|
|
|
به‌ره‌و گوتارێكی هاوبه‌ش له‌تیف
دوای سی ساڵ تێپه‌ڕبون به سه‌ر ڕاپه‌ڕینه پیرۆزه جه‌ما‌وه‌ریه‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که چی تائێسا نه‌بوونی گوتارێکی هاوبه‌ش و یه‌کده‌نگی له مه‌ڕ مافه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان لایه‌ن حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه خاڵێکی لاواز‌و که‌لێنکی گه‌وره‌یه له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه له‌م پارچه‌ی کوردستاندا. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌م حیزبانه به درێژای ته‌مه‌نی خۆیان به‌رده‌وام له داموده‌زگاکانی راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه بانگه‌شه‌ی یه‌ک ریزی و یه‌ک ده‌نگی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد له کوردستان ئێران ده‌که‌ن له دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی کۆماری ئێسلامی که چی ئه‌م یه‌ک ده‌نگیه‌و یه‌ک ریزیه له ناو خۆیاندا نییه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانن له ڕۆژێکی وه‌کو 28 ی گه‌لاوێژدا له ده‌وری چه‌ند دروشمێکی دیاری کراو کۆبه‌نه‌وه.
ئایا ئه‌م جۆره بانگه‌شه‌یه ناچێته خانه‌ی چێواشه‌کاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورده‌وه له رۆژهاڵاتی کوردستان؟ ئه‌م حزبانه له بواری پروپاگه‌ندادا زۆر چالاکن و قسه‌ی بێبنه‌ما بۆ خه‌ڵكی کورد ده‌که‌ن به‌ڵام له بواری پراکتیکدا بچوکترین هه‌نگاویان نه‌ناوه بۆ یه‌کگرتووی و یه‌ک ریزی گه‌لی کورد له‌م پارچه‌یه‌یه‌ی کوردستان. ته‌نانه‌ت زیاده ره‌ووی نیه گه‌ر بڵێم ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی که ئه‌مرۆ دژ به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌یه له ناوه‌وه( مه‌به‌ستم رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه) هیچ په‌یوه‌ندی به حزبه‌کانی رۆژهه‌لاته‌وه نیه.
بێگومان بیرورا‌و روانگه‌ی جیاواز شتێکی ئاسایی و سروشتیه له لایه‌ن هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵ و رێخکراوه‌یه‌یه‌کی سیاسیه‌وه هه‌بێ به‌ڵام پاراستینی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌رو هه‌مو بیرورایه‌کی جیاوازه‌وه‌یه. وه ئه‌گه‌ر ئه حزبانه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی و لۆژیکی بیرنه‌که‌وه ئه‌وا مافی نوێنه‌رایه‌تی کردنی گه‌لی کوردیان نیه له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان. ده‌بێ هه‌موو هه‌ست به‌و به‌رپرسیارێتیه بکه‌ین که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده‌کانی تره‌وه بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه دیارده‌ی دوو به‌ره‌کی که‌س به که‌س رازی نه‌بوون کارێکی وای کردوه که ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر بچوکترین مه‌سه‌له سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان گوتارێکی هاوبه‌شمان هه‌بێ که هیچ نه‌بێ ببێته پشتیوانیه‌ک بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که له ناوه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵای کوردستاندا هه‌یه.
بێگومان ئه‌م که‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاینده‌ی ئامانجه‌کانمان به‌ره‌و کاره‌ساتی گه‌وره‌تر ده‌بات. ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و حزبانه به خۆیاندا نه‌چنه‌وه ئه‌وا دور نیه نه‌ک ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن به‌ڵکو ره‌نگه له ئاینده‌دا بکه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وه‌ی تازه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان. من لام وایه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا به‌تایبه‌تی له‌م قوناغه‌ی که کورد تێداده‌ژی گه‌ر یه‌کگرتووی هه‌مه لایه‌نه‌ی هه‌موو حزبه‌کانی راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ نزیکبونه‌وه‌مان له له ئامانجه‌سه‌ره‌کیه‌کانمان. ده‌ماوێ له کۆتاییدا ئه‌وه بڵێم که دوای سی ساڵ له خه‌بات و تێکۆشان و گیان به‌خشینی سه‌دان هه‌زار له رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه گوتارێکی هاوبه‌ش پێکبهێنین بۆ گه‌شتنمان به مافی ره‌واکانی خۆمان وه‌ک کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است