیری کوڕه‌که‌یان کردوبوو و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر نامرۆڤانه و دوور له شێواز‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه هێرشێکی پروپاگه‌نده‌ی ناشیرین له دژی ئه‌م کچه بێ تاوانه ده‌ست پێده‌که‌ن، وه هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نا‌وه‌ستێ به‌ڵکو کۆمه‌ڵه‌ی بوختانی ناشیرین و هه‌روه‌ها به کارهێنانی وو‌شه‌ی وه‌ك سۆزمانیی له دژی ئه‌م منداڵه 14ده سا‌ڵه که‌وته سه‌ر زاری جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره. خاڵێکی تر که زۆر جێ سه‌رسورمان بوو، ئه‌وه بوو که له ڕۆژی کۆتایهاتنی مه‌کته‌ب کوڕه‌که له لایه‌ن به‌رپرسانی کڵێساوه بانگ کرابوو بۆ کڵێسا و گوڵی ڕۆسی ده‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئاهه‌نگی کۆتایهاتنی خوێندنگاکه به‌شداریان کرد. به‌ڵام لینێ وا تووشی نه‌خوشی ده‌روونی ببوو ته‌نانه‌ت نه‌یده‌توانی له ئاهه‌نگی کۆتایهاتنی خوێندنگادا به‌شداری بکا.
ئه‌م روداوه له دوو روانگه‌وه زۆر گرنگه و جێی سه‌رنجه. یه‌که‌میان بریتیه له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆڤانه‌و بیری پیاو سالاری له وه‌ڵاتێک روده‌دات و به‌رێوه ده‌چێ که به یه‌کێک له پێشکه‌وتوترین وو‌ڵاتانی جیهان پێناسه ده‌کرێ له زۆر بواردا، له‌وانه بواری مافی مرۆڤ، دێمۆکراسی تاک، کاریگه‌ری ڕۆڵی ڕێخکراوه فێمنیسته‌کان وه.... هتد. له وه‌ڵاتێک ئه‌م دیارده کۆنه‌په‌رستیانه ده‌بینین که ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانه‌که‌ی له سه‌د 47،3 له ژنان پێک هاتوه و زیاتر له 250 سا‌ڵه به شیوه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆو یان فه‌رمی له شه‌ڕ به‌شداری نه‌کردوه، زیاتر له سه‌د سا‌ڵه ئه‌زمۆنی دێمۆکراسی هه‌یه. من لێره‌دا به پیویستی ده‌زانم ئاماژه به خاڵێک بکه‌م که به بروای من گه‌لێک گرنگه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که روناکبیران و ڕۆژنامه نووسانی وو‌ڵاتی سوێد چۆن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن سه‌باره‌ت به‌م کاره نامرۆیانه که له دژی ئه‌م کچه کراوه. من چاودێری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م کرد، به‌ڵام تا ئه‌م چرکه‌ساته که‌من خه‌ریکی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێره‌م له روناکبیران و نووسه‌ران و رۆژنامه نووسانی ئه‌م وو‌ڵاته‌م نه‌بینبوه که بڵێن ئه‌مه کولتووری ئێمه‌ی سویدیه، واته به هیچ شیوه‌یه‌ک چه‌مکی کو‌لتوور تێکه‌ڵاوی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناکه‌ن.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه له نێوان کچان و کوڕانی په‌نابه‌ردا رووی بدایه زۆر به ئاسانی ڕێگه‌یان ده‌دا به خۆیان ده‌یان ووت ئه‌مه کولتووری ئه‌وانه له کولتووری ئێمه دیارده ئاوا ناشیرین نییه. سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه تنها یه‌ک ژنی رۆژنامه نووسی سویدی به ناوی کاتارینا((Katarina له سه‌ر ئه‌و جه‌خت ده‌کات که ئه‌م دیارده‌یه له وو‌ڵاتی سوید هه‌مان دیارده‌یه که ئێمه له وو‌ڵاته‌کانی تر به ناوی "کوشتنی ناموسی" ناوزه‌دی ده‌که‌ین. دیارده‌ی توندوو تیژی و کوشتنی کچان له ژێر ناوی شه‌رفدا که‌م یان زۆر له ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌یه و له ناو هه‌موو چینوو تیوێژێکی کۆمه‌ڵدا ئه‌م دیارده‌ی خۆی ده‌بێنته‌وه. من پێموایه بۆ بنه‌بڕ کردن و سڕینه‌وه‌ی دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه و بیری پیاوسالاری، ده‌بێ شۆڕشیکی فه‌رهه‌نگی بکرێ و کۆڕانکاریه‌کی بنه‌ره‌تی له روانگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بکرێ له‌مه‌ڕ بۆچونیان سه‌باره‌ت به پیاوو ئافره‌ت. هه‌روه‌ها ده‌بێ میکانیسی تازه کار کردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ین بۆ ووشیارکرده‌نوه‌یان سه‌باره‌ت به مافی تاك به ئافره‌ت و پیاوه‌وه له کۆمه‌ڵدا. |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است