|
حیکمه‌تیسته‌کان، ئێران چێتی تا که‌ی؟!!
له‌تیف کورد
له که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی" پرتو"(په‌رته‌و) مانگی
جولای 2008 چاوپێکه‌وتنێکی( کورشی موده‌رسی)
لیده‌ری حیکمه‌تیزمم بینی که زۆر سه‌رنجی
راکێشام تا ئه‌و راده‌یه‌ی که پێم وانه‌بوو ئه‌م
"هاورێ"یه تا ئه‌و راده‌یه خۆی بدات له"
کوچه‌ی علی چه‌پ". جێگه‌ی سه‌رسورمانه که ئه‌م
براده‌ره هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کو‌ردی
به ته‌نه‌که خۆڵ چواند، له کاتێکدا ئه‌م
"هاورێ"یه بۆ خۆی تاکێکی کورده؟!! هه‌ر
به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هێرش ده‌کاته سه‌ر
به‌ره‌ی فراکسیۆن و حزبی کۆمۆنیستی ئێران.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئاخۆ ئه‌و هۆکارانه
چین که که ئاوا له حزبی حیکمه‌تیسم ده‌که‌ن
به گشتی و سه‌رانی ئه‌و ئه‌حزابه به تایبه‌تیک
که ئه‌حزابی کو‌ردی به هێزێکی خۆیان وته‌نی
دژه ئینسانی ته‌ماشابکات؟!! که ئاوا ده‌بنه دژه
به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان، مه‌گه‌ر
پێکهاته‌ی که‌سانی نه‌وعی وه‌ك حیکمه‌تیست له‌سه‌ر
زه‌مینه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و
فه‌رهه
نگی کوردستان دروست بوون . که‌چی ئاوا به ناهه‌ق
له‌ژێر دروشمی دژه ناسیۆنالستیدا دژی مافی گه‌لی
کورد ده‌وه‌ستن!
ئایا ئایا ئه‌و زه‌مینه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
بونیاته سه‌ر خان و ژێرخانه‌نه چین که ئه‌و
حزبه له‌سه‌ری ده‌ژی؟
ئایا له راستیدا ئه‌مانه نوینه‌ری چینی
کرێکارن؟ یان پاشماوه‌ی گرووپێکی شکست‌خواردووی
ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌رن؟ سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش م
ئه‌و پرسیاره دێته گۆرێ که ئاخۆ ئه‌و
هۆکاریانه چین که ئه‌و کۆمۆنیستانه بۆ به گشتی
خه‌باتی ڕزگارێخوازی گه‌لی کورد و کولتوو و زمانی
کو‌ردی به دواکه‌تووی ده‌زانن و به‌تایبه‌تیش که
هه‌ر باسی مافی کورد، یاسه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ی
کورد‌و ڕزگاریبوونی له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌رانی
به نیشانه‌یه‌کی ناسێونالیزمی کو‌ردی ده‌زانن.
که‌چی له‌هه‌مان کاتدا گۆفتوگوکردن به ئاواز‌و
وشه‌ی فارسی و زمانی نه‌ته‌وو باڵاده‌ستاکان،
به‌شانازی ده‌زانن و به‌نیشانه‌یه‌ک له
پێشکه‌وتنخوازی و مۆدێرن تێده‌گه‌ن.
من لێره‌دا له ئه‌زمونی لاوی خۆمه‌وه ده‌ست
پێده‌که‌م که تاڵترین بیره‌وه‌ریم هه‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌م حیکمه‌تیستانه . من له ناو ڕێکخراوه‌یه‌کی
چه‌پدا بووم ( کۆمه‌ڵه) که وێنا‌ی
"پێشکه‌وتنخوازی"و ئێدیالی سه‌ره‌تا ته‌مه‌نی
گه‌نجیم بوو، سه‌ره‌تای هه‌شتایه‌کان که زۆرینه‌ی
خوێندکارو رۆشبیرانی کو‌ردی هه‌ڵگری ئه‌و
ئایدۆڵۆگیه مارکسیه بوون.له سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌کاندا من به‌بۆنه‌ی هه‌لومه‌رجێکی
ناله‌بار که کۆمۆنیزمی کاریگه‌ری بر په‌لی
حیکمه‌تیسته‌کانه‌وه تووشی ڕێکخراوه‌ی
کۆمه‌ڵه‌یان کردبوو هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا بۆ
هه‌میشه ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له‌ناو به‌رن،
بۆیه‌ش ده‌ستیان کرد به سوتاندنی هه‌رچی ئه‌رشیف
و تاڵان کردن و فرۆشتنی که‌ره‌سته‌و چه‌ک و
جبه‌خانه‌ی بنکه و پێگه‌کانیانی کۆمه‌ڵه بۆ
ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تایه کۆمه‌ڵه جێی خۆح
نه‌گرێته‌وه، هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان به
سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان به‌ره‌و
سنوره‌کانی تورکیه ره‌وانه کرد بۆ ئه‌وه‌ی له
ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا نه‌مێننه‌وه . منیش یه‌کێک
بووم له‌وانه‌ی که به‌ر ئه‌م لێشاوی
ده‌ربه‌ده‌ریه که‌وتم و کوردستانم جێهێشت و هاتم
بۆ وه‌ڵاتی سوێد، بێگومان هاتنی من بۆ وه‌ڵاتی
سوێد هه‌لێکی باش بوو بۆ من که له نیزیکه‌وه
ئاشنایی به چه‌پی سوێد و هه‌روه‌ها خوێندنیشم
له بواری کۆمه‌ڵ ناسیدا له زانکۆی ستۆکۆلۆم که
مارکسیزم به‌شێک بووله‌و خوێندنه یارمه‌تی
ده‌رێکی باشتر بوو بۆ تێگه‌شتنم له‌زانیاری
مارکسیه‌ت و سۆسیالیزم سه‌ر ئه‌نجام به‌و
قه‌ناعه‌ته گه‌شتم ئه‌و حیکمه‌تیستانه‌ی که
خۆیان پێ کۆمۆنیسته‌و له ژێر بریقه‌ی درووشمی
ئینسانی پێشکه‌توخوازیدا خه‌بات ده‌که‌ن،
داخراوترین گروپی چه‌پی کوردین وه
هه‌ڵسووکه‌وته‌کانیان هیچ فڕی به‌سه‌ر ئێدۆڵۆگی
مارکسیزم و سۆسیالیزمه‌وه نیه.
بێگومان به بۆچوونی من هۆکاری بیرکردنه‌وه‌ی
بنه‌مایی حیزبی حیکمه‌تیسم. پیوه‌ندی هه‌یه به
پڕۆسه‌کانی داگیر کردنی بوونیادو هه‌ستی مرۆڤانی
گه‌لی سته‌م لێکراوی کورده‌وه. که به‌داخه‌وه
دواجار ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری سه‌ره‌کی تر
له‌م رێره‌وه‌دا توانیوویانه کاریگه‌ریکی
نه‌گتێڤیان هه‌بی له سه‌ر ناخی مرۆڤی کورد وه‌ک
تاک و گشت دواجار به‌شێك له‌م تاکه
سه‌رێشێواوه‌نه بێ ئه‌وه‌ی له هۆکاری ئه‌م
سه‌رلێشێوانه‌کان بکۆڵنه‌وه ده‌بنه ده‌هۆڵ ژه‌ن
و توونی نه‌ته‌وه‌ی باڵا ده‌ست بۆ لێدانی
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد. گه‌ر لێره‌دا
ئاماژه‌یه‌ک بکه‌م به‌و کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوانه‌ی
ڕۆژئاوا که له‌سه‌ره‌تای کۆتاتی سه‌ده‌ی
شانزه‌و سه‌ره‌تایه‌کانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا تووشی
گیرگرفتێکی ئابووری و سیاسی بووه ڕه‌نگه
لێکچوونێک هه‌بێ له نێوانیاندا که له‌گه‌ڵ
بارودۆخی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان..
، هه‌روه‌ك چۆن( تۆماس مۆر) له کتێبه‌که‌ی خۆیدا
( ئۆتۆپیا ) ، که سه‌ره‌تایه‌که بۆ دیدی
مارکسزیم، بووه ئاوێنه‌ی ئه‌و ئه‌و بارودۆخه
ناله‌باره‌ی ئه‌و‌کاته‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێنگلیز
تووشی ببوو. تۆماس مۆر له کتێبه‌که‌یدا،
سیسته‌مێکی کۆمۆنیستیانه داده‌مه‌زڕێنی، که ئه‌و
ئۆتۆپیایه، له هه‌موو مێژووی سیاسی جێهنانی
ڕۆژئاوادا، به‌تایبه‌تی له قۆناعه گرژ‌و
سه‌خته‌کاندا، هه‌میشه بوونی هه‌بووه. به‌ڵام
سه‌ره‌رای کتێبه‌که‌ی شۆڕشیه‌که‌ی مارکس.
"سه‌رمایه" که‌ئه‌گه‌ر له ئاستی و‌اقیعیانه‌تی
تێۆرییه‌کانی ناو ئه‌و کتێبه مارکس، که توانی
سه‌رمایه‌داری و کۆمه‌ڵگایه‌که‌ی بخوێنتیه‌وه،
که له رێی شۆڕشێکه‌وه ده‌یه‌وێ بیرۆکه‌ی ئه‌و
ئۆتۆپیایه به‌رجه‌سته بکاته‌وه، که خۆی له
ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کسانی و به ده‌سه‌ڵات
گه‌شتنی چینی کر‌ێکار و دواجاریش کۆمه‌ڵگاێه‌کی بێ
چین به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م
تێۆریانه‌ی مارکس و خودی مارکسیزم، وێڕای گرنیگی
ئه‌و تێۆڕیه، وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی دروست بۆ
تێگه‌شتین له ورده‌کاریه‌کانی سه‌رمایه‌داری،
تائێسته‌ش نه‌تیوانی ببێته واقێعێکی سیاسی.
له‌م روانگه‌وه، ریێ وکۆمۆنیزمی کارگه‌ری و په‌لی
حیکمه‌تیزم ئاکامی تێکشاندنی رۆح و ده‌روون و
هه‌ستی مرۆڤی کورد له رێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه له ژێر رکیفی ده‌ستی رژێمه
شۆڤینیست و داگیرکاره‌کانی فارس، تورک و عاره‌ب،
کۆمه‌ڵگای کو‌ردی له ژیانی ئازاد وئاوه‌ڵا بێ
چاره‌نوس کردوه که کورشی موده‌رسی و هاوه‌ڵانی
گه‌واهیه‌کی زیندووی ئه‌م راستیه‌ن بۆیه
لێره‌وه‌یه که ئه‌و مارکسیزمه بۆته ئایین و
لای ئه‌م بنده‌ستانه‌ی رژێمی داگیرکا‌ر و دواجار
له خه‌ونێکی ئۆتۆپیانه‌دا به‌رجه‌سته
ده‌بێته‌وه، که هه‌رچه‌نده ئه‌و یۆتۆپیایه
له رووی واقیعیه‌وه مه‌حاڵی سه‌رکه‌وتنی له
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا پیشان داوه.
ناسێونالیسته عه ره ب و تورک و فارسه کان، زۆرجار
توانیویانه له شێوه و شکڵی رێبازی تۆتالێیزانه
سود له بزووتنه‌وه چه‌په‌کانی خۆیان وه‌ربگرن و
له ژێره‌کیفی خۆیاندا وه‌کوئامرازێک به‌کاری
بهێنن له دژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کو‌ردی.
بۆ وێنه ئه‌تاتورک "پارتی کۆمۆنیستی تورکی" له
بیسته‌کاندا دروستکرد وه ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی دا که
رۆژنامه‌یه‌کی 'کۆمۆنیستانه‌یان" به نێوی"
ئایدینلیک" ه وه دا، که بوو به‌زۆرنایه‌ک بۆ
شۆڤێنیزمی تورک و رژیمی مسته‌فا که‌مال، دژی کورد‌و
کوردایه‌تی، به‌تایبه‌تی دژی شۆڕشی دیاربه‌کر له
ساڵی 1925دا.
حزبی شوعی عێراق " پارتی کۆمۆنیستی عێڕاق" له
ژێر رکێفی قاسم و سه‌دامدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر
وه‌کو دارده‌ستی خۆیان له دژی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی
کورد و کوردایه‌تی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گردن.
"حیربی تووده‌ی ئێران و فدائیان خلق ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک بوونه زوڕناژه‌نی شۆڤێنیزمی فارس دژی گه‌لی
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. پارت کۆمۆنیستی
سووریاش هه‌روه‌ها.
هێگل له کتێبیAndens
fenomenologi”
فێمێنۆلۆگی رۆح دا"، که سالی 1807 نووسیوویه‌تی،
له‌وێدا باسی دیالێکتی په‌یوه‌ندی نێوان کۆیله‌دار
وکۆیله ده‌کا، که به‌لای ئه‌وه‌وه ئه‌و
دیالیکته سه‌لماندنه بۆ راستی کۆیله‌دار و
کۆیله. هێگل له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که تاکه
که‌سی مۆدێرن ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی خودی خۆیدا
وه‌ک که‌سێکی به ئاگا‌و بیرکه‌ره‌وه ئه‌و
سه‌لمانده ده‌سته‌به‌ر بکات. به گوێره‌ی
تێگه‌شتیی هێگل، بۆ ئه‌وه‌ی کۆیله‌دار ئه‌و
دانپێدانانه به‌ده‌ست بێنی، ده‌بێ کۆیله
بخوڵقێنێ. لێره‌دا به تێڕوانینی هێگل،
حه‌تمیه‌تی ئه‌و خواسته ئه‌وه بووه که
کۆیله به‌وه رازی بێ که ببێ به کۆیله، که‌چی
کۆیله‌دار دانی نه‌نا به کۆیله وه‌ک ئینسان.
لێره‌دا کێشه‌ی حزبی حیکمه‌تیسته‌کان ئه‌وه‌یه
که وه‌ک کورد داوای مافی "ئینسان" ی ده‌کا، نه‌ک
مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه‌ی کورد، مانای ئایا مافی
ئینسان ته‌نها له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی چینایه‌تیدا
ده‌سورێته‌وه؟ ئه‌ی مافی ره‌وای گه‌لی کورد بۆ
سه‌ربه‌خۆی به مافێکی ئینسانانه نایه‌ته
ئاژمار؟ بۆ داواکردنی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد
لای کۆمۆنیزمی کارگه‌ری مافێکی نائینسانیه؟
هه‌موو باش ئه‌وه ده‌زانین که کورد له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که کورده ده‌چه‌وسێته‌وه نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که ئینسانه. پرسیار ئه‌وه‌یه، که
ئایا ئه‌وه‌ی که "حکمیتیسم" داوای ده‌کا دانانه
به مافی ئینسانی بوونی کوردا؟
له‌کاتێکدا گه‌ر چه‌وسێنه‌ر کۆیله‌دار بێ، چۆن
به‌وه رازی ده‌بێ دان به بوونی کورد بنێ وه‌ک
ئێنسانێکی ئازاد و سه‌ره‌به‌خۆ؟ لێره‌دا ئه‌و
حیزبه، ده‌یه‌وێ به ئاگایه‌وه مێژووی سیاسه‌تی
حیزبی توده‌و گروپی ئه‌کسه‌ریه‌ت دوووپات
ده‌کاته‌وه یان ده‌بێ هیچ له هێگل
نه‌گه‌یشتیێ، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک له
ئیدۆلۆگیه‌که‌ی، وه‌یان ئه‌و چه‌وسانه‌وه
نه‌ته‌وایه‌تیه کردوویه‌تی به زبڵ و ئه‌ژغالی
ته‌نه‌که‌خۆلی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌راده‌یه‌ک
که‌وه‌ک مڕۆڤیکی مۆدێرنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کورد
له بوونی خۆی بێ ئاگایه.
وێرای ئه‌مه‌ش، هێگل له کتێبی "Historiens
filosofi
فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو"، که کۆی سه‌میناره‌کانی سالێ
1822ـ1831، که هێگل جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه
ده‌کات، که تاکه‌که‌س، له کۆمه‌ڵگای مۆدێرندا،
ئامانجی کۆتای له ده‌سکه‌وتی ده‌وڵه‌تدا
به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. ده‌وڵه‌ت له روانگه‌ی
هێگله‌وه، بریتیه‌له واتا ئازادی و یه‌کسانی
عه‌قڵه. هێگل که کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ: "له
مێژووی جیهاندا، له پرسیاری دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت بترازێ، هیچی تر نیه" بۆیه ده‌وڵه‌ت،
به واقیعکردنی به‌رزترین ئامانجه دواجاریش
ته‌واوی رۆحیه واقعیه‌که‌ی خۆی له رێگای
ده‌وڵه‌ته‌وه به ده‌ستی دێنێ. سه‌باره‌ت به
نه‌ته‌وی بێ ده‌وڵه‌ت هێگل پێمان ده‌ڵێ: گه‌لی
بێده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی مێژوون".
به‌ڵام کۆمۆنیستی کاریگه‌ری حیکمه‌تیزم هه‌وڵدانی
ئه‌حزابی کو‌ردی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تی
کورد، به کۆنه‌په‌رست ده‌زانێ؟!! له هامان
کاتدا، هێگل له کتێبی
”Rättfilosofi”
فه‌لسه‌فه‌ی راست "1821دا، که ئه‌و زمان و راستی
هونه‌ر و ئه‌فسانه و سومبوول، ده‌بێته بنه‌مای
پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت، به دیدی هێگل هێزێکی رۆحی
جیهانی هه‌یه، که له پرۆسه‌ی مێژوودا، به
رێگه‌ی دیالێکتیکی دژه یه‌کدا خودی مرۆڤ ئاگای
ده‌سته‌به‌رده‌کا، که ئه‌م روانگه هزرییه به
ئیدیالی هێگل ناسراوه.
به‌ڵام مارکس له بری ئه‌و، "هێزه رۆحیه جیهانی"
یه‌ی هێگل، ماتریالێزم ده‌کاته دینه‌مۆی پرۆسه‌ی
ململانێی ئه‌و دیالێکتیکه دژ به‌یه‌که‌ی ، که
دواجار خود به‌دی دێنیێت. به‌لای مارکس پرۆلتیتار
ده‌بێته به‌رهه‌مهێنه‌ری مێژوو، ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ش
له دونیابینی ئاێنیه‌وه نزیکه. چونکه له دیدی
هێگل و مارکسه‌وه، ئه‌وهێزه‌ی که دونیا ده‌گۆڕێ
و ئامانج ده‌پێکێ، ئه‌وه هێزیکه له ده‌ره‌وه‌ی
مرۆڤدایه، لێره‌دا مرۆڤ ده‌بێته هۆیه‌ک که له
چاوه‌ڕوانی ئه‌و هێزه "رۆحی جیهانی" و
"ماتریالیزم" ه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و تێزه‌ش له
رووی پراتیکه‌وه نه‌یتوانێ ئه‌و ئۆتوپیایه له
قۆناغه جوداکانی مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته
کاته‌وه.
گه‌ر چی روانگه‌ی حیزبی حکمتسیت له ژێر ناوی
یه‌کسانی و ئینسانی....... هتد، خۆی نیشاده‌دا،
به‌ڵام ئه‌و حیزبه که هه‌میشه جه‌خت له سه‌ر
کۆنه‌په‌رستی گه‌لی کورد، کولتور و ئێدۆڵۆگی
ناسێونالیزمی کورد ده‌کاته‌وه و به‌مه‌ش رازی
نابن و هه‌موو جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخۆازی گه‌لی کورد
به پوتێ خۆڵ پێناسه ده‌که‌ن وه‌ک چۆن کورشی
موده‌رسی ده‌ڵێ. لیده‌ر ئه‌و حزبه خۆی غافڵ
ده‌کات له‌و راستیانه‌ی که هۆکاری دواکه‌وتنی
ئابووری و سیاسی و فه‌رهانگی گه‌لی کورد‌و
کوردستانن. جا ئه‌گه‌ر حیزبی کۆمۆنیزمی کاریگه‌ری
حیکمه‌تیسم لافی کۆمۆنیست بوون لێده‌ده‌ن ده‌بێ
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه چاو له مافی
مرۆڤایه‌تی بکه‌ن که کوردیش به‌شێکه له
مرۆڤایه‌تی. په‌یره‌وانی حیکمه‌تیزم تازه به
تازه سیاسه‌تی کاریزمایی ده‌هێننه گۆرێ . ئه‌وان
خۆیان به مارکسیست ده‌زانن که‌چی له خودی
روانگه‌ی مارکسیزمیه‌وه مافی سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌ی کوردم مافێکی ره‌وایه، هاو‌کاتیش،
ئه‌وه‌نده جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر دواکه‌وتوویی
بوونی کو‌ردی، له گه‌ل ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئه‌و
حیزبه ناکۆک ده‌بێ، له روانگه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه
ده‌بێ کێشه‌ی به په‌ره‌نه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای
کو‌ردی بخاته ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه داگیرکا‌ر. چونکه
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده که سه‌رچاوه‌ی
بو‌ژانه‌وه‌ی ژێرخانی کورد ده‌گۆڕێت. هاو‌کاتیش
گه‌ر کۆمۆنیستن و خه‌مخۆری کێشه‌ی چینی زحمتکێش و
هه‌ژار و کر‌ێکار بێ، ده‌بێ له‌م پێناسانه به
دوور بێ. له لای ئه‌م براده‌ره کوردانه‌ی وه‌ك
کورشی موده‌رسی که‌سێکی وه‌ک (مه‌نسور حیکمه‌ت)،
ده‌بیته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێشکه‌وتنێک
به‌سوومبولکردن و به پێرۆزکردنی "مه‌نسور
حیکمه‌ت" ، هه‌ر له که‌سایه‌تی دا نا‌مێنێته‌وه،
به‌ڵکۆ ئه‌و ده‌بێته به‌هانه‌یه‌ک بۆ قبووڵکردنی
نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی و به نوێنه‌رزانینی فارس
و عه‌ره‌ب و تورک، سوومبولێک بۆ پێشکه‌وتنخوازی.
لێره‌وه ئه‌و به‌شه له خه‌ڵکی کورد، وه‌ک
ئه‌شغال(زبڵ، خۆڵ) له به‌رهه‌می چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی ده‌بنه زورناژه‌نی نه‌ته‌وه
به‌ڵاده‌ستی فارس و وه‌ک کۆیله‌دارێك قبووڵی
ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن هێگل باسی ده‌کا، که‌چی
نه‌ته‌وه باڵاده‌ست، به هیچ جۆرێک کورد قبووڵ
ناکات وه‌ک ئێنسانێک که مافی سه‌ربه‌خۆیی
وناسنامه‌ی خۆی هه‌بێ.
بۆیه ئاکامی ئه‌م په‌نابردنه تووندڕه‌وییه‌ی ئه‌و
گروپه ده‌بێته نه‌خۆشییه‌کی کوشنده و دواجاریش
گۆشه‌گیر بوونی خودی حزبی حیکمه‌تیسم.
گه‌ر ئه‌مڕۆ باری سیاسی کو‌ردی پێوستی به هێزیکی
سیاسی جیاواز بێ، که هه‌وڵبدات رێگه له هه‌ڵه
سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کانی ئه‌م حیزبه کوردیانه
بگرێ، ده‌بێ به کرده‌و پێویستیه سیاسی و ئه‌رکه
هابه‌شه‌کانی کۆی کو‌ردی بکاته ئه‌رکی خۆی.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که من تیشک به‌خه‌مه
سه‌ری ئه‌ویش بریتیه له‌وه که کۆماڵگای کو‌ردی،
وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تری ئه‌و ناوچه‌یه،
له‌سه‌ر تاکه حزبه‌کان تاپۆ کراوه. بۆیه ئه‌رکی
حزبێکی جیاواز و خاوه‌ن دروشمی پێشکه‌وتنخوازی و
دیمۆکراتی، جه‌ختکردنه‌وه و کار کردنه بۆ
دابینکردنی ماف و ئازادی هاوڵاتیان و
رۆشنکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه سیاسیه‌کانی ئه‌م
حزبه‌کوردیانه، نه‌ک ئا‌ڵۆزکردن و دروست کردنی
تاکڕه‌وییه‌کی تر.
چونکه ئێمه ئه‌زموونێکی زۆرمان هه‌یه له
دیارده‌ی دروست بوونی حزبی نوێ و و جیاوه‌بووه
له حزبه گه‌وره‌کان. هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی
دروست بوونی ئه‌و حزبانه زیاتر پیوه‌ندی هه‌یه
به تۆڵه‌کردنه‌وه و ناکۆکی ناخۆی حزبه
کوردیه‌کانه‌وه و کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه. به
واتایه‌کی تر، دروستبوونی حزبی تر پرۆژه‌یه‌کی
فیکری تۆکمه و جیاواز له پشته‌وه نیه ،بۆیه
ئاکامی ئه‌و حزبانه هه‌میشه، گه‌ڕانه‌وه بووه
بۆ ناو حزبی دایک، یان وه‌ک حزبێکی په‌رواوێز
ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌و حزبانه‌ی که خۆی وه‌ک حزبێکی
جیاواز پیشانده‌دات، که حزبی ی کرێکاری
حیکمه‌تیسه که دروشم و راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و
حزبه به دژی خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیه،
که دروشمه‌کانیان قسه‌ی تۆپه‌ڵه و دوورن له
به‌رهه‌می ژیان ئه‌قلێکی خاوه‌ن بنه‌ما. چونکه
به‌راستی کردار و ره‌فتاره‌کانی حزبی حیکمه‌تیست
دژی هه‌موو قوربانی و خه‌ون و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی
کوردمانن. هاو‌کاتیش ئه‌و حزبه کۆمۆنیسته
مه‌یلی دیکتاتۆری و تووندڕه‌وییه‌کی سامناک له
ناو دروشمه‌کانیانندا خۆی نیشاده‌دا.
شتێکی تر که زۆر جێگه‌ی سه‌رسورمانه بۆ منی
نه‌وعی، ئه‌ویش بریتیه له‌وه که که نه‌ته‌وه
کورد تائێستا سه‌ربه‌خۆی خاوه‌نی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌بووه، که
(کورشی، م و هاوه‌ڵانی) که‌وتونه‌ته
دژایه‌تیکردنی و به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆیانی
ده‌زانن، که دواجار وه‌ک دیارده‌یه‌ک له ناو
ئه‌م جۆره کۆمۆنیستانه بۆته باو، کێشه‌ی نه
فامی و دوگمایی ئه‌و حزبه له‌وه‌دایه، که
ته‌واوی نه‌گبه‌تی ئینسانی و کێشه‌ی کورد له چاوی
مافی ره‌وای گه‌لی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆی ده‌ناسن،
نه‌ک مێژووی ئه‌و چه‌وسانه‌وه و داگیرکردنه‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی باڵاده‌ست. وه‌ڵامی ئه‌و حزبه
کۆمۆنیسته بۆ کێشه‌ی ئازاره‌کانی کورد، له
سڕینه‌وه‌ی رۆحی کورد بوون و به گه‌ردوونی کردنی
کورد و بێ نه‌ته‌وه کردنی بوونی کوردیه. ئه‌مه‌ش
خواستێکی ئایننانه و ناریالیستییه له ژیاندا.
لێره‌دا بۆ ئێمه نادیاره و نازانین
تێگه‌یشتنی ئه‌و حزبه حیکمه‌تیستیه چیه له
"ئه‌حزابی ناسێونالیستی کو‌ردی"؟ ئاخۆ ئه‌مه
ئه‌مه چ لۆژێکیکی ئه‌قڵانی له پشته‌وه‌یه که
هه‌ر داوایه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆ بوونی گه‌لی کورد
به ئیرتجاعیه‌ت ده‌زانن"؟. یان هه‌ر که‌سێک و
گروپێک نه‌بێته ئه‌ندام و لایه‌نگری ئه‌وان،
ئه‌و ئیتر ئینسانێکی دواکه‌توو و ناسیو‌نالیزمه ؟
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ره‌تکرنه‌وه‌ی
چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵویستێکی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسێونالیستیه؟
سه‌ره‌رای ئه‌و روانینه تووندڕه‌و و دۆگمایانه‌ی
ئه‌و حزبه که ده‌ربڕینه‌کانیان له زمانێکی
تێکشکاوی کوردی‌دا نمایش ده‌که‌ن و قسه کردنیان
هه‌میشه له وڕێنه و خوتبه‌ی سیاسیانه‌ی ئایینی
ده‌چێ، تا دانووساندنێکی زانستی عه‌قلانی
ئایدۆلۆژی سیاسی .
ئه‌م براده‌رانه پێیان شه‌رمه که به زمانی
کو‌ردی بدوێن و گفتوگۆی سیاسی بکه‌ن، که‌چی
هاو‌کاتیش خۆشیان زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌زانن که قسه
کردن و قبووڵکردنی زمانی فارسی وه‌ک زمانیکی
فه‌رزکراو به‌سه‌ربیکردنه‌وه‌ی و بونیاندا ئاسایی
ده‌بینن. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم که
ئاماژه‌یه‌ک به هێگل بکه‌م، چونکه ئه‌م
حیکماتیستانه خۆیان به میراتگری هێگل
ده‌زانن.
هێگل له کتێبی "جواناسید" ، که ده‌بێ ئه م
هاوریانه زۆر به باشی بیخوێننه‌وه ده‌ڵێ: له
زمانی شیعردا، شێوه و بیرۆکه و ماتریال له
پله‌ی باڵادا ده‌ده‌نرێن. لێره‌دا له ئێستێتیکای
زماندا ماتریال ده‌به‌ێته که‌ره‌سه‌و ئامراز.
به‌ڵام حیکمتییسته‌کانی کو‌ردی "پێشکه‌وتووخوازی"
کو‌ردی هه‌موو شتیکی کو‌ردی ته‌نانه‌ت قسه‌کردن به
زمانی کو‌ردی به نیشانه‌یه‌ک له نیشانه‌کانی
ناسێونالیزمی کو‌ردی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. گه‌ر
زمان ئامراز بێ، ئه‌وا مرۆڤ خۆشی ده‌بێته
ئامرازێک بۆ ئێدۆلۆجیه‌ک.
به‌ڵام ئایا گه‌ر زمان نه‌بووایه، چۆن مرۆڤ
ده‌یتوانی له دونیا خۆی به‌رجه‌سته بکاته‌وه؟
ئایا هزر بێ زمان چۆن ئاوه‌ڵا ده‌بێته‌وه؟
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و
حیکمیتسته‌کانه چه‌ند به‌رهه‌مێکی فیکری
لاوازیان هه‌یه سه‌باره به هیگل و زمان و
ره‌هه‌نده‌کانی زمان .
[1]
هه‌ندرێن وتار" له چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه بۆ کۆیلایه‌تی....
[2]
جه‌مال نه‌به‌ز "بیری نه‌ته‌وه‌ی کو‌ردی
[3]
هه‌ندرێن هه‌مان سه‌رچاوه
[4]
هه‌ندرێن هه‌مان سه‌رچاوه
[5]
هه‌ندرێن هه‌مان سه‌رچاوه
[6]
هه‌ندرێن هه‌مان سه‌رچاوه
گه‌ر
بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست
پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه که‌ڵک
وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده |