|
|
|
به‌ڕێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه هاوڕێ فارووقی بلووری!
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه هاوڕێ فارووق بلووری‌مان پێگه‌یشت. به‌ڕێز فارووق بلووری ساڵی 1340 له بنه‌ماڵه‌ییه‌کی خه‌باتکار و شۆڕشگێڕ له شاری مه‌هاباد له دایک بوو. ده‌وری تازه‌لاوی و لاویه‌تی فارووق هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شوڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له ئێران و له هه‌مان کاتدا که‌ش و هه‌وای شۆڕشگێڕانه‌ی نێو بنه‌ماڵه هانده‌ری بوو بۆ دیتنه‌وه‌ی ڕێگا و هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی کۆمه‌ڵه وه‌ک کردنه‌وه‌ی ده‌ربیچه‌ییه‌ک به‌ره‌و رووناکی له رووی دنیای پڕ له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه. هاوڕێ فاڕووق که به هه‌ڵگرسانی گڕی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد هاتبوه ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه و شان به شانی باقی هاوڕێیانی، له‌وانه هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردووی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ره‌حیم، که‌ریم، خالید و سلێمان بلووری لێبڕاوانه خه‌باتی ده‌کرد، به هۆی نه‌خۆشینه‌وه به بڕیاری ته‌شکیلات و بۆ ده‌رمانی نه‌خۆشینه‌که‌ی ساڵی 1362 به‌ره‌و وڵاتی سوئێد به‌ڕێ کرا. به‌داخه‌وه هاوڕێ فارووق که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له پڕ نه‌خۆش که‌وتبوه‌وه، پاش 40 رۆژ مانه‌وه له بیمارستانی شاری ئوپسالای سوئێد، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابوردوو، گیانی له ده‌سدا و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆری بۆ هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی، بۆ خوشک و برا و بنه‌ماڵه و بۆ هه‌موو هاوڕێیانی به‌جێ هێشت. ئێمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی ئازیزی هاوڕێ فارووق بلووری، له قووڵایی دڵمانه‌وه له هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی، له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی و له هه‌موو هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین.
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه(فراکسیۆن) 14ی ڕێبه‌ندانی 1388 3ی فوریه 2010 |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است