|
بیرەوریەکانم لە هیزی کاوە
پاشان گۆردانی کاوە! (بەشی3)
لە دوای شەری خاڵەواز و کۆکردنەوی مقەرەکان
لە زۆربەی گۆندەکانی ناوچەی دیواندەرە و سەقز ئیمە ۆەکو
گۆردانی کاوە ڕومان کەردە ناوچەی سەقز لە دەڤەری
فەیزۆڵابەگی سەقز وە لەوی گرساینەوە. هەر لەو سەروبەندا بۆ
کە کۆمەڵە لە هەمو ناوچەکانی کۆردستان شیوازی هەڵسورانی
خوی گۆڕی و ئارایشیکی نوی گرتە خۆی. بەڵی ئیمە لە
گۆندەکانی تەخت و زامناوە بەڕی کەوتین بۆ دەڤەری
فیزۆڵابەگی کە لەوی هاوریانی گۆردانی سەقز، کاروانیکی
مەزنیش لە ریکخراوی پزشکی ، کادرەکانی کۆمەیتەڕوستای جنوبی
کۆردستان، هاوریانی تەشکیڵاتی جنۆب و خانەوادەیەکی زۆر کە
بە بۆنەی هیرەشەکانی کۆماری ئیسلامی بو سەر کۆردستان بەڕیگاوە
بۆن بۆ شوینیکی ئەمن کە هەر هەمۆیان لەوی کۆبۆنەوە ،
دەتوانم بڵیم سەرجەم زیاتر لە پینسەد کەس دەبۆ کە لە چەند
گۆندیکی نزیک بە یکە مۆنتەزەری بڕیاری تەشکیلاتی بۆن.
دەبیت ئەوە بڵیم کە ئەوکات من زۆر زۆر باری تەندروستیم
خراپ بۆ بە بۆنەی بریندار بۆنمەوە کاتیک لە گۆندەکانی تەخت
و زامناوا خەریک بۆ بەری بکەوین بەرو فیزۆڵابەگی من داوام
لە فەرماندی گۆردانەکە کەرد کە کاک حەمی سەیار بۆ وتم
ئەگەر دەکریت من لەگەڵ خۆتان مەبەن بە چەند هوو یەکم وزئم
زۆر خراپە و ناتوانم نە بە سواری ئەسپ بیم و نە بە پی، دوو
لەبەر ئەوەی هەمۆ گۆردانەکە توشی کیشەو دەردیسەر نەکەم و
سیهەم من دەتوانم بە شیەویەکی دیکە خۆم بگەیەنمە شوینی
پشتی جبهە کە دەبۆە سەرشیوی سەقز. بەڵام هاوری فەرماندە
ئەوەی قبۆڵ نەکەرد و بە شیوەیەکی هیوا بەخش بە منی
راگەیاند کە بە هیچ شیوەیەک دەست لە تۆ کۆتای ناکەین و
لەگەڵ خۆمان دەتبین و بەڵینی دەدەم کە بە شیوەیەکی زۆر
باش ئاگاداریت لی دەکەین، ئەمە زۆر هیوا بەخش بۆ بۆ من
زۆریش بڕوام بە قسەکانی کاک حەمە بۆ چۆنکو ئەوە خۆسۆسیات و
خسڵەتی شۆرشگیرانەی کۆمەڵە بۆ وە سەدان نمۆنەم لەو
فیداکاریانە بینی بۆ. بەهار بۆ شەوەزنگیکی زۆر تاریک و
ناخوش بۆ بارانیکی تۆند بە ڕهیڵە دەباری بەسەرماندا منیش
هەستم بە ئازاریکی زۆر دەکرد و زۆریش لە خۆم تورە بۆم کە
هاوریانم تۆشی سەختیو و ماندۆی کردەبۆ بەڕاستی ئیستا کە
بیری لی دەکەمەوە دەزانم کە پیشمەرگەی کۆمەڵە چەندە بڕوا
پۆڵاین و دلسوز بۆن. بەهەرحاڵ ئیمە لەناو شەوەزنگدا
ڕیگایەکی دژوار و پەڕ لە مەترسیمان بڕی و لە دوای دە
دوازدە کاتژمیر خۆمان گەیاندە ئەوبەری جادەی دیواندەرە
سەقز کە دەبوە فیزوڵابەگی سەقز. ئیمە بە ڕیپیوانیکی زۆر
خۆمان گەیاندە گۆندی قەڵاگاو لە دوای حەسانەوەیکی کۆرت
ڕۆیشتین بەرەو گۆندی قۆزڵوی سەرو. لە قۆزڵو بۆین کە هەواڵی
شەڕی گەورە و حەماسی گۆندی کەنۆڵانمان بیست. هاوریانی
گۆردانی شاهو لە گۆندی کەنۆلان خەریکی حەسانەوە دەبن
هیزیکی زۆر گەورەی دۆژمن تەیار بە تانک و تۆپی زریهی و
چەکۆچۆڵی قۆرس هیرش دەکەنە سەر هاوریانی گۆردانی شاهو و
شەڕیکی زۆر قۆرس دەست پیدەکات. هەر بەیانی هەتا ئیوارە شەر
بۆ دۆژمن هەمۆ گۆندەکە دەخاتە ژیر گۆلەباران و رۆحم بە کەس
ناکات و لە هیچ شیوەیکی دڕندانە دریخی ناکات و حەتا
ئەوەندە زەخت دەخاتە سەر هاوریان کە داوایان لی دەکات خۆ
بەدەستەوە بدەن و چی دی بەرگیری لە خۆیان نەکەن چونکە هیچ
کەڵکی نیە، دۆژمن خەیالی خاوە بو بی شک لەوەی کە
پیشمەرگەی کۆمەڵە قەد ئامادە نیە تەسلیمی دۆژمن بیت و هەر
دەم ئامادەیە بۆ خۆ بەخت کردەن. ئیمە ئاگادار کراین کە
ئەوە هاوڕیانی شاهو تۆشی شەریکی قۆرس هاتۆنە و لە گەماروی
دۆژمندا ماونەتەوە، بەڵی لەدوای خۆڕاگری وبەرخودانیکی زۆر
هاوریان دەتوانن هەڵقی گەمارۆی دۆژمن بشکین و خۆیان لە
گۆندەکە وەدەر بخەن. لەو شەڕەدا هیزیکی زۆر لە دۆژمن کۆژرا
و بریدار بۆن و چەندین خودرەویش تیکشکا. ئەو شەڕە لە شاری
سەقز و هەمۆ ناوچەکە دەنگی دایەوە، بەڵام بە داخیکی زۆر
گرانەوە هاوریانی ئیمە پینچ شەهیدیان دا یەک ڵەوانە هاوڕی
ئەیوبی نەبەوی ئەندامی کۆمەیتەی جنوبی کۆردستان و ئەندامی
حیزبی کۆمەنیستی ئیران و کۆمەڵە بۆ لەگەڵ هاوری فەرماندەی
گۆردانی شاهو و بە داخەوە ناوی هاوریکانی دیکەم لەبیر
نەماوە. بەڵی ئیمە دوو رۆژ دوای ئەو شەرە بەرەو گۆندی کاکە
سیاوە بەڕی کەوتین و پاشانیش لەویوە خۆمان گەیاندە گۆندی
کەنۆڵان کە پیشتر هاوریانی گۆردانی شاهو تۆشی ئەو شەرە
قۆرسە ببون. ئیمە لەگەڵ هاوڕیانی گۆردانی سەقز دوو شەو و دوو
ڕۆژ لەوی ماینەوە و پاشان ئیمە گەڕاینەوە بۆ ناوچەی
دیواندەرە. ئیمە بە یەک شەو لە گۆندی کەنۆڵانەوە خۆمان
گەیاندە گۆندی سۆرمۆسی لە بەشی خوڕخوڕە پاشان لەویوە بەڕی
کەوتین بەرەۆ بەرپلەی ساراڵ لە گۆندەکانی مەرەوەر و
کانیسید ماینەوە و پاشان ڕۆیشتین بۆ گۆندی قزڵبۆڵاخ.
بیرەوەریکی تاڵ و قەد لەبیر نەکراو دەبیت باس بکەم، ئیمە
کە لە گۆندی قزڵبۆلاخ بۆین هاوریان مەولۆدی قەڵاکون،
مەنسوری قەڵاکۆن، سدیقی لیلاخ، خالدی دەواخ و سویفۆڵا حەسارچەرمۆ
بەڕی کران بۆ دەڤەری هەوەتو (ئەوبەری جادە) هەر هەمیویان
هاوڕی نزیک و گیانی گیانی من بۆن، بە منیش ڕاگەیەندرا
دەبیت لەگەڵ کاروانیک بڕوم بۆ مقەڕی کۆمەیتەی جنۆبی
کۆردستان کە لە بەشی باشۆری کۆردستان بۆ ( واتە کۆردستانی
ئیراق) لە شوینیک بە نیوی کۆڕەداویی لەویشەوە دەبوا بەڕی
بکرایم بۆ نەخوشخانەی ی،ن،ک لە گۆندی سورداش. بەڵی کاتیک
ئەو هاوریانە هاتن و ماڵئاوایان لیم کەرد زۆر گریام و زۆر
بیتاقەتیم کەرد، داواشم کەرد لە کاک حەمەی سەیار بەڕیم
نەکات بۆ کۆڕەداویی وتم خەریکم باش دەبم و ناخوازم دۆر بم
لە هاوڕیانم بەڵام چارە نەبو ئەوە بڕیاری تەشکیڵاتی بۆ.
هاوڕی مەوڵۆدی قەڵاکۆن کە مەسئوڵی ئەو تیمە بۆ کە دەڕویشتن
بەرەۆ هەۆەتو زۆری پی خۆش بۆ منیش لەگەڵیان بڕوم هاتە پیشو
وتی با بۆ دواجارە ماچت بکەم چۆنکە ڕەنگە چی دی نەت
بینمەوە هیوام خۆشیتە ئەحمەد گیان، منیش بە چاویکی
گریانەوە پیم وت نا نا خەمت نەبیت دوای ئەوەی چاک بۆمەوە
دیسان دیمەوە و هیوادارم ئەمجارە پیکەوە بڕوین بۆ ئەوبەری
جادە. بەلام بەداخەوە ئەو ئاواتەم قەد نەهات دی و قەدیش
هاوڕی مەۆڵۆدم نەدیتەوە و ئەوەش ئاخرین دیدارمان بۆ، پیش
ئەوەی ماڵئاوای لە یەک بکەین وتی ئەحمەد شتیکت پی دەڵیم
دەبیت بە قسەم بکیت منیش بڵینیم دا هەڵگری رازەکەی بم، وتی
بۆ خۆت دەزانی من دەزگیراندارم و ئەمجارەش هەوڵ دەدەم
دەزگیرانەکەم بینمە دەری بۆ ناو ڕیزی پیشمەرگە ئەوکاتیش
کۆمەڵە دەزگیرانەکەم بەڕی دەکات بۆ دەورەی فیرگەی سیاسی
نیزامی دەزانم تۆ لەوی دەبیت، داوات لی دەکەم ئاگاداری بە
و ڕی نوینی بکە تا دوای دیتەوە بۆ لام منیش بڵینیم دا هەر
وا دەکەم و بڕیارەکەت بەسەر دەبەم. بەڵی ئیمە لەیەک بڕاین
و هەرکام بۆ شوینی مەبەست بەڕی کراین. ئیمە کاروانیکی بیست
کەسی دەبواین کە زۆرینەمان بریندار و نەخوش بۆین مەسئولی
کاروانەکە کاک یەدی کەریمی بۆ ئیمە لە گۆندی قزلبۆڵاخەو
هاتین و تیپەر بۆین بەسەر گۆندەکانی دەرەگاوان، نەرگەسەڵە،
ئاگجە و گۆگجەدا و لەویوە خۆمان گەیاندە دارستانەکانی شلیر
کە زۆرینەی گۆندەکانی کاول کرا بۆ و خەڵکی لی نەدەژیا و
جیگای گۆرگ و پیشمەرگە و ورچ و بەراز بۆ، هاوریک کە
شارەزامان بۆ بە نیوی س س پیمانی وت تەنها مەترسیک
کە هەیە چەکدارەکانی قیادە مەوەقەتە ئەوان لە سەر سنور لە
گۆندی چەمپاراو مقەریان هەیەو زۆریش هات و چو دەکەن بە نیو
ئەم دارستانانەدا دەبیت زۆر بە نەهینی و ئاگاداریەوە بڕۆین.
لە دوای بڕینی ڕیگایەکی زۆر دژوار و پەڕ چەرمەسەری
توانیمان خۆمان گەیاندە سەر سنور و دەبوایە بە پەنای گۆندی
چەمپاراودا تیپەڕ بین کە مقەڕی قیادەی لی بو بڕوین بەرەو
شارۆچکەی کنارویی . بەداخەوە ئەو کاروانە پیشمەرگەی رەزمی
و ساقی تیدا نەبو هەمومان یان نەخوش بوین یان بریندار، ڕەسمیش
وا بۆ بۆ تاقی کەردنەوی ڕیگا دەبوا چەند کەسیک لە پیشەوە
بڕوات بۆ ئەوەی هەمۆ کاروانەکە تۆشی مەترسی نەبیت، کاک
یەدی هەرچی بیری دەکردەوە کەسی شک ندەبرد لە پیشەوە بەڕیی
بکات و مەجبور بۆ داوای لە من کەرد وتی دەبیت تۆ لەگەڵ کاک
شەریفدا بڕون و ڕیگاکە تاقی بکەنەوە. بەڵی من بە شەلەشەل
لە گەڵ شەریفدا ڕۆیشتین و ڕیگامان تاقی کردەوە و بە
خۆشحالیەوە تۆشی هیچ مەترسیەک نەهاتین تەنها ترسی ئیمە لە
قیادەمەوەقەت بۆ. ئیمە خۆمان گەیاندە شوینیک کە بازاریکی
لی بۆ پڕبۆ لە کۆلکیش و قاچاخفروش دەبو لەوی بمینینەوە تا
ئیوارا و پاشان بڕۆین بۆ مقەڕی ی،ن،ک کە لە شارۆچکەی
کنارویی بو. بەڵی کاتیک کە ئیمە لەو بازارە خەریکی
حەسانەوە بۆین ئاگادار بۆینم کە چەکداریکی زۆر لە سەر
لۆتکەی کیوەکان خەریکی جمۆ جۆڵن و زۆریش مەشکۆک بۆن ئیمە
نەماندەزانی ئەوانە کین کاتیک لە قاچاخفروشیکمان پرسی ئەوە
کیە وتی ئەوە پیشمەرگەی پارتی دیمۆکراتی کۆردستانە زۆرمان
لا سیر بۆ وتمان چی پارتی دیمۆکرات ؟ بەڵی پارتی ، باشە
پارتی کیە ؟ کاکە گیان پارتی حیزبیکی زۆر کۆنن چون ئیوە
نایان ناسن، ئا ها ئیوە پیان دەلین قیادە ئەو کات من زانیم
ئەوانە ناوی ئەسلیان پارتی دیمۆکراتی کۆردستانە، بەڵام لە
رۆژهەڵاتی کۆردستان بە قیادە مەوەقت ناوبانگیان هەبۆ. هەر
لەو قسە و باسانەدا بۆین کە ئەوان هاتەن نزیکەوە و بانگیان
کەرد ئیوە کین و لیرە چیدەکەن، دەبیت ئەوەش بڵیم کە لەو
سەردەمەدا پارتی لەگەل یکیتی نیشتەمانی کۆردستان و کۆمەڵە
دا نیوانی خوش نەبۆ و هەر بۆیە جیگای مەترسی بۆن بۆ ئیمە.
لە پیشدا ئیمە نەماندەزای چون خۆمان بناسینین و جوابیان
بدەینەوە چونکە دەبوایە ئیمە لە شەڕ خۆمان بپاریزین
لەگەڵیان، بە چەند هۆ یەک ئەوان هەمۆ بەرزایەکانیان
بەدەستەوە بۆ، دوو ئەوان هەمۆیان ساق و سەڵیم بۆن و سیهەم
ئیمە هیچ شارەزایکمان لە شوینەکە نەبۆ. هەرچی بیرمان
دەکردەوە نەمان دەزانی بڵین چی ، ئەمان زانی ئەوان
نیوانیان لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کۆردستانی ئیران خۆشە
بەڵام حیزبی دیمۆکرات لەو شوینانە هەر نەبۆ و کەسیش لەوی
ئەوانی نەدەناسی تا وەکۆ دیمۆکرات خۆمان پیناسە بکەین نەشمان
دەتوانی خۆمان وەک ی،ن،ک بناسینین چونکە لەوکاتەدا پیکەوە
شەریان بۆ . برادەرانی پارتی بە باشی دەیان زانی ئیمە
کۆمەڵەین چار نە بۆ وتمان ئیمە کۆمەڵەین فەرمۆ چیتان دەوی
؟ وتیان دەزانین بەڵام با نەفەریکی ئیوە بیتە پیش و
نەفەریکی ئیمەش دیتە پیش بۆ ئەوی خۆ بەیەک بناسینین و
بڕیاریش دەدەین هیچ کیشەتان بۆ دروست نەکین. بەڵام ئەوە
جیگای بروای ئیمە نەبۆ چۆنکە پیمان وابۆ ئەوان بەو شیوە
خەریکن فریوی ئیمە بدەن، بەڵام ئەوان وازیان نەهینا و هەر
داوایان دەکرد زۆکەن یەک نەفەر بنیرن دەنا تەقە دەکەین
ئیمەش نەمان دەتوانی لە بەرانبەریاندا ڕاوەستین بەو
هۆیانەوە کە لە پیشدا باسم کەرد. بەڵی کاک یەدی کەریمی
ئەرچی ئەمڵاو ئەوڵای کەرد کەسی دەست نەکەوت و ئاخری منی
بەری کرد بۆ لایان پیشمی وت تفەنگەکەت مۆسەلەح بکە و بیخە
بان ڕەکبار و زۆر بە وریایەوە بڕۆ پیش ئەگەر حەرەکەتیکی
گۆمانئاویت بینی دەستبەجی تەقە بکە ئیمەش سەنگەرمان
گەرتوە و هەوڵ دەدەین تەقە بکین لیان و خۆمان دەدینە پەنای
ئەم کاروانچیانە بەڵکۆ بە بۆنەی ئەمانەوە وازمان لی بینن
چی بکین چارە نیە. بەڵی من ڕۆیشتم بەرەو لایان و ئەوانیش
نەفەریکیان نارد لە بیرمە نەفەرەکەی ئەوان پیاویکی
باڵابەرز و سمیڵ زڵ بۆ کەڵاشینکۆفیکی دووڵاقی پی بۆ بە
زاراوەکیدا دیار بۆ هەورامی بۆ، بەڵی ئیمە لەیەک نزیک
بۆینەو پاشان ئە وتی کاکە گیان مەترسە ئاوە من چەکەکەم
دادەنیم و دیم بۆ لات برواتان بیت تەقەتان لی ناکین و
ئەگەر پیویستان بە یارمەتیش بیت ئەوە ئامادین ئیمە کۆردین
ودەبیت یارمەتی یەکتەر بدین، دەستم سارد بوەوە بەڵام هەر
بڕوام نەدەکرد ، لە خۆمم دەپرسی باشە چونە ئاوا لەگەڵمان
هەڵسۆکەوت دەکەن لە حاڵیکدا کە دەتوانن هەر هەمۆمان بکۆژن
و هیچ دۆستایەتیەکیان لەگەڵ کۆمەڵەدا نیە، ؟ زۆرم پی سیر
بۆ پاش تۆزیک بە خۆمم وت بە جەهانم با منیش دەستم لەسەر
پەلەپیتکەکی فتفەنگەکەم لابەم خۆ ئەو هیچی پی نیە. ڕۆیشتمە
پیشو پاشانیش کاک یدی کەریمی بۆ خۆی هات بۆ ڵامان و
مەسئولەکەی ئەوانیش هاتە پیش و دەستی دایە دەستمان و وتی
برادەران دەزانم کاتی خۆی دۆژمن شەڕی پیمان کردوە و
دۆژمنایەتی لە نیوانمانا درۆست کردوە بەلام بە کۆردستان
قەسەم ئیمە نامان هەویت هیچ کیشەیەک بۆ ئیوە درۆست بکین و
هەر یارمەتیەک لەدەستمان بیت دریخی ناکەین ئەوەش دەزانم
ئیوە دەڕون بۆ شارۆچکەی کناروی بۆ مقەڕی ی،ن،ک . بەڵی
ئەوە یەکمین جار بۆ من بە چاوی خۆم بینیم کە برادەرانی
پارتی دیمۆکرات بەوپەری دلسوزیەوە یارمەتی ئیمەیان کەرد و
ڕیگاکەیان پیمان نیشان دا کە چون و لە کام ڕیگاوە بڕوین بۆ
ناو شارۆچکەی کناروی. دەمەو ئیوارە بۆ ئیمە خۆمان گەیاندە
شارۆچکەی کنارویی و پاشان برادەریکی ی،ن،ک هات بۆ لامان و
بردمانی بۆ مقەڕ و زۆریش بە جوانی پیشوازیمان لی کرا، پاش
حەسانەوەیکی باش بەڕی کراین بۆ ئوردۆگای کۆرەداوی کە مقەڕی
کۆمەڵە و ی،ن،ک لی بۆ ئەوە کاتیک بۆ کە ی،ن،ک لە
ناوشارەکانی کۆردستانی باشۆردا مقەراتی هەبۆ لەبەر ئەوەی
لەو کاتەدا دەوڵەتی ئیراق و ی،ن،ک مفاوزاتیان کردەبۆ (مفاوزات=مزاکرە=ڕیکەوتن)
بەڵی ئیمە گیشتینە کۆڕەداوی و هەمۆ ئەو دەرۆ دۆڵە پەڕ بۆ
لە پیشمەرگە و دەسەڵات بە دەستی کۆمەڵە و ی،ن،ک بۆ بەڕاستی
هەستیکی تایبەتی ڕوی تیم کردەبۆ پیموابۆ کۆرد بەم زوانە
دەگاتە دەسەڵاتی خۆی، بەڵی دوای ماوەیەکی کۆرت بە بڕیاری
کۆمەڵە من بەڕی کرام بۆ خەستەخانەی (نەخۆشخانە) ی سۆرداش
کە بەدەستی ی،ن،ک بۆ ولەوی بۆم مامە ڕیشەم بە چاوی خۆم
بینی و زۆر پی خۆشحاڵ بۆم قەدیش ڕۆخساری مامەڕیشەم لەبیر
ناچیتەوە کە کەڵەشینکۆفیکی دووڵاقی بە شانەوە بۆو لە بەر
مقەڕەکە وەستا بۆو لەگەڵ هاوریکانی خەریکی قسەوباس بۆ جار
جاریکیش بزەیەک لە لیوی دەهات زۆر هیوا بەخش بۆ. لە دوای 3
رۆژ لەو نەخۆشخانەیە دۆکتۆرەکە پی ڕاگەیاندم کە حاڵم باشە
و دەتوانم بگەڕیمەوە بۆ مقەڕی کۆمەڵە، پاشان کاک ڕحمانی
غوڵامی بە ماشینیکی کۆمەڵە هات بە دواما و بردمیوە بۆ
کۆڕەداوی. بەڵی هەر لەو کات و ساتەدا بۆ ئەو دەستەیە کە من
لەگەڵیان بۆم لە گۆردانی کاوە هاتن بۆ ئوردۆگای کۆرەداوی و
منیش کە ئەو کاتە لە فیرگەی کۆمەڵە (ئامۆزشگا) کارم دەکرد
گەڕامەوە بۆ لای ئەو هاوریانە و لە پایەگای کۆڕەداوی کە
پاریزگاری لە ئوردۆگا دەکرد سازمان دراین. هەر لەو کاتەدا
بۆ کە دەزگیرانەکەی هاوڕی مەۆڵودی قەڵاکۆن لەگەل چەند
کەسیکی دیکە هاتنە ئەوی و لە دوای فیرگەی سیاسی و نیزامی
هاتنە ناو دەستەکەی ئیمە زۆرم پیخۆش بۆ کە دەزگیرانەکەی
هاوڕی مەۆڵودم بینی ئەویش پەیامەکی مەۆڵۆدی پیم گەیان کە
من یەکیک لە باشترین هاوری و هاوسەنگەرانی مەۆڵۆدم. بەڵی
پاش ماوەیەکی کۆرت کەمتەر لە مانگیکی نەخایاند کە هەواڵیکی
دڵتەزین و گەڵیک ناخۆش هاتە گویم و وەکو مۆمیکی کۆژاوەم لی
هات ، قەد بڕوام نەدەکرد کە شتی وا ببیت دەمزانی هەمۆ
مرۆڤیک دەمریت بەڵام نە ئاوها زۆ بەڕاستی مەرگیکی نابەوخت
بۆ ناقم گیرا بۆ هەرچی هەوڵم دەدا نەمدەتوانی قسە بکەم و
برواشم نەدەکرد، ئاخ چەندە سەخت بۆ هەواڵی گیان لەدەستانی
خۆشەویسترین هەڤاڵەکانم. کاتیک کە هاوریان بە ماشینیکی
تراکتور لە گۆندی کەسنەزانەوە دەڕۆن بۆ کانیچای لە ناو
گۆندی کانیچای هیزەکانی دۆژمن وەک قالاوەڕەشکە خۆیان حەشار
دابۆ بەربەرەکانی لە گەڵ هاوڕی مەوڵۆد و هاوریکانی، داگیرکەرانی
کۆردستان بە هیزیکی زۆرەوە کەمین دادەنین بۆیان و لە
هەمۆڵایەکەوە دەیاندەنە بەر دەستڕیژ و دەست بە جی 4 لە
هاوریان شەهید دەبن و 1 نەفریشیان بریندار دەبیت،
هاوریانی شەهید مەۆڵۆد قەڵاکۆن فەرماندی تیمەکە، مەنسۆری
قەڵاکۆن، ئەباسی قەرەوڵ و سدیقی ڵیڵاخ، هاوری سیفوڵاش
بریندار دەبیت پاش چەند ڕۆژیک بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە
لەگەڵ هاوری خالیدی دەواخ دەگەڕینەوە بۆ لای گۆردانی کاوە.
بەڵی دەوران تیپەڕ دەبو دیسان نیوانی دەوڵەتی ئیراق و
ی،ن،ک شیوا و پیشمەرگەی ی،ن،ک ڕویانکردە شاخۆ و شەڕو کیشە
لە نیوان ی،ن،ک و دوەلەتی ئیراقدا دەستی پیکردەوە
دەرفەتیش بۆ کۆمەڵە تەنگ بۆوەو و لەباری ئەمنیەتیشەوە
بارودۆخەکە دژوارتر ببۆ. زستانی سالی 1363 بۆ کیشە لە
نیوان حیزبی دیمۆکرات و کۆمەلەدا دروست بۆ و شەری هەورامان
لە نیوان کۆمەڵە و دیمۆکراتدا رۆیدا، منیش پیمخوش بۆ
بگریمەوە بۆ ناو گۆردانی کاوە بۆ لای هاوریانی دیرینم زۆر
بیتاقەت بۆم حەزم دەکرد جاریکی دیکە سەربدەمەوە لە ناوچەی
دیواندەرە. بەلام بە پی بڕیاری تشکیلات دەبوایە بۆ ماوەی 6
مانگ لە نانەواخانای ناوەندی کار بکەم و بۆم نەبۆ
بگەڕیمەوە بۆ ناو گۆردان زۆرم هەوڵدا بەڵام فایدەی نەبۆ
کاک فریدونی دارای هاتو لەگەڵم باسی کەرد دەبیت وەک
نەوبەتیش بیت 6 مانگ لە نانەواخانە کار بکەم و پیویستیکی
زەرۆرە وتیشی دەزانم زۆرت پی خۆشە بگەریتەوە بۆ ناو گۆردان
ئەمە تەنها ئارەزۆی تۆ نیە بەڵکۆ زۆرینەی پیشمەرگەی کۆمەڵە
هەر وایە پیان خۆشە لە ناو واحیدە ڕزمیکاندا بن منیش کاتیک
گۆیم بۆ ئەو قسانی کاک فریدون راگرد بروام بەوە هینا بەڵی
ئیمە دەبیت لە هەمۆ بواریکدا ئامادی هەڵسوران بین بەو
بۆنەوە 6 مانگ لە نانەواخانەی کۆمەڵە لە ئۆردۆگای مالۆمە
کارم کرد و پاشان بە بۆنەی هەڵەیکی تشکیلاتیەوە کە ڕۆیدا
بە ماوەی چەند مانگیک لە تشکیڵات دۆر کەوتمەوە لە گەڵ
هاوڕی یەدی غەیاسئاوا. هەرچی دەهات بارودۆخەکە بەرەو
خراپە دەڕۆیشت بۆ هەمۆ هیز و لایەنەکانی کۆردستان، کۆماری
ئیسلامی هەمۆ کۆردستانی ملیتاریزە کردەبۆ و تەنگی بە هیزی
پیشمەرگەی کۆردستان هەڵچنی بۆ هەر دەهاتو گۆشارەکانی زۆرتر
دەکردەوە بەسەر خەلکی کۆردا لاینگرانی حیزبەکانی تعقیب
دەکرد ، شەڕی نیوان کۆمەڵە و دیمۆکرات رۆژ بە رۆژ بەرینتر
و دژوارتر دەبو ئەو شەڕە خەلکی کۆردی بیزار کردەبۆ
پیشمەرگە ماندۆ ببۆ لە وزعەکە ڕۆت لە هەرلایک دەکرد هەر
ئاگرباران بۆ دەوڵەتی ئیراق زەختی لەسەر کۆمەڵە و
دیمۆکرات زۆر کردەبۆوە ، هەمۆ ڕۆژیک بە بەهانەی شەڕ لەگەڵ
ی،ن،ک بە شیوەیەک لە شیوەکان هیرشی دەکردە سەر کۆمەڵە ،
وەکو گوشاری سیاسی، تۆپباران و بۆردەمانکردەنی مقەرەکانی
کۆمەڵە کیشی دیپلۆماسی ....... هەمۆ ئەمانە دەستیان دابۆە
دەستی یەک و نا هۆمیدیکی زوری درۆست کردەبۆ بۆ پیشمەرگە بە
گشتی. بەڵی بارو دۆخی نیزامی وایبەسەر هات نەدەکرا بە
زستان لە کاتی کەشو هەوای سەردا پیشمەرگە لە ناوچەکان
بمینیتەوە و دەبوا هەمۆ بگەڕینەوە بۆ ئۆردۆگاکان کە لە
باشۆری کۆردستان بۆ ( بە قسەی دۆژم کۆردستانی ئیراق) ئاخ و
ئوخری پایزی سالی 1364 بۆ دەتوانم بڵیم هەمۆ هیزی پیشمەرگە
خزایە نیو ئوردۆگاکانەوە و ئوردۆگاکانی کۆمەڵە بە ئاستەم
جیگای دەبۆ بۆ حەسانەوەی ئەو هەمۆ پیشمەرگە. ئەو 3 مانگەی
زستان ئەرکی پیشمەرگە تەنها نگەبانی و درۆستکەردنی خواردن
بۆ (ئاشپەزی) بەهاری سالی 1365 بۆ کە دیسان هیزی پیشمەرگە
سازکرایەوە بۆ ڕویشتنەوە بۆ ناو خەلک و بۆ چالاکی سیاسی و
نیزامی. هیزەکانی پیشمەرگە لە سنۆری بانوە بەڕی کرانەوە بۆ
ناوچەو دیسان دەستیان دایە کار و هەڵسۆران. من ئەو کات
لەگەڵ نەبۆم بە بۆنەی ئەو هەڵە تشکیلاتیەوە کە من هیشتا
لە کۆمەڵە دۆر بۆم و ناشتوانم زۆر باسی ئەو ماوە بکەم
بەڵام بە کەمو کۆرتی ئاگاداری بارۆدۆخەکە بۆم، ئەوە دەزانم
شەڕی نیوان کۆمەڵە و دیمۆکرات بەوپەڕی بی سنۆری خۆی
گەیشتەبۆ دیمۆکرات هەوڵی دەدا کۆمەڵە ببەزینیتو خۆی بە
تاقانە لە قەڵەم بدات ، کۆمەڵەش لە کەلەرەقیدا ناوبانگی
هەیەو قەد ملی بۆ دیمۆکرات کەج نەدەکرد بە قەوڵی کۆمەڵە (
ئەگەر 3 پیشمەرگەشمان بمینیت سەر دانانەوەینین بۆ کەس) هەر
بۆیە شەڕەکانی نیوانیان زۆر قۆرس بۆ پیشمەرگەی هەردۆکلا
بیزار ببۆن بە شیوەی دەستەو پەڵ خۆیان تەحویلی دۆژمن دەداو
زۆریشیان وازیان دەهینا و ڕۆیان دەکردە ژیانی شەخسی بە
تایبەت ئەمە زۆرتەر لە سەر پیشمەرگەی دیمۆکرات تەئسیری
دانابۆ. لە سەرجەم شەڕی نیوان کۆمەڵە و دیمۆکراتدا زیاتر
لە 500 کەس کۆژران و برینداریکی زۆریشیان لی کەوتەوە و
زیاتر لە هەزار کەسیش چەکیان دانا لە ماوەی ئەو 3 ساڵە
شەڕەدا. نەتیجەی هەمۆ ئەو شەڕ و بە خۆدا دانە ئەوە بۆ،
لەگەڵ ئەوەشدا هەرچەندە دەستپیکەری شەرەکە دیمۆکرات بۆ بە
قەۆڵی خۆی دەبوایە کۆمەڵە نابۆد بکات بەڵام راستیەکان
ئەوەیان سەلامند کە دیمۆکرات شکستی خوارد و نەی توانی
کۆمەڵە بی هیز بکات، بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە بیرەوەری و
بۆچونەکانی کاک حاتەمی مەنبەری لە سەر شەڕەکانی نیوان
کۆمەلە و دیمۆکرات بخوینەوە کە بۆ خۆی لەوکاتەدا
ئەندامیکی حیزبی دیمۆکرات بۆە. دریژەی ئەم بابەتە لە
داهاتودا لە بەشی چواردا دیت. ئەحمەد ڕۆستەمی
|