|
|
|
یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌تیف
ئه‌گه‌ر گه‌ل و حیزبه‌کان یه‌کبن دوژمن هه‌رگیز ناتوانێ ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک سه‌رکوت کات. نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی تر له شانۆیه‌کی تری له خۆڕاگری و خه‌باتی یه‌ک ده‌ستی و یه‌ک ده‌نگی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستانی ئێران تۆمار کرد. به‌ڕاستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌م هه‌ڵویسته جوانمێرانه و شیاو و گونجاوی سه‌رده‌م ده‌ستیان دایه مانگرتێکی گشتی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕیکه‌وتی 13ی مه‌ی 2010 ی زاینی که به‌رامبه‌ر 23ی گوڵان، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان واته ڕۆژهه‌ڵات و باشور‌و باکورو و ڕۆژئاوا هه‌رناره‌زایه‌تی توڕه بوونی خۆیان له‌و کاره نامرۆیانه‌ی کۆماری ئیسلامی له مه‌ڕ سێداره‌دانی پێنج مرۆڤی له چالاکانی سیاسی که چواریان کورد بوون له ڕۆژی 19ی گوڵاندا له کۆنه‌په‌ره‌ستانی کۆماری ئیسلامی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین له تاران له سیداره دران. پێنج ئه‌ستێره‌ی بێ‌تاوان، پێنج مرۆڤی ئازادیخوازا که خۆازیاری کۆمه‌ڵاگایه‌کی ئازاد‌و یه‌کسانی بوون. رژیمی دیکتاتۆری کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی کردۆته جیگه‌ی کوشت و کوشتاری لاوانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئه‌م یه‌که‌م جار نییه ئاخرین جاریش نابێت که ڕژیمی دیکتاتۆری ئیسلامی ده‌ستی به خوێنی لاوه‌کانمان سور ده‌بێت. به‌ڵام کار به‌ده‌ستان کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌یاڵیان خاوه ئه‌گه‌ر پێان وابێت خه‌ڵکی کورد و ڕۆڵه‌کانی کورد چاو ترسێن ده‌که‌ن به‌م کاره ناره‌وایه‌یان. کوردستان هه‌میشه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی لانکه‌ی شۆڕش بووه نه به له سێداره‌دانی ئه‌م پێنج تێکۆشه‌ره‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕیگه‌ی کاروانی رزگاریخوازیمان خه‌باتمان ناوه‌ستێ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌ی خوێنه‌وه‌ی کار به‌ده‌ستان کۆماری ئیسلامی ئێران کوردستانه‌که‌مان هه‌ر رۆژه ده‌یان و سه‌دانی رۆڵه‌ی نه‌ترس هاوتای ئه‌وانه‌ی گیانیان به‌خت کردووه له پێناوی ئازادی کوردستان به‌رهه‌م دێنی.
ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی خۆشحاڵیه ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئه‌و هاوئاهه‌نگی پێشتگیری له بانگه‌وازی ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ مانگرنی گشتی له لایه‌ن هه‌موو رێکخراوه‌کان و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و حزبه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کارێک باشور‌و هه‌ڵویستێکی گرنگوو ڕێک‌و پێک بوو هیوادارم له‌مه‌ودواش شتی باشتر له‌م شێوه‌یه‌ی له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌بینین. بێگومان هاوئانگی و یه‌ک ریزی و یه‌ک یه‌ک ده‌نگی و هه‌روه‌ها گوتاری هاوبه‌ش له مه‌ڕ خه‌باتی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه کورد و بۆ گه‌شتن به مافه ڕه‌واکانی، واته بۆ کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ یه‌کسان بۆ هه‌موو چین و تووێژه‌کانی. من لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به خاڵێکی گرنگ بکه‌م ئه‌ویش بریتیه له گوتاری هاوبه‌ش و یه‌ک ده‌نگی له لایه‌ن هه‌موو حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له مه‌ڕ کێشه‌ی کورد له‌م پارچه‌ی کوردستان خواست و ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد، له هه‌مان کاتدا ویستێکی ئه‌م ڕۆیه و ئه‌رکێکی نیشتمانییه. بێگومان فره حیزبی و کێ بڕکێ سیاسی له گۆڕه‌پانی کوردستان کاریگه‌ری ڕاسته‌وی پۆزه‌تیڤی ده‌بێت له سه‌ر پرۆسه‌ی دیمۆکراسی داهاتویه‌کی باشتر مسوگه‌ر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان. بیرورا‌و ڕوانگه‌ی جیاواز شتێکی ئاسای و سروشتیه و له‌هه‌مانکاتدائێمه به جیاوازیه‌کانمانه‌وه جوانین، ئه‌گه‌ر یه‌کتر قه‌بوڵ کردن و ته‌بایی له نێوانماندا بێت و هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده‌کانه و راگرین له‌کۆتایدا به پێویستی ده‌زانم که ئاماژه به خاڵێکی تر که‌م که ئه‌ویش خاڵێکی گه‌لێک گرنگه، ئه‌ویش بریتیه له وه که ڕه‌هه‌ندی کورد له تاراوگا ده‌بێت له هه‌موو ئامرازێکو هه‌روه‌ها توانیاکانی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن بۆ هه‌رچی زیاتری ناو زڕاندنی ئه‌م رژیمه دیکتاتۆرو کۆنه‌په‌رسته و مرۆڤ کوژه به کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌ی، چونکه به‌ڕاستی ڕه‌هه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران ڕه‌هه‌ندێکی گه‌لێک به‌هێز وه به خۆشیه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجی دڵگه‌رم و به تونا له نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌یدا بووه که زۆر به ئاسانی ده‌توانن سه‌رنجی ده‌م وده‌زگا حکومیه‌کان و روناکبیران نه‌ته‌وه‌کانی تر له مه‌ڕ کێشه‌ی کورد رابکێشن، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته جۆڕێک له خه‌باتی گه‌لی کورد له پێناو چه‌سپاندنی مافی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا له هه‌نده‌ران و له‌هه‌مانکاتدا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له سه‌ر خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است