|
|
|
له بری بیرکردنه‌وه و خه‌مخواردن، هه‌ڵپه‌ڕین و شادیدکردن
با له پێشدا ئه‌و بابه‌ته که له سایتی خه‌بات ( ئۆرگانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق) وه‌رگیراوه، بخوینیه‌وه:
له ئاهه‌نگی نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیادا سه‌ركه‌وتنی لیستی كوردستانی و سه‌رۆك بارزانی پیرۆزكرا
ئێواره‌ی رۆژی ٩_٨_ ٢٠٠٩ له گۆڕه‌پانی (VILLALION له ڕوتنبیورگه ستراسه) كوردستانیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و لیستی كوردستانی و سه‌رۆك بارزانیان گێڕا. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێری (پی یوكه‌ی میدیا) له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه رێكخراوی نۆرنبیرگی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنه‌ری رێكخستنه‌كانی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كوردستانیان به‌شداربوون.. یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی ئاهه‌نگسازی گه‌رم و گوڕیان به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه برد، سه‌ره‌تا وتاری رێكخراوی لاوانی دیموكرات خوێندرایه‌وه و له وتاره‌كه‌دا وێڕای پيرۆزبایی له مه‌سعود بارزانی و لیستی كوردستانی، به‌رنامه‌ی كاری ئاینده‌ی رێكخراوه‌كه‌یانیان راگه‌یاند، پاشان گروپی مۆسیقا به هه‌ردوو شێوه زاراوه‌ی كرمانجی و سۆرانی به مۆسیقا و ده‌نگی خۆش و هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ئێواره‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان و جلی ئاڵ و واڵای كوردی و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانی و ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشی و سه‌ركه‌وتنه‌وه به‌رجه‌سته‌كردوو شیرینیان به‌خشیه‌وه، كه‌شوهه‌وای ئاهه‌نگه‌كه‌ش سیمای گه‌شی سه‌ركه‌وتن و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و بڕوابوونی پێوه‌دیاربوو، بڕوابوونێك كه هه‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌م به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی سه‌ركه‌وتوانه قۆناغی داهاتووی پر له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و ده‌سكه‌وت و بنیاتنانی زیاتر به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئاهه‌نگه‌كه به‌و نه‌شئه‌یه‌وه به‌و بڕوا‌و متمانه‌یه‌وه وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ئازیز و هێمای سه‌ركه‌وتنێكی تر له سایه‌ی ئازادی‌دا پیرۆزكرا. **** نازانم بڵێم هه‌ستی ئه‌و لاوانه جێگه‌ی رێزه یا جێگه‌ی نیگه‌رانی. بۆ جێگه‌ی رێز بێت؟ ئه‌و لاوانه له ئاڵمان ئه‌ژین و ئه‌رۆنه قوتابخانه و زانستگا، زۆربه‌یان جگه له زمانی ئاڵمانی زمانی ئینگلیزی و.... ئه‌زانن به‌م پێوه‌ره بێت، ده‌بیت شاره‌زای رووداوه‌کانی جهان ببن، ده‌بێت ئاگایان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاڵمان و شوینه‌کانی جهان ببێت! ئایا ئه‌وانه بۆ خۆیان توانیویانه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته‌کان بۆ.... ؟ ئاخر تۆیه‌ک که مافی ده‌نگدانت نه‌بێت، ده‌بێت به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕین و شادی‌کردن به‌ڕێوه‌به‌ری یا بیر له‌وه بکه‌یه‌وه که بۆچ مافی ده‌نگدانت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به پێی قانوونی ده‌وڵه‌تی ئێراق بۆ دووهه‌مین جار پێشل ده‌کرێت؟ چ لایه‌نی "سه‌رکه‌وتوو"، چ لایه‌نی "ژێرکه‌وتوو" مافی پێشێل کراوی تۆی ده‌ربه‌رده‌ر و ئاواره له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بی، به‌لاوه گرنگ نه‌بووه و نییه! به هیوای ئه‌و رۆژه، ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه که هه‌موو کاره‌کان ده‌بێت به هه‌ڵپه‌ڕین و شادی‌کردن کۆتایی بێت، که‌م ره‌نگ بێته‌وه و به‌پێی ده‌ستکه‌وتی کاره‌کان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین. سه‌عی سه‌قزی 22/8/2009 qayshi@yahoo.com
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است