|
|
|
لیستی گۆڕان و به‌ره‌و گۆرانی بنه‌ره‌تی له کوردستان
له‌تیف
هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7/2009 له باشووری کوردستان جێگه‌ی خۆی له گۆره‌پانی سیاسی کوردستان کرده‌وه و بوه جێگه‌ی متمانه‌وه خۆشی کورد به گشتی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان به‌تایبه‌تی. خه‌ڵکی باشووری کوردستان زۆر به گه‌رموگوڕییه‌وه به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنی 25/7ی کرد به ئومێدی ئه‌وه‌ی که نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان بگۆڕن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ونه نه‌هاته دی به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه که من لێره‌دا هه‌ندێکی ده‌خه‌مه روو. یه‌که‌میان من لام وایه کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژادنه‌کان نه‌یتوانی رۆڵێکی بی لایه‌نانه‌و پرۆفوشونه‌ڵیان هه‌بێ. ته‌نانه‌ت ڕێگه خۆشکه‌رو و پردێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که لیستی کوردستانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری کۆمیسیۆنی باڵا چاوپۆشیان زۆریان کرد له فێڵ و ته‌زویر و هه‌ره‌شه‌ی لیستی کوردستانی تا ئه‌و جێگه‌ی که ئامانجی هه‌ڵبژادنه‌که به قازانجی لستی کوردستانی‌دا بشکێته‌وه. بۆیه من به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م که کۆمیسونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان لایه‌نگری ته‌واوی لیستی کوردستان بووه .
بێگومان له وه‌ڵاتیکی دیموکرات که یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافی هاوه‌ڵاتی پێشل نه‌کره‌ی، هه‌روه‌ها ڕێز له هه‌موو بنه‌ما سیاسی و ئه‌خلاقیه‌کان بگیرێ ئه‌وا له‌و کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمیسیونی هه‌ڵبژاردن ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و ڕیگه خۆشکه‌ر نابێ که حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به قازانجی خۆیان بقۆزنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له کوردستان روویدا. کۆمیسیۆنی باڵا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته گه‌ر که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له که‌شو هه‌وایه‌کی له‌بارو دیموکراتیکدا بچێته پێشه‌وه به پێی پیوانه نیوده‌ڵه‌ته‌کان بنه‌ما سیاسی‌و ئه‌خلقیه‌کان که دورو بێت له هه‌موو ساختکاری و لایه‌نگری لایه‌نێكی سیاسی و فێڵ‌و پیلانی سیاسی له دژی به‌ره‌ی ئۆپۆسیسیۆن. من لام وایه ئه‌وه‌ی دیمان له کۆمیسیۆنی باڵا له کوردستان له پره‌نسیبه بنه‌مایه‌کان لایداو دوور بوو له پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. کۆمیسیون ریگه‌ی خۆشکه‌رو پردبوو بۆ ئه‌وه‌ی که لیستی کوردستانی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێن به لیستی سه‌رکه‌توو له قه‌ڵه‌م بدره‌ی. چوونکه لیستی کوردستانی دوای هه‌لبژاردن له دۆرانی خۆیان دڵنیا بوو بۆیه‌ش هه‌ر دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی ئۆپۆسیسیۆن له هه‌ولێرو دهۆك. ئه‌وه‌ی له کوردستان روویدا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دنیا بوو، بۆنمونه ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیه‌کانی ئێران هێرشیان نه‌کرده سه‌ر به‌ره‌ی ئۆپۆسیسیۆن به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بوو ئه‌وه ئۆپۆسیسیۆن بوو که‌وته ناره‌زایی ده‌ربرین و دواتر ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیه‌کان که‌وتنه قه‌تل و عامی خۆپیشانده‌ران.
دووه‌م من لام وایه ئه‌و رێژه زۆره‌ی که خه‌ڵکی کوردستان به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردن هۆکاری سه‌ره‌کی بوونی لیستی گۆران بوو وه‌ک به‌ره‌یه‌کی معارز له سه‌ر ساحه‌ی سیاسی کوردستان من خۆم زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی که بو یه‌که‌م جار لیستی گۆران وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان ئاوا ده‌نگیکی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنی. دیاره لێره‌وه ده‌توانین ئه‌و هیوایه به دی بکه‌ین که ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک جاران ته‌نها پارتی و یه‌کێتی نیه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه لیستی گۆران له پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌کێتی و پارتی که‌م ده‌کاته‌وه. له هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک چاودێرێک واده‌بێ به‌سه‌ر کابینه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ی که پارتی و یه‌کێتی پێکی ده‌هێنن گه‌ر ئه‌گه‌ری پاشه‌کشه‌ی یه‌کێك له‌و دوولایه‌نه‌ی لێ ده‌ر بکه‌ین سه‌باره‌ت به رێکه‌وتننامه ستراتیجیه‌کان که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاگایان له ناوه‌رۆکی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه نیه. ئه‌وه‌ی که له لیستی گۆران و نوێنه‌رانی ئه‌و لیسته چاوه‌روان ده‌کرێ بریتیه له ئه‌و که لیستی گۆران وه‌کوو ئۆپۆزیسیۆنیکی به‌هێز به‌ربه‌ره‌کانی لیستی کوردستانی بێته‌وه جۆشوو خرۆشیکی تازه بێنته ناو په‌رله‌مانی کوردستان، ڕێگه گربێت له به‌رانبه هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵیه‌کدا که ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌م 18ساڵه‌دا له کوردستان کردویانه و که‌وتونه‌ته کردنه‌وه‌ی بازاری ره‌ش و خوێنمژینی خه‌ڵکانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت. چونکه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستا هیچ کاریگه‌ریه‌کیان له سه‌ر بریاره چاره‌نو‌س سازه‌کانی گه‌له‌که‌مان نه‌بووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئاگاداری بریاره‌کان نین و له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدار نین وه ئه‌وانه‌شی که ئاماده بوون هیچ کاریگه‌ریان نه‌بووه له ده‌رکردنی ئه‌و بریاره چاره‌نسووزازانه. بۆیه من لام وایه لیستی گۆران وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵك له په‌رله‌مان ده‌توانێ گوورێک بخاته ناو په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان و به‌جورئه‌ته‌وه و به شیوه‌یه‌کی چالاکانه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که کار بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بکه‌ن سه‌ر له نوێ هه‌وڵی ژیانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری کوردستان بده‌ن و لادێکان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و توانایی به‌رهه‌م هێنانی کشتووکاڵی زیاد بکه‌ن، چوونکه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له کوردستان له سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئه‌وه‌یه که کوردستان بۆته سۆپه‌رمارکێتی ساغ کردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نیه به‌سه‌رچووه‌کانی تورکیا‌و ئێران.
لیستی گۆران وه‌ک هێزیکی به‌هیزو بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له باشووی کوردستان دیارده‌یه‌کی گرنگ و تازه‌ی هێنایه ناو گۆره‌پانی کوردستانه‌وه جێی خۆی له ناو جه‌ماوه‌ردا کردۆته‌وه ته‌نانه‌ت له پارچه‌کانی تری کوردستانیش وه‌ک ئاسۆیه‌کی رزگاری کوردستان لێێ ده‌روانرێ بۆ رزگار بوونی خه‌ڵك له چنگ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بان و ببه‌رزانی.
لیستی گۆران بۆ یه‌که‌م جار له میژووی نه‌ته‌وه‌که‌مندا به پره‌نسپێکی شارستانی‌و شیاوه ئه‌م سه‌رده‌مه واردی گۆره‌پانی سیاسی کوردستان ده‌بێت و وه‌کوو به‌دیلیکی شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رانبه‌ی ئه‌و دوو حیزبه ده‌بیته‌وه، که ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ پیاده کردنی پرۆسه‌ی دیمۆکراتی له کوردستان که من لام وایه ئاینده‌یه‌کی گه‌شی ده‌بێ گه‌ر لیستی گۆران ئاوا به‌رده‌وام خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستان بێ به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار و په‌راوێزخراو ژنان و گه‌نجان و هێتد که حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دریژای میژووی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ئه‌م چین و توێژانه‌یان پشت گوێ خستووه ئه‌وا له داهاتووه‌دا ده‌بێته هێزێكێ خه‌مخۆری خه‌ڵکی کوردستان.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است