بیرەوەریەکانم لە هیزی کاوە پاشان گوردانی کاوە!
(بەشی1)
 بەهاری ساڵی 1362 ی هەتاوی بەرانبەر بەساڵی (2683)ی کۆردی لە حالیکدا کۆماری ئیسڵامی بەو پەری هیزەوە خەریک بۆ کۆردستانی داگیر دەکرد و هەزاران مروڤکۆژی ساز کردەبو  بۆ کۆشتن و توقاندنی خەڵکی بیتاوانی کۆرد لە پیشی هەمۆیاندا مرۆڤە چەپ و سۆسیالیستەکان بە تایبەت کۆمەڵەکان، وک نمونە ئایەتۆڵا خاڵ خاڵی نوینەری خۆمەینی و مۆنتەزەری تاوانبار، لە ئاوەها بارو دۆخیکدا منیش هەر وەک هەزاران ڵاوی بەخەبەر هاتۆ و شۆرشگیری کۆرد بریارم دا چیدی توانا و تەحەمۆڵی ئەو هەمۆ زۆڵم و تاوانە نامرۆیانە ناکەم و بیرم لەوە کردەوە دەبیت منیش دەست بدەمە خەباتیکی ئاشکرا و چەکدارانە.  لەو کاتەشدا تەنها حیزبیک کە جیگای بروا و سیقەی منی ڵاو و زوڵم لیکراو بۆ ئەوە کۆمەڵە بۆ . دیارە ناسینی کۆمەڵە بۆ من زۆر ئاسان بۆ لەبەر ئەوەی کۆمەڵە جیگای نفۆزیکی دیرینی بۆ لە دیو اندەرە  بە بۆنەی دەیان مرۆڤی تیکۆشەر و دلسوز وەک مام رەحمانی شەریفی، هاوری قادری بەرامی فەرماندە، حەبیبۆڵا مۆرادی، مۆزەفەری مۆحەمەدی، ئیبراهیم رۆستەمی، مۆزەفەری پاکسەرشت، عەزیز هەقجو،مۆحەمەد کۆردی(ڕیشە) حەسەنی کاکوەندی(کانیچەرمو) فارس شەریفی، ڕەحیم کەڵەکان، ساڵەح گومەی،ڕعوف ئەفسای و چەندین تیکوشەری دیکەوە. ئەو کات من دەشتم گرتە بەر و هاتم بۆ مقەری کۆمەڵە لا ئاوای دەرەگەزان لەگەل هاوری ئەشرەفی پەناهەندە و چەند ڵاویکی دیکە ڵەو کاتە دا کاک حەسەنی کاکوەندی جیگری ناوچەی دیواندەرە بۆ لەو مقرە و کاک مۆحەمەدی ۆیسیش (عزیزئاوا) بەرپرسی مقەرەکە بۆ. ئەو هاوریانە زۆر بە باشی  هاتنە پیرمانەو و زۆریش پیشوازیان لیمان کەرد، ئەوەشم لەبیرە کە   کاک حسەن وتی ئەحمەد گیان بۆ هاتۆی بۆ ئیرە؟ منیش لە ۆڵامدا وتم هاتوم بۆ پیشمەرگایەتی حسەن وتی پیم وانیە وەرتان بگرین لەبەر ئەوەی تەمەنتان کەمە دەبیت ببنە 18 ساڵ ئەوکات بۆتان هەیە ببنە پیشمەرگە، منیش بەش بە حاڵی خوم جوابم دایەوە نە من ناگەرمەوە دەبیت ببمە پیشمەرگەی کۆمەڵە دیارە هاوریەکانیشم هەر بەو شیوەیە وڵامی کاک حەسەنیان دایەوە، ئەویش ۆتی باشە دوایی بیریکی لی دەکەینەوە. لە دوای 2 رۆژ لەو مقەرە ماینەوە کاک  حەسەن هاتو پی راگەیاندین ئیوە دەبیت برون بۆ گووندی شاقەڵا لەوی مقەری کومەیتەی ناوچەی لیە ئەوان بریار دەدەن ئایا بتانکەن بە پیشمەرگە یان نە.  ئیمە کە 5 نەفەر بۆین لەگەڵ چەند پیشمەرگەیەکی دیکە بەڕی کەوتین بۆ مقەری شاقەڵا کە نزیکەی دوو کاتژمیرە ریگا بۆ. لەبیرمە کە کاتیک گیشتینە سەر گەردەنەی(کەل قووڵەنگ) نیوان شاقەڵا و دەرەگەزان یەکیک ڵە پیشمەرگەکان کە ڕینوینمان بو بە نیوی حەسین کانیکەوە وتی وەرن هەر کامتان یەک فیشەک بەم تفەنگەی من بتەقینن بو ئەوەی دوای دەڕون بۆ دەورەی فیربون بزانن چون تە‌قە بکەن. دوای 2 کاتژمیر ریپیوان بە ناو بەفر و شاخو بەندەندا گەیشتینە مقەری ناوچەی دیواندەرە و لەویش زۆر بە گەرمی وەرگیراین، ئەو کات کاک ئەبە تارانی مەسئوڵی ئەو مقەرە بو. رۆژی دوای پیاویکی قەدباریک و روخوش هات بۆ ڵامان و زۆر بە نەرمۆ نیانەوە ئەحواڵی پرسین و خوشیی پیمان ناساند، من ناوم یەحیا مۆحەمەدی و بەرپرسی فیرگەی ناوچەی دیواندەرەم. کاک یەحیا 1 حەفتە خەریک بۆ بۆ فیرکردنی چەکو تەقەمەنی لەگەڵمان و دوای تەوا بۆنی دەورەی فیرگە چەکیان پیمان داو بەری کراین بۆ ناو هیز کە مقەرەکەی  لەدەرەگەزان بۆ. دوای 1 حەفتە مانەوەمان لەو مقەرە هاوری فەرماندی هیزی کاوە کاک قادری بەهرامی هات و لەگەڵمان قسەی کرد کە ئیوە لەم کاتەوە پیشمەرگەی کۆمەڵەن و دەبیت مڵ کەچ بن بۆ بریارەکانی تەشکیڵانی کۆمەڵە، ئەوش بڵیم پیم وایە ئەو روژە کە من وەک پیشمەرگەی کۆمەڵە وەرگیرام خوشترین ڕۆژی ژیانم بۆ تا ئەو کاتە کە تەمەنم 15 ساڵ بۆ، هەستم بەوە دەکرد کە وەک مرۆڤ حیسابم بۆ دەکریت و چیدی کەس ناتوانیت زوڵمم لی بکات. لەو کاتەدا 2 مقەری دیکەی هیز لە ئاوایەکانی یاپاڵ و قزڵبۆڵاخ بۆ، من بەری کرام بۆ مقەری قزڵبۆڵاخ لە پەڵی شهیدانی ئیبراهیم ئاوا سازامدەی کرام کە لەو   کاتەدا کاک حەمەی سەیار فەرماندەی نزامی بو شەهید ئەشرەف مەڵەکشانیش  مسئوڵی سیاسی بۆ. من کەوتمە دەستەی شەهید سمایل کە مەسئوڵی نیزامیەکەی شهید عابدینی سەڵواتاوە بو و  مەسئولی  سیاسیەکەشی  کاک بەهرامی تیموری بۆ. دوای ماوەیەکی کۆرت لە رۆژی 15 ی فەروەردین (نەۆرەز) مانگی بەهاردا بە پی بریاری کاک قادری بەهرامی 2 پەڵی ساز کەرد کە  هەر یک لەو پەلانە  لە 3 دەستە دروست دەبۆ  هەر دەستەیک 15 تا 20 کەس بۆ بەرەو مەنتیقەی قاڵقالی بەڕی کراین و لە سەر جادەی کەوڵە  کە دەکەویتە نیوان  شارەکانی دیواندەرە و سنە کەمینیکمان دانا و هیزیکی 40-50 کەسی لە هیزی کۆماری ئیسڵامی کەوتە کەمینەکەو و هەر هەمۆی تەفر و تۆنا بۆ، پاشان کە ئیمە دەگەراینەوە بۆ گۆندی یینییرخ توشی هیزیکی زۆر زەبەلاحی دۆژمن بۆینەوە کە لە شارەکانی بیجارو دیواندەرەوە تیکەڵ لە پاسدار و بەکریگیراوانی محەلی پیک هاتە بۆ ڕوبەڕۆ بۆینەوە  یەکسەر توشی شەریکی قورس و دەستەو یەخە بۆینەوە. بە بریاری هاوری فەرماندە کاک  قادری بەهرامی دوای ماوەیەکی کۆرت ئیمە توانیمان هەمۆ گۆندەکەمان خستە ژیر رکیفی خۆمانەوە و توانیمان جیگای خۆمان مەحکەم بکەینەوە و بە وینەی  شیر لە بەرانبەر هیزی گەوری دۆژمندا بۆستینەوە و لە دوای 8 کاتژمیر شەری دەستەو یەخە هیزی دۆژمن شکست بدەین و دەست بەسەر هەمۆ شوینەکانی دەورو بەری گۆندەکەدا بگرین. لەو شەرە قۆرس و کەم وینەدا هیزیکی زۆر لە دۆژمن کۆژران و بریندار بۆن 5 لاشەی هیزی دۆژمن کەوتە دەستمان کە یەک لەوانە فەرماندەیکی گەورەی  ئەو هیزە بۆ چەکو تەقەمندیکی زۆریش بەجیما بەڵام بە پی دەستۆەری هاوری فەرماندە بۆمان نەبۆ هەمۆی کۆ بکەینەوە، هوکارەکەی ئەوە بۆ دۆژمن نەیتوانی بۆ هەمۆ کۆژراوەکانیان بگویزنەوە لەبەر ئەوەی فریوی ئیمە بدەن نارۆنجوکیان لە ژیر میتەکاندا دانابۆ بۆ ئەوەی ئەگەر ئیمە بروین دەستبەسەریاندا بگرین بتەقیتەوە و لەو  ڕیگایوە زەربە لە پیشمەرگە بدەن. بە داخەوە لەو شەرەدا ئیمە 3 هاوری تیکۆشەرمان بە ناوەکانی هاوریان سالەح گومەی، ناسر محەمەدی (کانیچەرمۆ) و هاوری یەدوڵا کانیچای لەدەست دا. ئەوە یەکمین جار بۆ من لە شەڕی پیشمەرگە لە دژی کۆماری ئسڵامی بەشداری بکەم.
هەر لە دوای گەرانەومان لە دوای ئەو شەرە هاتینەو بۆ مقەری قزڵبۆڵاخ و لەدوای چەند رۆژیک حەسانەوە ئەمجاەر کەوتینە ڕی بەرەو دەڤەری قەمەری و لەویش چەند چالاکیەکی سیاسی نزامیمان ئەنجام دا، بۆ نمۆنە لە ئاوایەکانی عەلی ئاوا ،کیلەکەوە ، کۆتەک، چۆڵاخ و کانیچەرمو کۆبۆنەوە کرا بۆ خەڵک و چەند چالەکیەکی نیزامیش ئەنجام درا، وەکو چون بۆ ناو شاری دیواندەر و لیدان لە پایەگای باخی باوەحاجی و مقەری جاشەکان لە ناو شار، کەمین دانان لەسەر جادەی کەلەکان و تیکشکانی هیرشی دۆژمن بۆ سەر ئاوای یاپەڵ لە سەر کیوی بەرمانگ لە نیوان یاپەڵ و ئیبراهیم ئاوا. دوا بە دوای ئەو چاڵاکیانەدا گەراینەوە بۆ مقەری هیز لە گۆندی دەرەگەزان لە دوای پشۆیەکی چەند ڕوژە کەوتینە ڕی بەرەو ناوچەی هەوەتو کە لەو کاتەدا پیمان دەگۆت ئەوبەری جادە، لەو چاڵاکیەدا 90% لە پیشمەرگەکانی هیزی کاوە بەشدار بۆن. بۆ ئەوەی بە شیوەیەکی نهینی و بی مۆشکڵە تیپەر ببین بو ڕویشتن  بەرەو ئەو دەڤەرە دەبوا لە تاریکی شەو کە هەمیشە دۆست و پەناگای پیشمەرگە بۆە کەڵک ورگرین چونکو لە ئوتۆمبیل کەڵکمان وەردەگرت هەر بۆیە دەبوا لە گۆندی چۆڵاخ لە نزیک شاری دیواندەرە ماینەوە تا ئیوارە و ئەوکات بەڕی کەوتین بەرەو ناوچەی هەوەتو  لە دوای 6-7 کاتژمیر گیشتینە گۆندی سیری خوارو لەوی ماینەوە تا ئیوارە، ئەوەش بڵیم  پیشتر 10-15 کەسیک لە هاوریان کە لە لایەن کاک قادرەوە بەری کرابۆن بۆ شناسای و هەڵسەنگاندەنی بارودەخەکە لەوی بۆن. پاش حەسانەوەمان لەو گۆندە ئیوارە کاتژمیری دەوروبەری 5 ئیوارە(17:00) هاوری فەرماندە هەمۆمانی کۆکردەوە و پڵانی گرتنی پایەگا و مقەریکی دۆژمن کە لە گوندی خوشمقام بۆ بۆمانی باس کرد و ئەو کات دەستوری پیمان دا بە شیوەیەکی زۆر ریک و پیک و زانایانە بەروەو مۆڵگەی دۆژمن بەڕی بکەوین کە تا 2 کیڵۆمتری مۆڵگەی دۆژمن دەبوا بە ئۆتۆمبیڵ بڕوین لەبەر ئەوەی ڕیگاکەمان زۆر دوور بۆ. ئیمە تا کاتژمیری 8 ی شەو (20:00) خومان گەیاندە دەوروبەری گۆندی خۆشمقام و هەمۆ شوینەکانمان خستە ژیر کۆنترۆلی خۆمان و تا نزیک 10 متری شوینی دۆژمن چوینە پیش، بەڵام مخابن پیش دەست پیکردنی دەستوری هاوری فەرماندە بۆ تەقە  بە هەڵە فیشەکیک لە دەستی هاوری واڵی قەمەری دەرچو دۆژمن ئاگاداری ئیمە بۆ لە گۆندەکە، هەر بۆیە هاوڕی فەرماندە کاک قادر بهرامی بڕیاری تەقەی داو شەڕ دەستی پیکەرد. بەڵام دوای ماوەیەکی کۆرت هاوری قادر بریاری دا بکشینەوە چۆنکە دەی زانی دۆژمن زۆر بە باشی بەرگیری لە خۆی دەکرد و بارو دوخی شەڕەکە بە قازانی دۆژمن بۆ. بەداخەوە هەر لە کاتەکانی هەوڵدا هاوری ۆالی قەمەری کەوتە بەر تریشکی ئارپیجی و گیانی لەدەست دا و دوو هاوری دیکە بە نیوەکانی خەڵیل مەڕان و یەدوڵا بۆزرگپەنا بریندار بۆن و هەر لەوی بەجی مان بۆ بەیانی دۆژمن توانی بە دوای خوینەکەیاندا بڕوات و پیدایان بکات و دواجاریش لە شاری بیجار بە شیوەیەکی زۆر دڕندانە شهیدیانی کەرد. ئیمە وەکو هیزی کاوە لە دوای ئەوشەڕە دەست بە جی گەراینەوە بەرەو ناوچەی قەمەری  بۆ حەسانەوە هاتینەو بۆ مقەری هیز لە دەرەگەزان. زۆری نەخایان کۆمیتەی ناوچەی دیواندەرە و فەرماندی نیزامی گەشتی کاک قادری بەرامی بڕیاریان دا دەبیت تۆڵەی ئەو شەرەی خوشمقام بکینەوە هەر بۆیە بڕیاریان دا دیسان بڕوین بۆ دەڤەری هەوەتو و تەرحی گرتەنی پایەگای جافراوا درا. دیسان بە شیوەی پیشو بە ئوتومبیڵ ڕۆیشتین بۆ ئەوبەری جادە و لە دوای 6-7 کاتژمیر گیشتینە گوندی سیری خوارو. ئیوارای ڕۆژی دوای هاوری فەرماندە هەمۆمانی کۆکردەوە و ڕای گەیاند کە ئەمجارە دەڕۆین بۆ گرتەنی پایەگای جافراوا کە ئەویش هەر وەک خوشمقام هەڵ کەوتەبۆ لە سەر جادەی تیکاب بیجار. گرتەنی ئەو پایەگا زۆر ئاسان بۆ لەو پایەگا دەسکەوتیکی زۆرمان دەست کەوتە بۆ و هەمۆ ئەفرادی ناو ئەو پایەگا 35-40 کەس بۆ هەموی یان کۆژران یان بەدیل گیران. ئیمە لە دوای ئەو شەڕە گەڕاینەوە بۆ گۆندی قالۆجە بۆ حەسانەوە لەوی ماینەوە، بەڵام کە گیشتینە ئەوی هاوری قادر پیمانی وت دەبیت زۆر وریا بین و خویشمان ئامادە بکەین بۆ شەڕیکی قۆرس لەگەڵ دۆژمنی داخلەدڵ، بە پیکەنینەوە وتی هاوریان با بزانین دۆژمن دەتوانیت ئەو هەمۆ چەکو تەقەمەنیە گرتومانە بیباتەوە لەگەڵ خۆی، زۆر ماندۆ بۆین هەمۆ بەراست تامەزرۆی خەون بۆین ئەوەشمان  زانی شۆینەکەمان زۆر حەساسە و بە ئیحتەمالی زۆر تۆشی شەڕ دەبین بەلام ئەوە  زۆر کاریگەری لەسەرمان نەبۆ چۆنکە ئەوە پیشەی هەمیشەیمان  بۆ. 5 کەس دانران بۆ کەمین لەسەر تەپۆلکەی ناودی و 2 کەسیش بۆن بە گەشت لە ناودی باقی هیزەکە خەۆتین. کاتژمیر 5 ی بەیانی بۆ تازە خەریک بۆ هەوا تاریک و ڕون دەبۆ ( بە قوڵی فارسی گورگ و میش) هاوریانی گەشت ڕایان گەیان هەستن هاوڕیان دۆژمن هاتوە، هاوری قادر بریاری دا هەمۆ وەرنە دەری و بڕون بۆ شوینی دیاری کراو، لە دوای ماوەیەکی کورت دۆژمن دەیزانی پیشمەرگە لە گۆندەکەیە هەر بۆیە تەقەی دەست پیکرد و هەر وەک عاداتی هەمیشەی شەڵم کویرم ناپاریزم تەقەی دەکر و هەمۆ دارۆ دەوەنی لی ببو بە پیشمەرگەی کۆمەڵە.  بەهەر حاڵ پیشمەرگە هەر وەکو شیر رۆیکەردە سەنگەر و خۆی حەشار دا بۆ نزیک بۆنەوەی دۆژمن، هاوری قادر بڕیاری دا و  وتی کەس بۆی نیە تەقە بکات تا دۆژمن دیتە 10-15 متری ئەوکات تەقە بکەن هەر واش بۆ دۆژمن هەر تەقەی دەکرد و سەریشی سوڕ مابۆ بۆ کەس نیە جوابی تە‌قەکەیان بداتەوە دەشی زانی گۆندەکە پڕە لە پیشمەرگە، بەڵام لە پڕا پیشمەرگە هاتە دەست و دۆژمنی گرتە ژیر ڕهیلەی تفەنگ و بە ورەیەکی بەرزەوە گوڕاندی بەسەر دۆژمندا ، دۆژمن هەر ئەوەندەی پی کرا بەرەو دوا هەڵ بیت شەڕ بەردەوام بۆ پیشمەرگە لە نیو دۆکەڵ و گەردەڵۆڵدا ون ببۆ هاوری فەرماندە سەردانی سەنگەرەکانی دەکرد و بڕیاری دەدا، بە تەواوی بارۆدۆخی شەڕەکە لە دەستیدا بۆ، دی گۆت هاوریان ئاگاتان لە خۆتان بیت دۆژمن هەر دەشکیت و ئاسۆی سەرکەۆتن ڕونە..... بەو قسانەی هیوای دەبەخشی بە پیشمەرگە. هەرچەند دۆژمن بە خەڵکی دڤەرەکەی گۆتەبۆ هەمۆ ئەو پیشمەرگانە یان دەکۆژین یان دەستگیریان دەکەین ئەمە ئاخرین ڕۆژیانە. بەڵام بی خەیاڵ لەوەی کە پیشمەرگە هەر ورەی بەرزەو  هیچ حیسابیک بۆ دۆژمن ناکات. شەڕ تا 6 ی ئیوارە دریژەی خایان دۆژم زۆر هەوڵی دا بەڵام قەد نەی توانی 1 سەنگەر لە پیشمەرگە بگریت بە پیچەوانە هەر دەهات و لە هیزی دۆژمن دەکۆژرا. بەڵی بەو شیوە پیشمەرگە توانی دۆژمن تیک بشکینی و زاڵ ببیت بەسەر شەڕکەدا و کۆژرا و برینداریکی زۆر لە دۆژمن بگریت. لەو شەڕەدا نزیک بە 100 کەس لە دۆژمن کۆژران و برینداریکی زۆریشی لی کەوتەوە، چەکو و تەقەمەنیەکی زۆر زۆریش گیرا. بەڵام بەداخەوە لەو شەڕەدا س3 هاوری تیکۆشەرمان بە ناوەکانی 1مۆستەفا خەڵکی سنە،2 داوود قەرەۆڵ و قاسم تۆرک گینانیان لەدەستدا و چونە ناو کۆری کاروانی ڕیگای ئازادی و سوسیالیزمەوە. دریژی ئەم بابەتە لە بەرنامەکانی داهاتۆدا دەخوینیتەوە، تا ئیرە لەسەر هیزی کاوە قسەمان کرد و دوای دڕوینە سەر گۆردانی کاوە و سازماندەهی جەدیدی کۆمەڵە.

ئەحمەد ڕۆستەمی 14-04-2010

 

 مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ مالپه رى ئاشتي پارێزراوه‌ ، به‌‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته‌ ئازاده‌

هرگونه‌ کپی برداری یا استفاده‌ از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است

Home

Free counter and web stats