تاکەی خەڵک هاندەدەن و خۆشتان یەکناگرن؟
31 ساڵ لەمەوپیش خەڵکی ئیران و کۆردستان بە گشتی ڕاپەڕین لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری پاشایەتی و ئەو دەسەڵاتە دژی مروڤایەتیان  بۆ هەمیشە گۆڕبەگۆڕ کەرد. هەر لەو کەشەوهەوایدا بۆ کە چەند ڕیکخراویکی نوی کە تا ئەو کات ناویان نەبو یان بە شیوەی نهینی خەباتیان دەکرد سەریان هەڵدا و خۆیان ئاشکراکەرد، یەک لەوانە حیزبیک بۆ بەناوی کۆمەڵە. کۆمەڵە تەشکیلاتیک بۆ کە 9 ساڵ بە شیوەیەکی نهینی خەبات و هەڵسۆڕانی دەکرد بەڵام لە ساڵی 1357 ی هەتاویدا لە سەروبەندی شۆڕشی دژە پاشایەتی لە ئیراندا خۆی ئاشکرا کرد و هاتە ناو قوناخیکی دیکەی خەباتەوە و ئەرکیکی قۆرستر و مسئولیتیکی مەزنتری بە ئەستو گرت. کۆمەڵە بە بڕیاری چەند تیکۆشەریکی سیاسی و شۆڕشگیر پیک هات و ناوی کۆمەڵەیان لەسەر دانا بە ماوەیەکی زۆر کۆرت یانی کەمتر لە 5 مانگ بۆ بە هیزیکی زۆر مەزن و ساحیب نفوز و لە هەمۆ کۆردستان و ئیراندا دەنگی دایەو و بۆ بە حیزبیکی جەماوەری و ساحیب خەڵکیکی زۆر. کۆمەڵە حیزبیکی بی وینەیە لە کۆردستان کە ئاوا زۆ بۆ بە ساحیبی نفوز و توانی جەماوەریکی زۆر لە دەوری خۆی کۆکردەوە تا ئیستا لە میژوی کۆردا شتی وا ڕوی نەداوە کە حیزبیکی سیاسی ئەوەندە بە خیرای بتوانیت لە نیو دڵی خەڵکدا جیگا و شوینی خۆی بکاتەوە. ئەمە راستیکە و کەسیش ناتوانیت حاشای لی بکات ئەوەی گەر حاشا لەم راستی بکات یان دۆژمنی کۆردە یان پی خوش نیە ڕاستیکان ببینیت. کۆمەڵە لە هەمۆ ئیراندا بۆ بە خاوەنی هیز و خەڵکیکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە و ئەو تەلەسمەشی شکاند کە مرۆڤ دەبیت تەنها بۆ نەتەوی خۆی خەبات بکات و ناسیونالیست بیت، کۆمەڵە حیزبیکی نویخواز،ڕۆشنبیر، سونەتشکین و بەرابەری خواز بۆ کە لە کۆردستان و بە گشتی ئیراندا پیدا بۆ و پەردەشی لەسەر زۆر شتی شاراوە لادا و دەستی لە سەر زۆر ڕاستی دانا کە تا ئەو کات هەمو حیزب و لایەنەکانی ئیران و کۆردەستان خۆیان لی لادەدا و دەیانشاردەوە. کۆمەڵە لە کۆردستان تا ئیستە قۆربانیەکی زۆری داوە و ئیشی زۆر باش و بە نرخی کردە بۆ خەڵکی کریکار و چەوساوە لە کۆردستاندا. کۆمەڵە کەسانی وک کاک فواد، سدیق کامانگەر،کاک شوان،مامرحمان،نەورۆز،ئەڵی گۆڵچینی، ئەتا ڕۆستەمەی، ئەبەی نەودنیان، ئە یوبی نەبەوی، قادر بهرامی، ئەتا قەمەری، یەحیا خاتونی، حمەحوسین کەریمی، سەئید خانی، جماڵی مۆفتی، حەمەی حاجی، حەسەن شعبانی، ئارام  هەورامی ، شۆکی خیرئاوای و تۆفیقی حەمەڵاو ، فەرزادی کەمانگەر و سەدان تیکۆشەری دیکەی پیشکەش بە خەباتی چەوساوەکان کردە و زەحمەتیکی زۆری کیشاوە بۆ کۆردستان. بەڵی کۆمەڵە ساحبی میژویەکی پڕ لە شانازی و پڕ ئیفتەخارە، وەکو پیک هینانی ڕیکخراوە مەدەنیەکان، مامۆستایان، شوراکان، یەکیەتی جۆتیاران، کۆچی میژوی مریوان و بانگەوازی بۆ هاتنی ژنان بۆ ناو ڕیزی خەبات کە تاو ئەو کات بڤە بۆ لە کۆردەستان و زۆر ئیش و کاری دیکەی بە نرخی کرد کە توانی کۆمەڵگای کۆردی راچەلەکینی و چەند هەنگاوەیک بۆ پیشی بەریت. هەر ئەو کەسانە کە بۆ خۆیان بەشداری ئەم میژوە پڕلە شانازیەن کە ئیستا کۆمەڵەیان پارچە پارچە کردە و هەر کامیان حیزبیکیان پیک هیناو ە و خۆیان بە بەرحەق دەزانن و لایەنەکی دیکە تاوانبار دەکەن. لیرەدا پرسیاریکی زۆر هەستیار و بەنرخ کە ڕەنگە بە هەزارانجار هاتبیتە ئاراو و گویمان لی بۆبی خۆی قۆت دەکاتەوە و بەرۆکی هەمۆمان دگریت. ئەویش ئەوەیە دەڵیت هاوریان ئەی ئەوکەسانەی کە شانازی بە رابردۆی خۆتان دەکەن و پیتان وایە هەر کامتان بەشیکن لەو ئەزمۆنە ، ئیوە کە لە تەمەنی 31 سالی کۆمەڵەدا داوای یەگرتوی و هاوکاری دەدکن برواتان بە یەکدەستی و تئامۆلە و هەمیشە داوا لە کریکاران و زحمەتکیشان دەکەن کە یەک گرن. ئەی خۆتان بۆ یەکناگرن؟  ئەی خۆتان بۆ دەستی هاوکاری بۆ یەک دریژ ناکەن؟ ئەی خۆتان بۆ دەست لە بەرژەوەندی شەخسی هەڵناگرن؟ ئەی خۆتان بۆ ڕیزەکانی کۆمەڵە پتەو ناکەن ؟ ئەی خۆتان بۆ کۆمەڵەتان پارچە پارچە کرد؟ ئەی خەڵک چون بە قسەتان بکات کاتیک خۆتان ئەمەڵ بە وتەکانی خۆتان ناکەن ؟ باشە بەراستی ئیوە کە تا دوینی هاوری، هاوسەنگەر و بڕ بڕە پشتی یەکتر بۆن ، یانی هیچ ڕیگایەک نەماوە بۆ هاوکاری و دۆستایەتی؟ بەڕاستی دنیایەکی سیرە گۆڵم  هیوادارم هەمۆ ئەو کەسانە کە خۆیان بە کۆمەڵە دەزانن و بیر لە داهاتوی کۆمەڵە و خەلکی کۆرد بە گشتی دەکەنەوە هەوڵ بدەن بو ئەوەی لایەنە مسئولەکانی کۆمەڵە  بخەنە ژیر گۆشارەوە پیان بلین ئەگەر ئیوە یەکگرتو نەبن ئیمەش لەگەلتان نین هەوڵیکی دلسۆزانە بدین کە دلەگەورەکەی کۆمەڵە شاد بکینەوە. بە تایبەت بە هاوریان کاک ئەبدوڵای مۆهتەدی، کاک ئیبراهیم ئەلیزادە و کاک عومەری ئیلخانیزادە کە زۆر دەوریکی گرینگ دەگیرن بڵین تاکەی دەبیت کۆمەڵە لاواز و بیگیان بیت. ئەی هاوریان بۆ بیریک لە ئەو هەزاران مرۆڤە  ناکەنەوە کە بە یەکگرتنی کۆمەڵە دلخۆشن  و بۆ ئامادە نین پیکەوە لە سەر یەک میزگرد دانییشن و جوابی پرسیاری خەڵک بدەنەوە ؟  هیوادارم هەمۆمان هەوڵ بدین بۆ ئەوەی دڵی دایکان و باوکانی جەرگ سۆتاوی کۆردستان ڕۆن کینەوە و دۆژمنی داگیرکەریش تۆشی شۆک بکەین، بۆ پیشەوە بۆ یەکگرتوی و یەکریزی کۆمەڵە و هەمۆ چەوساوەکان.
2010-05-16  ئەحمەد ڕۆستەمی

 مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ مالپه رى ئاشتي پارێزراوه‌ ، به‌‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته‌ ئازاده‌

هرگونه‌ کپی برداری یا استفاده‌ از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است

Home

Free counter and web stats