|
|
|
به‌ره‌و گۆران له په‌رله‌مانی عراقیشدا
له‌تیف توێژه‌ری کار وکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له سوید
ده‌نگدان ئه‌رکێکی هه‌ستیارو نیشتماننپه‌روه‌رانه‌یه‌و وه زۆر جار وه‌رچه‌رخان له چاره نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ده‌کات . له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3 / 2010دا له باشوری کوردستان ده‌توانی گه‌لێک گۆڕانکاری گرنگ و چاره‌نوس ساز به‌دی بێت له ڕیگه‌ی ده‌نگی هاوه‌ڵاتیانه‌وه بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م پارچه‌ی کوردستاندا به جۆش‌و خرۆشێکی چڕوپڕه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلمانی سه‌راسه‌ری عێراقدا به‌شداری بکه‌ن و به وێژدانێکی قوڵ‌و قایمه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه بچن تا داهاتویه‌کی باشتر‌و شیاوتر بۆ خۆیان و نه‌وه‌ی دوارۆژی نه‌ته‌وه‌که‌یان زامنکه‌ن. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی خۆشحاڵیه، گومانتیدانیه بریتیه له‌وه‌ی که له باشوری کوردستان بزوتنه‌وه‌یک له ژێر ناوی گۆڕاندا له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا جێگه‌وپێگه‌ی خۆی له ناو د‌ڵی کۆمه‌ڵانی ڕه‌شوروتی به‌شمه‌ینه‌تی باشوری کوردستاندا کردۆته‌وه ڕۆژ به ڕۆژ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک زیاتر‌و زیاتر له ناو ئه‌م بزوتنه‌وه‌دا خۆیان و داهاتوی خۆیان ده‌بینه‌وه. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی سه‌رنج راکێشه ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بزوتنه‌وه‌یه‌ک دێته ناو گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسیه‌وه، که ته‌نانه‌ت زۆر جار له لایه‌ن ده‌م وده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌کانی وه‌ڵاته‌کانی تروه وه‌کو به‌دیلێکی شیاو‌و گونجاوی ئه‌م سه‌رده‌مه پێناسه‌ده‌کری بۆ گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست. هیچ شکوو گومان له‌وه‌دا نییه که هێزی دینامیکی گه‌نجان له مێژوی مڕۆڤایه‌تیدا کاریگه‌ریه‌کی گه‌لیک به‌ر چاوی هه‌بوه له گۆڕانکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و شۆڕشه‌کانی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م جیهانه‌دا، بۆ وینه له شۆڕشی فه‌رنسه‌دا، شۆرشی فه‌ره‌نسا یه‌کێک بوو له‌و شۆرشانه‌ی که گه‌نج کردی هه‌ر وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆران که زۆر له گه‌نجان رێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن وه ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێته مایه خۆشحالی که بۆ یه‌که‌م جار له مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مه‌ندا ئۆپۆسۆنێکی جیدی‌و کاراما دروست ده‌بێت و به‌ره‌روی ئه‌و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ده‌بێته‌و. بۆ یه‌که‌م جار دوای هه‌ژده ساڵ له پارلمان کوردستان وه‌چه‌رخانێکی گه‌لێک گرنگ رووده‌دات له لایه‌ن نێونه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له رێکه‌وه‌تی 22/2/2010، به‌راستی هه‌ڵویستێکی هه‌ستیارو دادپه‌روه‌رانه بوو که بووه جێگه‌ی خۆشحالی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی. ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان وه‌کو هه‌میشه ده‌یاویست بوجه له تاریکیدا ره‌تکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له‌هه‌ڵه‌دا بوون که له‌پارلمانی کوردستان ئۆپسوێنیکی جدی‌و کارامه هه‌یه که داکۆکی له مافی هاوه‌ڵاتی ده‌کات و ڕیگه نادات هه‌ر وا به ئاسانی بابه‌ته گرنگه‌کان تێپه‌ره‌ن. ئه‌م هه‌ڵوسته‌ی نوێنه‌رانی ئۆپۆسیسیۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و نێونه‌رانی ئه‌وانی تووشی سه‌رسورمان کردوو، وه له هه‌مان کاتدا شێوازیکی زۆر جوان و شارستانی ئه‌م سه‌رده‌مه بوو. ئه‌مه‌ش بوه هۆی گۆرینی سونه‌تی (به‌ڵێ، به‌ڵێ) که‌ی رابردوو. لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که من ئاماژا به چه‌ند خاڵێکی گرنگ‌و به‌نرخ که‌م که ده‌بێ به‌بێته ئه‌رکی سه‌ره‌کی بی ئه‌م لاولای بزوتنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی گۆڕان له پارلمانی داهاتووی ئێراق. ئه‌و ئه‌رکانه بریتین له یه‌که‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌بێ به‌هه‌ستێکی نیشتمانپه‌روه‌رانه و وریانه‌و کار کردن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕاوانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به زووترین کات وه جێ به جی کردنی ماده‌ی 140 واته گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و وه دووه‌میان وشیارانه‌و به پلانێکی تایبه‌ته‌وه کار کردن بۆ سڕینه‌وه نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پاوانخوازی له هه‌رێمی کوردستان، له هه‌مان کاتدا داکۆکی کردن له مافی هاوه‌ڵاتی به پێیوانه ئه‌خلاقی و سیاسیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نیونه‌ته‌وه‌یه‌کان. |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است