|
|
|
بۆ کاک سامره‌ند!
ماوه‌ێکه نوسه‌ره‌ێکی به‌ڕێز به ناوی سامره‌ند، له ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات دا له دژی بیرۆکه‌ی مارکسیزم وبه دیفاع له خورافاتی مه‌زهه‌بی وده‌ست وپێوه‌نده‌کانی ڕژیم، به‌داخه‌وه قه‌ڵه‌مه‌که‌ی کردۆته قه‌مچی وشه‌لم کوێرم ناپارێزم به به‌هانه‌ی نه‌بونی دادیاری ،گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێ. من پێم وایه کاک سامره‌ند بۆخۆی باش ده‌زانێت که هیچ شۆڕش وخه‌باتێکی سیاسی وجه‌ماوه‌ری شک نابه‌ین که قوربانی ووێرانی وده‌ربه‌ده‌ری لێ نه‌که‌وتبێته‌وه. گه‌لی کوردیش وه‌ک هه‌رگه‌لێکی تر له جیهاندا له درێژه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیدا له دژی هه‌ر چوار حکومه‌تی داگیرکه‌رله قوربانیدان ووێرانی وده‌ربه‌ده‌ری بێ به‌ری نه‌بووه.کاک سامره‌ند باسی لاوازبونی دادیاری له مه‌یدانی شۆڕش به تایبه‌ت له ناوبزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دا ده‌کات،وبه‌ڵام ترۆرو ڕه‌شه‌کوژی سه‌دان که‌سایه‌تی سه‌رکرده وڕابه‌ری گه‌وره‌ی وه‌ک سدیقی که‌مانگه‌ر،ودوکتۆرقاسملو، ودوکتۆرشه‌ره‌فکه‌ندی، به‌ده‌ستی جمهوری ئیسلامی فه‌رامۆش ده‌کات ،و تیشک ناخاته سه‌رئه‌م ڕژیمه دژی ئینسانیه که سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی ئه‌م هه‌موو ترورو کۆشتن وزیندان وئه‌شکه‌نجه و داگیرکردن و وێرانکاریانه‌یه.!هه‌ر بۆیه من پێم وایه کاک سامره‌ند له مه‌حکه‌مه‌کردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی کورد دا به تاوانی مه‌رگی شاریکه‌ندییه‌کان،قازییه‌کی دۆڕاوی مه‌یدانی دادیاریی یه.!
حوسێن عه‌بداڵی 5.2.2010 |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است