تیکەڵ بۆنەوی باڵەکانی حیزبی دیمۆکرات لە پیناوو کام ئاکامدا ؟
لە دۆای جیابۆنەوەکانیی ئەم دۆایانی حیزبی دیمۆکراتی کۆردوستانی ئیران شاهیدی بابەتهایکی جۆرا و جۆر بۆین لە لاین هەڵسۆراوانی ئەو حیزبەوە کە هەر هەمۆیان باس لە تیکەڵ بۆنەوی باڵە جیا جیاکانی ئەو حیزبە دەکەن و هەوڵیان داوە بە جۆریک لە جۆرەکان قەناعەت بە ڕیبەرانیان بکەن بۆ ئەوی ماڵی گەورەی حیزبە خوشەۆیستەکەیان بکەنەوە بە یەک.
من کاتیک چاوم دەکەویتە ئەو جۆرە نۆسراوانە و بیریان لی دەکەمەوە ، دەکەومە بیر ئەو کاتانەی کە منداڵ بۆم  لە گۆندەکەی خۆمان  جار و باریک شەر و کیشە لە نیوان دۆ هاوسیدا (جیران) درۆست دەبو پاشان ریش سپیەکانی گۆندەکە هەوڵیان دەدا بۆ ئاشتکردنەوەیان. ئەم شیۆازەی برادەرانی حیزبی دیمۆکراتیش هەر بەم شیوەیە.
حیزبی دیمۆکراتی کۆردوستانی ئیران بە دریژای تەمەنی 64 ساڵەی خۆی هەوڵی داواە ببیتە سەرەکیترین حیزبی کۆردوستان و ۆیستۆیە بە زەبری زۆری بە خەلک و لایەنە سیاسیەکان بسەلمینیت کە ئەو تاقانەیو و دەبەیت هەمۆ کەس ئەو راستیە قبۆڵ بکات.
بەڵام بە پەنا بردن بۆ راستیەکانی میژۆ و چاوخشاندن بە سەر راستیەکاندا ئەو حیزبە نەی توانیەو جۆریک هەڵسو کەوت بکات لەگەڵ خەلکا کە بتوانیت ببیتە جیگای متمانەی زۆرینەی خەلکی کۆرد بو سەڵماندەنی ئەم دیعایە بەڵگە زۆرن بەڵام جیگای ڵەم نۆسراوەدا نیە. حیزبی دیمۆکرات بۆ وەدەستەوە گرتەنی دەسەڵات بە سەر خەلکی کۆردا پەنای بۆ هەمۆ چەشنە سیاسەتیک بردوە و هەوڵی داوە زۆرینەی ڕیگا ڕاست و چەوتەکان بگریتە پیش بۆ سەپاندەنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر جەماوەری خەلکی کۆردا. هەڵبەتە ئەمە شیوازی هەمۆ حیزبە بۆرژواناسیونالیستە پاوەنخوازەکانە، ئەوان بروایان بە دەنگی جەماوەر نیە و هەر دەم پەنایان بردوتە زەبروزەنگ  و هەڵبژاردنی ڕیگای ناراست. هەر چەند ئەمە خسڵەتی بیروکەی بۆرژوازی بیدەسەلات و ناسیونالیسمی چاوەروانە. لیرەدا ناخوازم زۆر لە سەر بیر و باوەڕی حیزبی دیمۆکرات و هەڵس و کەوتەکانی باس بکەم چۆنکە ئەوە باسیکی دۆرو دریژە، بەڵکۆو ئەمەویت بە لایەنگرانی یەکبۆنەوی حیزبی دیمۆکرات بڵیم هیڵکە کاتیک شکا چی دی ساقەو نابیت، بەرد لە جیگای خۆی سەنگینە. تیکەڵ بۆنەوەی باڵە جیاکانی حیزبی دیمۆکرات تەنها خەونە، خەونیکی دۆر لە ڕاستی.
من پرسیار لەو برادەرانە دەکەم. پیتان وا‌یە لە دوای ئەو هەمو ناسزا و بیڕیزیە بە یەکتر ئەتوانەن دیسان پیکەوە لە یەک سەنگەردا خەبات بکەن؟ ئەتوانەن پیکەوە لە سەر یەک سفرە نان بخون ؟ ڕیگایەک بپیوەن کە ئاسوەکەی دیار نەبیت؟ ئیوە لە کاتی جودابۆنەوی سالی 1366 ی هەتاوی پیکەوە شەری چەکداریتان کرد و یەکترتان تاوانبار دەکرد بە، جاش مۆجاهید، دەستەی لادەر و باندی بەزیو ، فراکسیونی مافیا و خایین بە نەتەوی کۆرد ، چەندین ئەندامتان لە یەکتر کۆشتو بریندار کەرد  ئەمانە و دەیان و سەدان جنیو و ناسوری بە یەکتر چون داوای تیکەڵ بۆنەوە  دەکەن؟ لیکدابرانی ئەم دویانەتان دیسان پەناتان بردەوە بەر هەمۆ چەشنە هەلۆیستیکی نامرۆڤانە ، ۆکۆ چەقو کیشان، تاڵان کردنی ماڵ و مۆڵکی یەکتر، بەرد فریدان و تیکدانی کۆبونەوەکانی یەک لە کۆردوستان و لە دەرەوەی ۆڵات و ئەم ئەوی بە حیزبی دیمۆکرات نەدەزانی و سەدان نمۆنە لە هەڵویستی خراپ و دور لە ڕەوشتی ئینسانیت بەکار هینا لە دژی یەکتر. چون دڵی خۆتان رازی دەکەن بۆ تیکەڵ بۆنەوەی ئەو حیزبانە، ؟ ئەگەر ڕۆژیک باڵەکانی حیزبی دیمۆکرات ببنەوە یەک، پیتان وایە لە کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سکریتیری گشتی حیزب کاک خالیدی عەزیزی ئاتوانیت دەنگی زۆرینەی باڵی مۆستەفای هیجری بۆ ڵای خۆی ڕاکیشیت؟ یان بە پئچەوانە لایەنگرانی کاک خالید بە زۆرینە دەنگ دەدەن بە کاک مۆستەفای هیجری ؟ قەد شتی وا نابیت و هیچ لایەک بڕوا بەوەی دیکە ناکات. پیتان وانیە ئەگەر بۆنەوە بە یەک دیسان کیشە درۆست نابیت و دیسان لیکدابرانیکی دیکە ڕۆونادات ؟  بۆیە من دەڵیم ئەو هەۆڵدانەتان تەنها لە خەونیکی دۆر لە ڕاستی دەچیت و هیچی دیکە. ڕاستە ئیوە هەمۆتان برواتان بەو پارچە سی (3) گۆشە هەیە ( قازی مۆحەمەد،ئەبدۆڵرحمان قاسمڵو و سەعید شەرەفکەندی) بەڵام  خو ئەوە ناتوانیت ببیتە بنەمای پیکەوە کارو خەبات کردن. ئیوە دەبیت پەنا ببەنە بنەمای کۆمەڵایەتی،سیاسی و چینایەتیەکانی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی بتوانەن پیکەوە ئیش بکەن و بحەوینەوە. هیوادارم قۆڵتر بیر لەو کیشانە بکەنەوە و ڕاستیەکان بخەنە پیشچاوی کۆمەڵگا!
 ئەحمەد ڕۆستەمی 2010-03-02

 مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ مالپه رى ئاشتي پارێزراوه‌ ، به‌‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته‌ ئازاده‌

هرگونه‌ کپی برداری یا استفاده‌ از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است

Home

Free counter and web stats