|
|
|
له په‌راوێزی رفاندن و کوژرانی (سه‌رده‌شت عوسمان)دا ؟
به‌پێی ده‌نگوباسی ماسمێدیای کوردی و.... لاوێک به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان خوێنکاری زانکۆ رۆژی 4/5/2010 که ئه‌یویست بڕوات بۆ زانکۆ له هه‌ولێر رفێنرا، دوو رۆژ پاش رفاندنی مه‌یته‌که‌ی له شاری موسڵ ئه‌دۆزرێته‌وه. ماوه‌یه‌ک پێش کوژرانی کۆمه‌ڵێک نووسراوه‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه، ئه‌و نووسراوه‌ی خواره‌وه یه‌ک له وانه. من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم - سه‌رده‌شت عوسمان منیش عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم من عاشقی کچه‌که‌ی مه‌سعود بارزانیم، ئه‌و پیاوه‌ی که جارجاره ده‌رده‌که‌وێت و ده‌ڵێت من سه‌رۆکتم، به‌ڵام من حه‌ز ده‌که‌م خه‌زورم بێت، و‌اته ده‌مه‌وێت ببم به ئاوه‌ڵزاوه‌ی نێچیرڤان. ئه‌گه‌ر ببم به زاوای بارزانی ئه‌وا مانگی هه‌نگوینمان له باریس به‌سه‌ر ده‌به‌ین و یه‌ک دوو شه‌وێکیش بۆ سه‌ردان ده‌رۆین بۆ کۆشکه‌که‌ی ماممانم له ئه‌مریکا. ماڵه‌که‌م له گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینی هه‌ولێر ده‌گوازمه‌وه بۆ سه‌ری ره‌ش و شه‌وان سه‌گی ئه‌مریکی و پاسه‌وانی ئیسرائیلی چاودێری ماڵه‌که‌م ده‌که‌ن .... باوکه به‌دبه‌خته‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولیشم که تاوه‌کوو ئێستا پارتی خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ قه‌بوڵ ناکات به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئێستا پارتی نییه، باوکم ده‌که‌م به وه‌زیری پێشمه‌رگه. برا به‌دبه‌خته‌که‌شم که زانکۆی ته‌واو کردووه و ئێستا بێئیشه و ده‌یه‌وێت به قاچاغ بڕواته هه‌نده‌ران، ئه‌ویش ده‌که‌م به به‌رپرسی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌کانم. خۆشکه‌که‌شم که تاوه‌کوو ئێستا شه‌رم ده‌کات بڕواته بازار، ده‌بێت وه‌کوو کچه بارزانییه‌کان برادۆ و وه‌نه‌وشه لێبخورێت. دایکه‌یشم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره و دڵ و زه‌ختی هه‌یه و باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتی نییه، دوو دکتۆری ئیتالی له‌ماڵه‌وه بۆ ته‌عین ده‌که‌م. بۆ مامه‌کانیشم چه‌ند دیواخانێک ده‌که‌مه‌وه و ئامۆزا و خاڵۆزاکانم ده‌که‌م به نه‌قیب و عه‌مید و ئام لیوا. به‌ڵام هاوڕێکانم ده‌ڵین " وازبێنه سه‌رۆ خۆت به کوشت مه‌ده، ئه‌وه ماڵی مه‌لایه هه‌ر ئه‌وه‌نده گوتتیلن هه‌ڕڕه ئیدی ئیشت ته‌واوه "، باشه خۆ کفر ناکه‌م، سوێند به ده‌سکی خه‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ باوکم سێ شه‌و له ژێر یه‌ک له‌ته شاخدا رۆژیان کردووه‌ته‌وه، ئاخر چیتێدایه با مه‌سعوود بارزانی خۆی به سه‌رۆک بزانێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکه با بڵێ له‌ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردوودا چه‌ن جار سه‌ری به گه‌ڕه‌کێکی هه‌ولێر و سلێمانیدا کێشاوه؟ به‌س کێشه‌که‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌نده عه‌شایه‌ره له‌ودیو سه‌ری ره‌شه‌وه که‌س به پیاو نازانێت، ژنی هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی دونیا له رێگه‌ی یه‌ک کلیکه‌وه ده‌دۆزمه‌وه که‌چی هه‌تاوه‌کوو ئێستا نازانم خه‌سووه‌که‌م چۆنه. نازانم بۆ داخوازی کێ له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م؟ له‌سه‌ره‌تادا ویستم چه‌ند مه‌لا و ریش سپی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆن کۆکه‌مه‌وه و ئێواره‌یه‌ک ناوی خوای لێ‌بێنین، به‌ڵام هاوڕێیه‌کی رۆژنامه نووسم وتی " کوری چاک هه‌ندێک جاش و ئه‌نفالچی بدۆزه‌وه مه‌سعوود بارزانی زۆر حه‌زی به‌وانه " . براده‌رێکی دیکه وتی وه‌ڵاهی ئه‌گه‌ر به قسه‌ی من ده‌که‌ی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسی نێچیرڤان بارزانیدا بڕۆ ژێر باڵی و بڵێ وه‌ڵا ئیشێکی خێرم هه‌یه، یان ئه‌گه‌ر نه‌شکرا کوڕه به ده‌شتی بڵێ ئه‌و زوو زوو ده‌یانبینێت با بۆتی ته‌رتیب بکه‌ن .
کوژرانی کاک سه‌رده‌شت عوسمان کاردانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێنا و بووه مایه‌ی کۆمه‌لێک خۆپیشاندان. به‌دوای خۆپێشاندانه‌کاندا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی رۆژی 19/5/2010 په‌یامێکیان بڵاو کرده‌وه، به‌شێک له په‌یامه‌که‌یان : ( چاوه‌ڕوانیی هه‌موومان له داموده‌زگاكانی به‌رپرس له ئاسایش و هێمنایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، كه رێگه نه‌ده‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوی له‌م چه‌شنه دووباره ببنه‌وه‌و داموده‌زگاكانی به‌رپرس، به‌و په‌ڕی له خۆبوردن و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن و راده‌ستی یاسایان بكه‌ن ....... هه‌ر كاتێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ریش له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و رێكخراو و پێكهاته‌یه‌ك خرایه روو، ده‌بێ گشت لایه‌ك له‌منه‌وه تا هه‌ر تاكێكێ كۆمه‌ڵگا ملكه‌چی یاسا بن و گه‌ر بخوازێت له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن. كه‌سیش له سه‌رووی یاسایه‌وه نییه و ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تی بێبنه‌ما بۆ لایه‌ن یان كه‌سێك دروست ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه پێویسته به‌رێگه‌ی یاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت .) مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 19/5/2010 پاش ئه‌و په‌یامه : {وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه بكوژانی رۆژنامه‌نوس و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان راده‌ستی دادگا ده‌كرێن، دووپاتیشیكرده‌وه كه له هه‌رێمی كوردستاندا كه‌س له سه‌روو یاساوه نییه.له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (الحياة) له‌نده‌نی، كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رفاندن و تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه. وتیشی: دوابه‌دوای رووداوه‌كه به فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕانی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگای دژه تیرۆر پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه‌و تائێستاش هه‌نگاوی باشی بڕیوه، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ش راده‌ستی دادگا ده‌كرێن و له هه‌رێمی كوردستان كه‌س نیه له‌سه‌روو یاساوه بێت، داواش له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه پێش رووداوه‌كان نه‌كه‌ون و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بن. سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوای تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌رێمی كوردستانیان گرته‌وه، كه‌ریم سنجاری وتی: رۆژنامه‌نووسان و خوێندكاران و هاوڕێیانی سه‌رده‌شت عوسمان دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش وه‌ك كاری ئاسایی خۆیان سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌رانیان پاراستووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان بۆ مه‌رامی سیاسی گوڕی، بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بن، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌درێنه دادگا. وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بارودۆخی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جێگیره، هه‌روه‌ها هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاسایشی هه‌رێم ئارامه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه هه‌ن سه‌باره‌ت به شێواندن و ئاڵۆزكردنی بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه و دورن له راستییه‌وه. 24/5/2010 سه‌رچاوه سایتی www.pukmedia.com}
رۆژی 16/6/2010 له ژماره 3499 ی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا بابه‌تێک به‌ناوی: (پایته‌خت .... به داگیرساندنی 40 مۆم ڕێوڕه‌سمی چله‌ی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان کرایه‌وه.) چاپ‌کرا، به‌شێک له‌و بابه‌ته : (پاشان په‌یامی مه‌راسیمه له‌کایه‌ن برایه‌کی دیکه‌ی جوانه‌مه‌رگ خوێندرایه‌وه، په‌یامه‌که خۆی له چه‌ن خاڵێک چڕ کرایه‌وه، که سه‌رباری ریسواکردنی روودانی شه‌هیدکردنی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌شت عوسمان، داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا، تا له زووترین کات ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئاشکرا بکرێت، هه‌وکات تاوانبارا‌نیش ده‌سگیر بکرین و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن. له کۆتاییشدا به داگیرساندنی 40 مۆم، مه‌راسیمی چله‌ی جوانه‌مه‌رگ سه‌رده‌ش عوسمان کۆتایی پێهات. وه‌ک ده‌بینین هه‌م خانه‌واده‌ی کاک (سه‌رده‌شت عوسمان) و هه‌م به‌ڕێزان (مه‌سعود بارزانی و که‌ریم سنجاری) ئه‌ڵێن: ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه بدرێنه ده‌ست یاسا ! هه‌روه‌ها به‌ڕێزان بارزانی و سنجاری ئه‌ڵێن: له کوردستاندا که‌س له سه‌رووی یاساوه نییه! چه‌ن نووسراوه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به نووسراوه‌ی من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم خوێندوه‌ته‌وه، هه‌رکام به جۆرێ چوونه‌ته ناو باسه‌که. پێش ئه‌وه‌ی بڕۆینه ناو ئه‌و نووسراوه‌وه، با له‌و چه‌ن رسته‌ی خواره‌وه بڕوانین : (له کۆیه تۆپێنمان ده‌کرد، تۆپێکم له پشتی مه‌سعود بارزانی دا. بارزانیه‌ک هات : - چۆن تۆپ له پشتی مه‌سعود ده‌ده‌ی ؟ - کاکه ئه‌و ته‌قڵه‌یه، ئاغا و نۆکه‌ری تێ دا لێده‌ده‌م و چاتریش! زۆری پێ سه‌یر بو ! لاپه‌ڕه 368 کتێبی چێشتی مجێو‌ر - هه‌ژار).
له نووسراوه‌ی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) دوو خاڵی گرنگ هاتوه‌ته ئاراوه. خاڵی یه‌که‌م : نووسه‌ر باسی ژیانی نابه‌رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی له کۆمه‌ڵگای کوردستانی ژێر سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیدا کردووه، له چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ر و خۆزگه و بریای جهانی خه‌یاڵدا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی داوه. ده‌کرا به شێوه‌یه‌کیتریش هه‌مان باس بێته ئاراوه.
خاڵی دووهه‌م : (سوێند به ده‌سکی خه‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا ئیدریس بارزانی له‌گه‌ڵ باوکم سێ شه‌و له ژێر یه‌ک له‌ته شاخدا رۆژیان کردووه‌ته‌وه، ئاخر چیتێدایه با مه‌سعوود بارزانی خۆی به سه‌رۆک بزانێت).
ناوه‌رۆکی نووسراوه‌ی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) هه‌ر ئه‌و خاڵه‌یه، و‌اته خاڵی دووهه‌م. بۆچ نووسه‌ر وه‌ها به‌زه‌قی و ئاشکرا ئه‌ڵێت: سویند به ده‌سکی خه‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا- ئایا نه‌یزانیوه ئه‌و که‌سه له ژیاندا نه‌ماوه و ئه‌و شێوه به‌یانکردنه بۆ که‌سێک که له ژیاندا نه‌مابێت جوان و شایسته نییه یا کاردانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر (پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌گه‌ڵ پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان جهانی ئه‌مرۆ)دا که نووسه‌ر هه‌ستی پێکردوه؟ ئایا له‌و رسته‌دا هه‌ست به‌ئاشکرا کردنی کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند و زیانبه‌خش و‌اته کرده‌وه‌ی تاکپه‌روه‌ری و تاکپه‌ره‌ستی ناکه‌ین ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره و‌اته کرده‌وه‌ی (تاکپه‌روه‌ری و تاکپه‌ره‌ستی) پێویسته بڕۆینه ناو ژیانی نووسه‌ر - شاعیر و سیاسی .... که له‌و بواره‌دا هه‌ڵوێستان چۆن بووه. با له‌و نموونانه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
1 - من له رێبازی (بارزانی)یه‌وه فێری کوردایه‌تی بوومه ئه‌گه‌ر (عارف جزیری) مامۆستای هونه‌ریم بێ، ئه‌وه (بارزانی)، مامۆستای سیاسیمه. برایه‌تی ژماره 2174 - لاپه‌ڕه 9 - 30/6/1996 - شڤانپه‌روه‌ر
2 - بارزانی نه‌مر سه‌رکرده‌ی کورده پێناسه و مانای بوون و سه‌رفرازی گه‌له‌که‌مانه برایه‌تی ژماره 3324 - لاپه‌ڕه 3 - 1/3/2001 - ئه‌حمه‌د دڵزار 3 - بارزانی نه‌مر هێمای هه‌موو گه‌لی کوردستانه برایه‌تی ژماره 3332 - لاپه‌ڕه 7 - 15/3/2001 نافیع قه‌ساب 4 - پێناسه‌ی کورد بارزانی برایه‌تی ژ 3391 - لاپه‌ڕه 5 - 24/5/2001 ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی 5 - له (99)یه‌مین ساڵیادی له دایکبوونی بارزانی نه‌مردا ..... جارێ پێش هه‌موو شتێک رۆژی له دایکبوونی بارزانی نه‌مر ئه‌و رۆژه‌یه که خوای گه‌وره، مه‌زنترین خه‌ڵاتی به کورد به‌خشی ... برایه‌تی ژماره 3635 - لاپه‌ڕه 4 - 14/3/2002 - فاخر مه‌رعان 6- له هه‌موو سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بارزانی به گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی کورد داده‌نێم به‌ربانگ ژماره 115- لاپه‌ره 19– ساڵی 2000 - فه‌رهاد شاکه‌لی 7- کوردایه‌تیو ئازایه‌تی مه‌ردایه‌تیو له کارزانی گه‌ر وه‌ک مه‌مانان مرۆ با ؟ سوژده‌ی ده‌برد بۆ:(بارزانی)
…..له‌پاش ئه‌وه توانیومه به یارمه‌تی بارزانی کتێبی شیعری خۆم چاپ بکه‌م، پوڵی کتێبانم زۆر ده‌سکه‌وتوه که ممنونی هیچ کڕیارێک نه‌بوم. من بارزانیم به گه‌وره‌ی خۆم قبوڵ کردبو، شانازیم به‌وه ده‌کرد که نۆکه‌ری ئه‌و بم. پێم شه‌رم نه‌بو ئه‌و یاریده‌م بدا، چونکه لام وابو مه‌رد و ره‌ندێکه نمونه‌ی که‌م له دنیا دا هاتون . کتێبه‌کانی (بۆ کوردستان) و (چێشتی مجێو‌ر): هه‌ژار 8- سه‌باره‌ت به حیکایه‌تی ماموستا مه‌لا عه‌ولای حه‌ییاکی که بۆته (عبدالله حسن زاده) به‌ناوی نیو سه‌ده تێکۆشان .... من وه‌ک جێگری سکرتێر و به‌رپرسی یێکه‌می حیزبی دێموکرات له عیراق، نامه‌یێکی باڵیۆزخانه‌ی سۆفییه‌تی پێشووم پێدا نارد بۆ سه‌رۆک بارزانی نه‌مر . نامیلکه‌ی{(حێکایه‌ت کردن یا نووسینی مێژوو هه‌ڵوێستێک له سه‌ر (نیوسه‌ده تێکۆشان) نووسینی(عبدالله حسن زاده)}که‌ریم حسامی .
تێبینی: بۆ مه‌لای مه‌لا عه‌ولا ئه‌بێت به باشکۆی ناوی عبدالله حسن زاده، به‌ڵام مه‌لای ناوی مه‌لا مسته‌فا ئه‌بێت به سه‌رۆک ؟! جیاوازی وشه‌یی ئه‌و دوو مه‌لا چییه و بۆچ وه‌هایش به‌کار براوه، نوسراوه‌یه‌کی تایبه‌تی پێویسته!
** - ئاخر چیتێدایه با مه‌سعوود بارزانی خۆی به سه‌رۆک بزانێت
بۆچ نووسه‌ر، و‌اته کاک سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌و رسته‌ی به‌کار بردووه؟ ئایا له‌م به‌شه‌یشدا هه‌ست به نیگه‌رانی نووسه‌ر سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی تاکپه‌روه‌ری و تاکپه‌ره‌ستی له کۆمه‌ڵگای کوردستانی پاش وه‌ده‌رنای ده‌وڵه‌تی ئێراق له ساڵی 1991 له کووه‌یت و لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌سه‌ری کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه که خودی نووسه‌ر له‌و ده‌وره‌دا ژیاوه و هه‌ڵسوکه‌وتی کاربه‌ده‌ستان و رووناکبیرانی بینیوه و به ره‌گوپێسته‌وه هه‌ستی پێکردووه، ناکه‌ین ؟ بۆ ئه‌م باسه‌یش پێویسته چاوێک بگێڕین به هه‌ڵویستی چه‌ن که‌سایه‌تی سیاسی و کار‌به‌ده‌ستدا، بۆ نموونه:
1 - نایه‌ڵین پیرۆزی و گه‌وره‌ی كاك مه‌سعوود بشكێ ! فره‌نسۆ هه‌ریری - راوێژکاری سیاسی سه‌رۆک بارزانی - گۆڤاری گۆڵان
تێبینی: له ساڵانی 1994 و 1995دا ناکۆکی له نێوان (پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق) و (یه‌کیه‌تی نیشمانی کوردستان) هاته ئاراوه و کێشایه جه‌نگێکی خوێناوی. بۆ کۆتایی هێنان به‌و جه‌نگه پێشنیارکرا به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی پۆسته‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له ئه‌ستۆ بگرن. پارتی به نووسراوه‌یه‌ک به‌ناوی: نایه‌ڵین پیرۆزی و گه‌وره‌ی كاك مه‌سعوود بشكێ! وه‌ڵامی دایه‌وه.
بۆچ به پۆسته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئه‌شكێت؟
2 - ته‌نانه‌ت رۆژنامه نووسێک ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: ئێستا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا مه‌سعوود بارزانی دایده‌نێت. و‌اته کاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کردووه . فه‌له‌که‌دین کاکایی (راوێژکاری سیاسی سه‌رۆک بارزانی) ژماره 87 ی گۆڤاری گوڵان- 19/9/1996
3 - دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له سه‌ردانیدا بۆ كوردستان رایگه‌یاند كه وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن به‌ڕێز بارزانییه‌وه به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌ییه و نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به وه‌رگرتنی پۆستێك لێك بدرێته‌وه. (په‌یامنێر) و (ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان) 11/4/2005 سایتی peyamner
بۆ ئه‌بێت بۆ تاکه‌کانی خه‌ڵکی جهان له پله‌ی کارمه‌ند و کرێکار، مامۆستای قوتابخانه و زانستگا، دوکتۆر و برینپێچ، سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکوه‌زیر کاره‌کانیان به پۆست له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌ڵام بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به‌جۆرێکی بێت؟ هۆکاری ئه‌وه ئه‌بێ چی بێت؟ به‌سه‌رهاتی ره‌نج و تێکۆشانی خه‌ڵکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی که به پیر و جوانه‌وه له شۆڕشدا به‌شدارییان کردووه، ئه‌گه‌ر بنووسرێته‌وه به سه‌دان کتێب ته‌واو نابێت جێگه‌ی داخه له باره‌گای نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و سیاسییه‌کاندا بووه به کارنامه بۆ دوو که‌س !
خۆشویستن و رێزگرتنی که‌سێک تاوانه؟ ئه‌وه تاوان نییه که‌سێک که‌سێکی به‌دڵ خۆش بوێت و رێزی بگرێت، به‌ڵام له بواری هونه‌ر و نووسین و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست له شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته‌دا که که‌سایه‌تی تاکه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌وه نه‌ک هه‌ر پێشێلکراوه، به‌ڵکو بنه‌مای بڕوا به‌خۆبوون به‌جارێک بنبڕ کراوه، له‌م باره دژواره‌دا ئه‌رکی رووناک‌بیر و نووسه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگا بده‌ن، نه‌ک ئه‌و جۆره کارانه بکه‌ن. ئه‌و جۆره‌کارانه سووکایه‌تیکردنه به کۆمه‌ڵگا! سووکایه‌تیکردنه به پێنووس! سووکایه‌تیکردنه به ئازادی! سووکایه‌تیکردنه به که‌سایه‌تی خودی خۆ ! باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه وته‌کانی خاوه‌نی {(چێشتی مجێو‌ر) و (بۆ کوردستان)ه} و‌اته نۆکه‌ریکردن و سوژده‌بردن بۆ بارزانی ! ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بڵاوکراوه‌کانی ( پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق وه‌ک خه‌بات - برایه‌تی- گوڵان و کاناڵه ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی) بده‌ین، به‌داخه‌وه ده‌بینین له‌و رێبازه ناپه‌سه‌ند و زیانبه‌خشه‌دا چ خۆ نواندنێک له ئارادیه، هه‌ر که‌س ئه‌وێت به جۆرێک له هونه‌ری نۆرکه‌ریکردن و سوژده‌بردندا پێش ئه‌وی دیکه بکه‌وێت! کاکڵه و ناوه‌رۆکی نووسراوه‌ی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم) ئه‌وه‌یه !
ئه‌گه‌ر به‌چاوێکی وردبینانه و رخنه‌گرانه له کارنامه‌ی پارتی بکۆڵینه‌وه، ئایا ئه‌توانین بڵێن ئه‌و حیزبه وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی له ئارادایه و ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی خۆی به بیروباوه‌ڕی سیاسی و ئارمانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی په‌روه‌رده ئه‌کات یا ده‌سته‌یه‌کن به شێوه‌ی ئاغا و نۆکه‌ری زۆر کۆن ئه‌ژین؟
له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه به‌وه کرا: (به‌رێزان بارزانی و سنجاری ئه‌ڵێن: له کوردستاندا که‌س له سه‌رووی یاساوه نییه . ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان 100%100 ناراسته، به‌ڵگه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به‌و باسه به‌ده‌سته‌وه هه‌یه!
کام شۆڕش ؟ چاوه‌ڕوانی شۆڕشێکم، شۆڕشی مه‌ستانه بێ مه‌ی هوشیاری کاته پیاڵه تا بوتپه‌رستی دوایبێ.
سه‌عی سه‌قزی 12/8/2010 qayshi@yahoo.com |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است