|
|
|
په‌نابه‌ر و کێشه‌کانی له هه‌نده‌ران له‌تیف پرستار له‌م کورته ووتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسی ئه‌و په‌نابه‌رانه بکه‌م که هه‌رگیز ناتوانن ببنه هاوڵاتیه‌کی پله یه‌کی ئه‌و ووڵاته‌ی که ئه‌وانی تێدا ده‌ژی، یان با بڵێم ئه‌و کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیانه هه‌رگیز په‌نابه‌ر به به‌شێک له خۆی نازانی و ته‌نانه‌ت مۆری بێگانه‌ی هه‌تایی لێده‌داو تاراده‌یه‌کیش به شیوه‌یه‌کی نه‌رێتی له قه‌ڵه‌می ده‌دات له ووڵاته‌که‌یدا که زۆر جار گوێبیستی ئه‌مه ده‌بین له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه که سه‌رجه‌م خراپه‌کاریه‌کانی ئه‌و وو‌ڵاته ده‌درێته پاڵ بێگانه‌کان یان با بڵێم په‌نابه‌ران. بێگومان کۆمه‌ڵێ فاکته‌ری سه‌ره‌کی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که په‌نابه‌ر ووڵاته‌که‌ی خۆی جێ دێڵێ وه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی که‌وا له مرۆڤی په‌نابه‌ر ده‌کات که ووڵاته‌که‌یی و که‌سوکارو دۆست و هاوڕێکانی بۆ هه‌میشه جێبهێڵت روو له تاراوگه بکات، که دیسانه‌وه په‌نابه‌ر له تاراوگه‌ش رووبه‌رووی گه‌له‌ک گیروگرفتی تر ده‌بێته‌وه که ژیان کردن تیایدا ئاسان نیه بۆ مرۆڤی کۆچه‌ر. زۆر جار بارودۆخی په‌نابه‌ر به‌راده‌یه‌ک دژوار ده‌بێ که تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی (psykisk) و هه‌روه‌ها کێشه ده‌ر‌ونیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان (psykosociala problematik) ده‌بن له‌و وو‌ڵاته تازه‌دا که ئه‌وان ژیانی تێدا ده‌که‌ن. زۆربه‌ی پسپۆڕان و شاره‌زایان بواری سایکۆلۆژیی و کۆمه‌ڵناسان جه‌خه‌ت له سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن (migration) پرۆسه‌یه‌کی گه‌لێک ئاڵۆز‌و دژواره، وه ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ حاڵه‌تدا مرۆڤه کۆچکه‌ره‌کان به‌هۆی ئه‌و گۆرانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که که رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له و کۆمه‌ڵگا تازه‌یه‌دا کاریگه‌ری ده‌بێ له سه‌ر باری ته‌ندروستیان و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تییان(socila prolem) بۆ دروست ده‌بێ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که دووچاری نه‌خۆشی ده‌روونیی (psykiska) ده‌بن. که ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ستروکتۆری بنه‌ماڵه‌که دابنێ. لێره‌دا من به‌پیویستی ده‌زانم که ئاماژه به وه بکه‌م ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌م لێره‌دا ده‌نووسم یه‌کیک له‌و بابه‌تانه که من له بوواری کاره‌که‌مدا وه‌ك توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی رۆژانه رووبه‌روو چه‌ندین دێنه لام که دووچاری ئه‌م نه‌خۆشی و کێشانه بوون. من له یه‌کیک له کۆمونه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم کار ده‌که‌م، ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه لام تووشی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوون له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونیه‌وه. خه‌ونی سه‌ره‌تایی ئه‌و بنه‌ماڵانه به‌وه ده‌ست پێده‌کات که تانها ئاواتیان ئه‌وه بووه که رۆژی له رۆژان بگه‌نه ووڵاتێکی ئه‌ورووپا. به‌ڵام به هۆی ئاڵۆزی پرۆسه‌ی په‌نابه‌ر له وو‌ڵاتانی ئه‌ورووپا پاش گه‌شتنیان خه‌ونه‌که‌یان وه‌ك نه‌خشی سه‌ر سه‌هۆڵی لێهاتووه. به‌هۆی خراپ بوونی بارودۆخی په‌نابه‌ر له ئه‌ورووپا، ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌م بنه‌ماڵانه پاش گه‌شتنیان ده‌وڵه‌ت منداڵه‌کانی لێ سه‌ندوون به‌و هۆیه‌وه‌ی که ناتوانن به پێی پێویست چاودێریان بکه‌ن و ئێستا له بنکه‌ی چاودێری خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژین و کاروباریی کۆمه‌ڵایه‌تی چاودێر‌و ((Socialtjänsten سه‌رپه‌رشتیکاریانه. په‌نابه‌ر هه‌میشه رووبه‌رووی چوار جۆری کێشه ده‌بێته‌وه له‌و کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌ی که ئه‌وی تێدا ده‌ژی، یه‌که‌میان بریتیه کێشه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ((rasism، که ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یه‌که له سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له سه‌ر چۆنیه‌تی مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ کردن و کاروباره‌کانی ژیانی رۆژانه. دووه‌میان کێشه‌ی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی بیانیه‌کانه ((diskriminering که ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که موسوڵمانیت یان سه‌ر به گرووپ و که‌لتورێکی ده‌تخه‌نه ناو خانه‌یه‌کی جیاوازی به‌که‌م گیراو. سێیه‌میان کێشه‌ی سڕینه‌وه به شیوه‌یه‌کی نێگاتیڤانه (assimilation)، ئه‌مه ئه‌و کێشه‌یه‌یه که تووشی زۆرێك له په‌نابه‌ران ده‌که‌وێ و حاشا له که‌لتورو نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و خۆیان به سویدی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. چواره‌میان مه‌سه‌له‌ی جوداسازیی نه‌ژادیی (سێگراخۆن segregation) که ئه‌مه‌ش زۆرێک په‌نابه‌ر ده‌گرێته‌وه که به‌ته‌واوی خۆی داده‌برێ له هه‌موو شتێکی ئه‌و ووڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژی. بۆ به‌ربه‌ست کردن له‌و حاڵه‌تانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسم کردن ده‌وڵه‌تی سوید هه‌وڵی چه‌سپاندنی سیسته‌می ئاوێته کردن (integration) ده‌دات، تا مرۆڤی په‌نابه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگا ببێت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی تیۆریدا ماوه‌ته‌وه و هه‌رگیز له‌راستیدا پراکتیسێرا ناکرێ. به پێچه‌وانه‌وه رۆژانه زیاتر رووبه‌رووی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و نه‌ژادی ده‌بنه‌وه. پرۆسه‌ی کۆچکه‌ر خۆی له خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی گه‌لێک ئاڵۆز‌و دژواره، و له هه‌مان کاتدا مرۆڤه‌کان له به‌رده‌م گۆڕانکاریه‌کی فیزیکی و ده‌روونی و کاتیدان. پرۆسه‌ی په‌نابه‌ری له‌و کاته‌وه ده‌ست پێده‌کات که مرۆڤ پلانی ده‌رچوون له وه‌ڵاته‌که‌ی ده‌دات و تا ئه‌و کاته‌ی ده‌گاته ئه‌و ووڵاته‌ی که مه‌به‌ستی بووه و لایه‌ن وه‌ڵاتێکه‌وه مافی په‌نابه‌ریان پێده‌دڕێ و وه‌کو هاوه‌ڵاتی پله دووی ئه‌و وو‌ڵاته تازه قه‌بوڵ ده‌کرێ. به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵین که پرۆسه‌ی میگراخون بریتیه له سێ قۆناغ (faser) که به‌م شێوه‌یه‌ن، یه‌که‌میان قۆناغی هه‌ڵاتن له ووڵاته‌که‌ی خۆی، وو دوه‌میان وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریه و سێیه‌میشیان قۆناغی مانه‌وه‌یه له‌و وو‌ڵاته تازه‌یه‌دا((flykt- och mottagandelandsfasen . کۆمه‌ڵی فاکته‌ر هه‌ن که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر ئه‌م قۆناغانه‌ی سه‌ره‌وه که باسم کردوون، و له هه‌مانکاتدا ده‌بنه به‌ردی بناغه‌ی چۆنیه‌تی و دروستکردنی هه‌لومه‌رجی له‌بارو گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی خێزانی په‌نابه‌ر بتوانێ ئاوێته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگا تازه بێت. یه‌کێک له‌و فاکته‌ره سه‌ره‌کێانه و گرنگانه که گاریگه‌ری گه‌لێک به‌رچاوی هه‌یه له سه‌قامگیرو گونجان له‌و ووڵاتی تازه که کۆچه‌ر کۆچی بۆ ده‌کات بریتیه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵاکه له چ بارودۆخکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دان و وه باگراوه‌ندی خوێندنی و هۆکاری به‌جهێشتنی وه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان چی بووه. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و بنه‌ماڵانه ئاماده‌کی ئه‌و گۆرانکاریانه‌یان نیه ، بۆ نمونه گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك ئافره‌ته‌که ژنیماڵه‌وه بووبێت لێره ده‌بێ برواته ده‌ره‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌ری هێزی کار تا 8 سه‌عات له رۆژدا پراکتیك بکات، که له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌ك بۆ خۆی وه‌رده‌گرێ و ره‌نگه به هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌دا. لێره‌دا هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ده‌بێته هۆی کێشه‌یه‌ك که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵکردنی دژوار ده‌بێت بۆ زۆر بنه‌ماڵه یان رێگه ده‌ده‌ن کوره‌که‌یان هاورێی هه‌بێ به‌ڵام کچه‌که‌یان نا. که ئه‌مه به‌رده‌وام وایان لێده‌کات گه‌ر چی لێره‌ن به‌لآـ ىيڕذيووآـ ڵيغيڵ یاداوه‌ریدا بژین. . رۆزبه‌ی شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه که له مه‌ڕه بارودۆخی په‌نابه‌ر ئه‌نجامدراون زۆر به روونی و ئاشکرا، و تا راده‌یه‌کیش کۆده‌نگیه‌کی گشتی له سه‌ر ئه‌وه که له ده‌ست دانی ژیانێکی سه‌قامگیرو و ئاسووده‌گی له ناو که‌سوکار و دۆست و نیشتمان ده‌بێته هۆی دروست بوونی گیر‌و گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی په‌نابه‌ریدا. به‌ڵام مرۆڤ هه‌ست به جۆرێک له دڵنییایی ئارامی ده‌که‌ن و له ده‌ست دانی هه‌موو ئه‌م فاکته‌رانه که باسم کرد ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ دروست کردنی دۆخێکی دژوارتر که تووشی تاکی کۆچه‌ر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چی مرۆڤی کۆچه‌ر له ماوه‌یه‌کی کورتخایاندا هه‌ست به‌م ئازاره کۆمه‌ڵایه‌تیه ناکات، به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی درێژخایاندا کاریگه‌ڕیه‌کی گه‌لێک نه‌ریتی له سه‌ر مرۆڤ ده‌بێت و تاکی کۆچه‌ر به شێوه‌یه‌کی چه‌ڕو په‌ڕ تووشی دۆخی په‌شێوی ده‌بێ.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است