|
|
|
له په‌راوێزی ترۆری به‌ڕێزان دوکتۆر محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوکارانی به‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئێران
وێنه له که‌یهان له‌نده‌ن ژماره 611
رۆژی 28/5/2010 نووسراوه‌یه‌کی به‌ناوی: (پس از گذشت 18 سال در سوئد فا‌ش شد: نخست وه‌زیر اسبق و رهبر فعلی حزب سوسیال دمکرات از مدعوین رستوران میکونوس.)
له سایتی ستۆکهۆڵمییان بڵاو کرایه‌وه، ئه‌و بابه‌ته له رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسێن به سویدی چاپکراوه. به‌داخه‌وه نه‌متوانی سویدییه‌که‌ی بکه‌م به کوردی. به‌پێی توانا فارسییه‌که‌یم به کوردی ئاماده کردووه.
سپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی ستۆکهۆڵمییان ( www.stockholmian.com )
تێبینی: ئه‌و دوو وێنه‌ی رۆژنامه‌ی (که‌یهان له‌نده‌ن به ژماره‌کانی 611 و 1187) پێوه‌ندی به نووسراوه‌که‌ی ستۆکهۆڵمییانه‌وه نییه.
سه‌عی سه‌قزی 7/6/2010
پاش تێپه‌ربوونی 18 ساڵ له سویددا ئاشکرا کرا: سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتر و رابه‌ری ئێستای حیزبی سۆسیال دێموکرات له‌و که‌سانه بوون که بۆ رستۆرانی میکونۆس بانگ کرابوو.
ئینگوار کارڵسۆن
مۆنا سالین
ستۆکهوڵمییان – روژی 17 سپتامبری ساڵی 1992 چوار چالاکی سیاسی له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له رستۆرانی یۆنانی میکۆنۆس له به‌رلین ترۆر کران. رۆژنامه‌ی (ئێکسپرێسێن)ی سویدی رۆژی چوارشه‌مه ئاشکرای کرد که به‌ڕێزان ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید و سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سوید و خانم مۆنا سالین رابه‌ری ئێستای حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید (به‌رپرسی سیاسی ئه‌و کاتی حیزب) له‌و که‌سانه بوون که بۆ میوانی ئه‌و شه‌وه بانگ کرابوون و ئاماده‌ی خۆیان بۆ به‌شداریکردن له‌و ده‌عوه‌تییه‌دا راگه‌یاند بوو.
خانم مۆنا سالین له وتووێژێک له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسێن دانی به‌و باسه‌دا نا و کوتی: " بڵێ ئێمه به‌ڵێنمان دابوو که له‌وێ بین، کاتێک بۆمان ده‌رکه‌وت که چ رووداوێک روویداوه په‌شۆکاین. که‌سانێک که له‌و دیداره‌دا ده‌بوو بیانبینین هه‌موویان کوژرا بوون. "
له رۆژی کۆبوونه‌وه‌که‌دا شه‌ش که‌س له‌و که‌سانه که بانگ کرابوون له رستۆرانه‌که ئاماده ده‌بن، جگه له‌وان دوو که‌سیش به رێکه‌وت و خاوه‌نی رستۆرانه‌که که ئێرانییه به ( تێکڕا نۆ که‌س) له رستۆران ئاماده ده‌بن. ده‌وروبه‌ری کاتژمێر50 / 22 ده‌قیقه له‌ناکاو سێ که‌سی چه‌کدار خۆ ده‌که‌ن به رستۆرانه‌که‌دا. یه‌کێکیان له نزیکی درگای هاتنه ژووره‌وه، که‌سی دووهه‌میان له به‌شی پێشه‌وه‌ی رستۆرانه‌که رائه‌وه‌ستێ و که‌سی سێهه‌میان که ره‌شاشێکی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت ده‌چێته به‌شی پشته‌وه‌ی رستۆرانه‌که، که شه‌ش ئێرانی له‌وێ له ده‌وری مێزێک دانیشتبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێیان ئه‌ڵێت (دایک جنه‌کان) هه‌موویان گولله‌باران ئه‌کات. ده‌موده‌ست چوار که‌سیان ده‌کوژرێن و که‌سێکیش به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و چوار که‌سه‌که‌ی دیکه به ته‌ندورستی ره‌زگاریان ده‌بێت.
رستۆرانی میکۆنۆس 17ی سپتامبری 1992 شوێنی نانخواردنی شێوێک (شامێک) که بوو به کوشتارخانه. ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید و سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سوید و مۆنا سالین به‌رپرسی سیاسی ئه‌و کات و رابه‌ری ئێستای حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید بۆ به‌شداریکردن له‌و شێوه‌دا بانگ کرابوون، له دواین کاته‌کانی ئه‌و شێوه‌دا به‌شداریکردنیان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه .
محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی رابه‌ری 54 ساڵه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هومایون ئه‌رده‌ڵان ته‌مه‌ن 42 ساڵه و نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئاڵمان، فه‌تاح عه‌بدولی ته‌مه‌ن 31 ساڵه و نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئوروپا و نووری دێهکوردی ته‌مه‌ن 46 ساڵه و کارمه‌ندی خاچیسوور و جالاک له بواری په‌نابه‌رانی ئیرانی دانیشتووی ئالمان به‌هۆی ئه‌و کاره ترۆریستییه‌وه کوژران. هه‌روه‌ها عه‌زیز غه‌فاری خاوه‌نی رستۆرانی میکۆنۆس له‌و رووداوه‌دا بریندار بوو. جگه له‌و پێنج که‌سه دوو ئێرانی دیکه به‌ناوه‌کانی په‌رویز ده‌ستماڵچی و فه‌رهاد فرجاد له ده‌وری هه‌مان مێزی نانخواردن دانیشبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گوولله‌بارانکردنه‌که به‌شیوه‌یه‌کی خه‌ست له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌وه که ته‌قه‌ی ئه‌کرد ئه‌نجامدرا هیچ چه‌شنه زیانێکیان نه‌بینی. دوو که‌سی دیکه‌یش به‌رێکه‌وت له رستۆرانه‌که ده‌بن. به‌ڵێن درا بوو که ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکرات و سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سوید و خانم مۆنا سالین به‌رپرسی سیاسی ئه‌و کات و رابه‌ری ئێستای حیزبی سوسیال دێموکراتی سوید له‌سه‌ر ئه‌و کورسییانه دابنیشن که کوژراوه‌کانی له‌سه‌ر دانیشبوون. ئینگوار کارڵسۆن ئه‌ڵێت: " به‌یانی زوو پاش ئه‌وه‌ی که له رووداوه ئاگادار بووم چوومه ناو فکره‌وه، بیرم له‌وه کرده‌وه. که‌سانێک که ده‌بوو بیانبینم کوژران. هه‌ستم به رووداوێکی گه‌لێ ناخۆش و دژوار کرد.
به‌ڕیز
ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کات و خانم مۆنا سالین رابه‌ری ئێستای حیزبی
سۆسیال دێمکرات، پاش 18 ساڵ له رووداوی
میکۆنۆس ئه‌مرۆ بۆ یه‌که‌مین جار سه‌باره‌ت به‌و باسه وه‌ڵامی پرسیاری
ژورنالیسته‌کان ئه‌ده‌نه‌وه. ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید، مۆنا سالین به‌رپرسی سیاسی ئه‌و کاتی حیزب و (رابه‌ری ئێستای حیزب) و پییه‌رشۆری به‌رپرسی پێشووتری حیزب بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی جهانی حیزبه سۆسیالیسته‌کان و سۆسیال دێموکراته‌کان له به‌رلین بوون. ئینگوار کارڵسۆن ئه‌ڵێت محه‌ممه‌د سادق شه‌رفکه‌ندی به‌رپرسی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که چه‌ند رۆژ پێش کوژرانی بۆ بینینی سیاسییه‌کانی بۆ نموونه سیاسه‌تمه‌داره‌کانی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید هاتبوو بۆ ستۆکهۆڵم تا بیان بێنێت. سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌و کاتی سوید کوتی: به‌داخه‌وه ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و له سوید بوو من کاتی ئه‌وه‌م نه‌بوو بیانبینم. به‌م هۆیه‌وه منی ده‌عوه‌ت کرد بۆ رستۆرانێکی یونانی له به‌رلین که له کاتی شامدا بیانبینم و منیش ئاماده‌گی خۆم بۆ به‌شداریکردن له‌و ده‌عوه‌تییه ده‌ربڕی. پاش ئه‌م رێکه‌وتنه رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوید و مۆنا سالین به‌ربرسی سیاسی حیزب و پییه‌رشۆری به‌رپرسی پێشووتری حیزب ده‌بوو شه‌وی 17ی سپتامبر رابه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی سوید له رستۆرانی میکۆنۆس ببینن. به‌ڵام به پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن کارڵ بیلت سه‌رۆکوه‌زیری ئه‌و کاتی سوید له حیزبی ئۆپۆزیسیۆن (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مرۆی سوید) بۆ ئینگوار کارڵسۆن که له ژووره‌که‌ی خۆی له هۆتێلێک له به‌رلین به‌سه‌ری ئه‌برد بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌و دیدار و چاوپیکه‌وتنه له دواین کاته‌کاندا هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ئابووری سوید له‌و کاته‌دا له بارودۆخێکی قه‌یرانیدا بوو. ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵی ره‌زگارکردنی نرخی هه‌میشه‌یی کورونی سویددا بوو که هاتبووه خواره‌وه. کارڵ بلیت سه‌رۆکوه‌زیری ئه‌و کاتی سوید له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا داوا له ئینگوار کارڵسۆن ده‌کات بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی بازار به‌په‌له به فڕۆکه بگه‌رێته‌وه بۆ سوید. له ئه‌ساسدا کارڵ بیلت به‌و پێوه‌ندیییه ته‌له‌فۆنییه‌و ئه‌و داخوازییه بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێت گیانی ئینگوار کارڵسۆن، مۆنا سالین و پییه‌ر شۆری له مه‌رگ ده‌رباز ئه‌کات. به‌ڕێز ئینگوار کارڵسۆن رابه‌ری ئه‌و کاتی حیزبی سۆسیال دێموکرات و سه‌رۆکوه‌زیری پێشووتری سوید ئه‌ڵێت: ناچار بووم کۆنگره‌ی جهانی رێکخراوه سۆسیالیسته‌کان و سۆسیال دێمکراته‌کان له ئاڵمان به نیوه‌چڵی به‌جێبێلم و بگه‌ڕیمه‌وه بۆ سوید و به‌دوای ئه‌وه‌دا به‌شداریکردنم له‌و میوانییه‌ی میکۆنۆس هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه. به‌ڵام رابه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بریاریاندا که برۆن بۆ رستۆرانی میکۆنۆس و به‌بێ به‌شداربوونی میوانه سویدییه‌کان کۆبوونه‌که‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن. ئینگوار کارڵسۆن له وه‌ڵام به پرسیاری ژورنالیستێک سه‌باره‌ت به‌وه ئه‌گه‌ر کارڵ بلیت ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌و نه‌کردایه‌ت چی رووی ئه‌دا، وتی : " بلێ من پاسه‌وانێکم له‌گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام پێم وانییه که کارێکی وه‌های له‌ده‌ست بهاتایه‌ت. پاسه‌وانه‌که‌ی من ده‌مانجه‌یه‌کی حه‌وت تیری پێ‌بوو، ترۆریسته‌کان چه‌کی ئوتۆماتیکیان هه‌بوو(ره‌شاش). له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م ئه‌گه‌ر له‌وێ ببوایه‌تین ئه‌کوژراین. ئه‌کرێ بلێن کارڵ بیلت گیانی ئێمه‌ی ده‌رباز کرد ". هه‌روه‌ها ئینگوار کارڵسۆن کوتی: " جێی سه‌رسووڕمانه بۆچ رووداوی ترۆریستی میکۆنۆس کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوتری له سویددا نه‌بوو." به‌ڕیز پییه‌ر شۆری به‌رپرسی پێشووتری سیاسی حیزب که ده‌بوو له به‌رنامه‌ی شێوی 17 سپتامبری ساڵی 1992 له رستۆرانی میکۆنۆس به‌شدار بێت، ئه‌ڵێت رووداوی ترۆریستی میکۆنۆس که‌وته ژێر کاردانه‌وه‌یه‌کی دیکه و کوتی: ویلی برانت سه‌رۆکوه‌زیری ئه‌و کاتی ئاڵمان نه‌خۆش بوو، هه‌روه‌ها ئابووری سویدیش له قه‌رانێکی بێوێنه‌دا بوو مه‌ترسی دابه‌زینی ده‌کرا. هه‌روه‌ها ئینگوار کارڵسۆنیش که‌سێکی ده‌م به‌هاوار نییه. ساڵێک پاش رووداوی رستۆرانی میکۆنۆس ئێرانییه‌ک به‌ناوی کازم دارابی کازروونی که ئه‌ندامی سپای پاسداران و سازمانی ئه‌منیه‌تی ئێران بوو، هه‌روه‌ها چوار لوبنانی به‌ناوه‌کانی یۆسف ئه‌مین، محه‌ممه‌د ئه‌تریس ، عه‌تائوڵا عیاد و عه‌باس رحیل له‌لایه‌ن پۆلیستی ئاڵمانه‌وه ده‌سگیرکران و دادگایی‌کردنیان له شه‌شی مانگی ئابانی 1372 (ئۆکتۆبری 1993) له ئاڵمان ده‌ستیپێکرد. دادگایکردنی ئه‌م چه‌ند که‌سه له 247 به‌رنامه‌دا که ماوه‌ی 5 ساڵی خایاند ئه‌نجامدرا و نزیکه‌ی 9 میلیۆن مارکیش خه‌رج و مخارجه‌که‌ی بوو. له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م دادگایه‌دا زیاتر له 170 که‌س به‌شدارییان کرد و سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ترۆریستییه شایه‌تیاندا. شایه‌تییه‌کانی هه‌ندێ که‌س به دژی کۆماری ئیسلامی و هی بڕێکیشیان به سوودی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو. داده‌وه‌رکانی ئه‌و دادگایه بریتی بوون له به‌ڕێزان (برنۆ یۆست) و (ئان فریچۆڤ کۆیش) که ماوه‌ێه‌ک پێش کۆچی دوایکرد. بڕیاری دادگای میکۆنۆس له بیست و یه‌که‌می مانگی فه‌روه‌ردینی 1376 ( مارشی 1996) ده‌رچوو و به‌پێی ئه‌و بڕیاره کازم دارابی که ئێرانییه و عه‌باس رحیل که لوبنانییه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی و یۆسف ئه‌مین و محه‌ممه‌د ئه‌تریش که هه‌ر دوویان لوبنانین، یۆسف ئه‌مین 11 سال و محه‌ممه‌د ئه‌تریس 5 سال زیندانییان بۆ ده‌رچوو. به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا که‌سێکی دیکه به ناوی عه‌تائوڵا ئه‌یاد که تۆمه‌تبار کرابوو بێ‌تاوان ده‌رچوو. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و دادگایه باسێک به‌ناوی کاری تایبه‌ت هاته پێشه‌وه که رابه‌رانی ئێران له کۆمیته‌ی ترۆره‌که‌دا بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی بوون و به‌رپرسانی ئه‌و کاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک تۆمه‌تباری رووداوی میکۆنۆس ده‌سنیشانکران. دادگای میکۆنۆس پاش دادگاییه به‌ناوبانگه‌که‌ی نورنبورگ گرنگترین دادگای بوو که له ئاڵمان به‌ڕێوه برا. له کۆتاییدا رابه‌رانی پله‌به‌رزی سه‌ر‌بازی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار کران که ده‌ستیان بوو له کوشتنی ناڕازییه‌کانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و بۆ یه‌که‌مین جار ده‌وڵه‌تی ئێران به‌خاتری ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی تاوانبار کرا. چه‌ند مانگ دواتر (روناڵد جۆرج) دادوه‌ری گشتی ئاڵمانیش رابه‌رانی ئێرانی به به‌شداریکردن له‌و رووداوه‌دا تۆمه‌تبار کرد. کازم دارابی پاش 15 ساڵ زیندانی له 10ی دسامبری 2007 له زیندان ئازاد کرا و گرایه‌وه بۆ ئێران. هه‌روه‌ها دادگا به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی به‌وه تۆمه‌تبارکرد که فه‌رمانی ترۆره‌که‌ی داوه. پاش ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ئاڵمان ده‌وڵه‌ته‌کانی ئاڵمان و ئێران باڵوێزه‌کانی خۆیان له‌و دوو وڵاته بانگ کرده‌وه و ده‌وڵه‌تی ئاڵمان چوار دیپلۆماتی ئێران له ئاڵمان کرده‌ده‌روه، تێکڕای وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کیه‌تی ئوروپایشدا باڵوێزه‌کانی خۆیان له ئێران برده ده‌ره‌وه و پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه که‌وته گێژاوی سیاسییه‌وه و تا سه‌رکه‌وتنی محه‌ممه‌د خاتمی له هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی سه‌رۆککۆماریدا درێژه‌ی کێشا. پاش کرده‌وه ترۆریستییه‌که‌ی میکۆنۆس رێکخراوه سیاسییه‌کان و خانه‌واده‌ی کوژراوه‌کان بۆ ئه‌وه تێئه‌کۆشان تا له پێش درگای رستۆرانی میکۆنوس (که ئه‌مرۆ ناوه‌که‌ی گۆڕاوه به سایگۆن) تابلۆیه‌کی یادگاری له‌و شوێنه بنیاد بنین، ئه‌م کاره پاش 7 ساڵ له بڕیاری دادگای میکۆنۆس به هه‌وڵ و کۆششی به‌ڕێز (مونیکا تیمین) به‌رپرسی ناوچه‌ی (شارڵوتن بورگی) ئاڵمان ئه‌نجامدرا
رابه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ک هه‌وڵیان ئه‌دا که پێش به به‌ڕیوه‌بردنی دادگای به‌رلین و بڕیاره‌کانی بگرن، هه‌ڕه‌شیان ئه‌کرد دانانی ئه‌و تابلو یادگارییه‌ی بێ وه‌ڵام نابێت و ئێرانیش له به‌ر باڵوێزخانی ئاڵمان له تاران تابلوی کوژراوه‌کان به‌بوومی شیمیایی له جه‌نگی ئێران و ئێراق که کۆمپانییه ئاڵمانییه‌کان یارمه‌تی ئێراق داوه له دورستکردنی ئه‌و بوومانه‌دا بنیاد ئه‌نێت، به‌ڵام به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕشانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانیشدا خانم مونیکا تیمین ئه‌و تابلۆ یادگارییه که ریکخراوه سیاسی و دێموکراته‌کان پشیتوانییان لێئه‌کرد، له‌و شوێنه دایمزراند.
ناوه‌رۆکی ئه‌و تابلو یادگارییه به‌و جۆره‌یه: له‌م شوێنه، شوێنی پێشووی رستۆرانی میکۆنۆس له رۆژی 17ی سپتامبری 1992دا رابه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی، فتاح عبدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان له‌گه‌ڵ نووری دێهکوردی سیاسه‌تمه‌داری دانیشتووی به‌رلین به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی ئێران کوژران. ئه‌وانه له پێناو ئازادی و مافی مرۆڤدا کوژران.
مه‌حموو ئه‌حمه‌دینژاد به‌رپرسی شاره‌وانی ئه‌و کاتی تاران سه‌باره‌ت به دانانی ئه‌و تابلۆ یادگارییه رایگه‌یاند که تابلوی کوژراوه‌کانی شیمییایی جه‌نگی ئێران و ئێراق له به‌رانبه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان له تاران داده‌مزرێت.
که‌یهان له‌نده‌ن ژماره 1187
حیزبی دێموکراتی کوردستانی سوید - به هه‌ڵه‌یه له فارسییه‌که‌دا نووسراوه، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دورسته
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است