|
قسەکەم بە ڕاست دەرچو
ماوەیکی زیاتەر لە چەند حەوتو شاهیدی چەند بابەتیکی جوراوجور
بوین لە لایەن کادر،ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتەکانەوە لە سەر تیکەڵ
بونەوەی ئەو حیزبانە. لە دریژەی نوسینی ئەو بابەتانەدا شاهیدی وشەی زور سەیرو
سەمەرە بوین کە بە باڵای حیزبی دیموکرات‌دا دەگوترا، بە تایبەت ناوی زوور سەیر
وەکو دیموکرات حیزبی (دایک) حیزبی (باووک) ئەگەر توزیکی دیکە دریژەی ببوایە
حیزبی (خوشک) و حیزبی (برا) ش پیدا دەبو. من پیش جوابەکەی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئیران بابەتیکی کورتم لە سەر هەوڵو پاراناوەی ئەو بابەت نوسانە بڵاو
کردەوە لە ژیر ناوی (تیکەڵ بونەوەی باڵەکانی حیزبی دیموکرات لە پیناوو کام
ئاکامدا) دوایش دەرکەوت کە سەرکردایەتی ئەو حیزبە بە هیچ شیوەیەک دەست لە
پاوەنخوازی و پلەو پایەی شەخسی هەڵناگریتو ئەوە وەک شیوازی هەمیشەی کە لە
دریژەی 64 ساڵ تەمەنیدا پاراستویە و دەستی لی هەڵ ناگریت. ئیستە فەرمو ئەوە
بابەتەکی من و ئەوەش جوابی..... حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران،كۆمیته‌ی كار وباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات
بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین كه: له ماوه‌ی یه‌ك مانگی
رابردوودا چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
باش ئاگاداری مافی ئه‌ندام‌و ئووسووڵه ته‌شكیلاتی‌یه‌كانی حیزب‌و ده‌ره‌تانی
راده‌ربڕین له نێوخۆی حیزب‌دا بوون، ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك‌و
واژۆ كۆكردنه‌وه له رێگای سایته‌كانه‌وه كرد. به‌تایبه‌تی له رێگای
سایتێكه‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه ئه‌ركی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی پێ ئه‌سپێردراوه‌و به‌رده‌وام ئه‌و
ئه‌ركه به‌ڕێوه ده‌با. له ره‌وتی ئه‌و كاره‌دا ژماره‌یه‌ك له كورده‌كانی
كوردستانی ئێران نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئه‌م نووسراوه‌یان واژۆ كرد، بێ
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكی به ته‌واوی روون ده‌ر ببڕن. به‌و حاڵه‌ش بۆ رێزدانان بۆ
بۆچوونی ئه‌م ژماره‌یه له‌و هاونیشتمانه به‌ڕێزانه‌و له چوارچێوه‌ی
سه‌رنجدان به داوا ناڕوونه‌كه‌یان، راده‌گه‌یه‌نین كه:
1- له پشت ئه‌م داوایانه كه له جێ‌دا ڕه‌وا‌و به‌جێن، به‌ڵام له ژێر
په‌رده‌ی دڵسۆزی‌و لایه‌نگری له دیالۆگ‌و ئاشتی‌دا باس كراون، ده‌ست‌و پلانی
جه‌معێك ده‌بیندرێ كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندی‌یه
تایبه‌تی‌یه‌كانیان له رێكه‌وتی 15/9/1385 له حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران جیا بوونه‌وه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌وڵانه بۆ پێكهێنانی دوو ده‌سته‌یی به
شیوه‌یه‌كی دیكه له ناو ریزه‌كانی حیزب‌دا ده‌ده‌ن، بۆیه ناكرێ به جیدی
بگیرێن.
2ـ حیزبی دێموكراتی كوردسانی ئێران له سه‌ره‌تای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م
جه‌معه‌دا رایگه‌یاند كه هیچكام له‌و كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به هه‌ر
هۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه كه‌وتوون، له لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌رنه‌كراون،
بۆیه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه نێو ریزه‌كانی حیزب، هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی كه تا
ئێستا گه‌ڕاونه‌وه‌و رێزیان لـێ گیراوه‌و كاریان بۆ دیاری كراوه. جیا
له‌وه هه‌ر ئه‌وكات حیزب رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه له كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كان كه جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له حیزب راگه‌یاندووه، ناوێكی دیكه
جیا له‌وه‌ی ئێستا له سه‌ر خۆیان داناوه، دیاری بكه‌ن، حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران ئاماده ده‌بێ پێوه‌ندیی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ دابمه‌زرێنێ‌و
له هه‌موو بواره‌كاندا وتوێژیان له‌گه‌ڵ بكا. ئه‌و بۆچوونه‌ی حیزبی دێموكرات
ئێستاش له جێگای خۆیه‌تی‌و گۆڕانی به سه‌ردا نه‌هاتووه.
بۆیه به ره‌وای ده‌زانین كه داوا بكه‌ین ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌یان واژۆ
كردووه، رووی داواكه‌یان له‌و جه‌معه بكه‌ن كه ئه‌و كۆسپه‌یان به ئه‌نقه‌ست
خستۆته سه‌ر رێگای نزیكبوونه‌وه‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌معه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان به‌م جۆره هه‌وڵ‌و هه‌ست جووڵاندنه
هه‌یه‌و مه‌به‌ستیان پروپاگانده نیه، با ئه‌و كۆسپه‌ی كه خوڵقاوی ده‌ستی
خۆیانه لا ببه‌ن‌و رێگا بۆ دیالۆگ‌و لێك نیزیكبوونه‌وه خۆش بكه‌ن كه باسی
لـێ ده‌كه‌ن.
3ـ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به‌م چه‌ند ئه‌ندامه‌ی حیزبه‌وه هه‌یه كه ئه‌م
بانگه‌وازه‌یان واژۆ كردووه، پێویسته بڵێین كه هه‌ر داوایه‌ك‌و پێشنیارێكی
ئه‌ندامی حیزب ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ بۆ ئۆرگانی پێوه‌ندیداری حیزب به‌تایبه‌تی
رێبه‌رایه‌تیی حیزب نه‌نێردرێ، حیزب به ئه‌ركی خۆی نازانێ وه‌ڵامی ئه‌و
نووسراوانه بداته‌وه كه له ماڵپه‌ڕه‌كان یان باقیی راگه‌یه‌نه
گشتی‌یه‌كان، ئه‌ویش زۆرتر به مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌كاری بڵاو
ده‌بنه‌وه. بۆیه پێویسته ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزب هه‌ر چه‌شنه
بۆچوون‌و پێشنیارێكی خۆیان له رێگای ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه بنێرن بۆ
ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه.
داواكاری له غه‌یری ئه‌و شێوه‌یه‌دا له چوارچێوه‌ی ئاییننامه‌و ئووسووڵه
ته‌شكیلاتی‌یه‌كان‌و پرنسیپه‌كانی حیزب‌دا ناگونجێ‌و چاوه‌ڕوانی
وه‌ڵامدانه‌وه‌شیان لـێ ناكرێ.
هیوادارین ئه‌و به‌ڕێزانه به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی‌و له‌به‌رچاوگرتنی
راستی‌یه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌و به دوور له ئیحساسات له‌گه‌ڵ
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵات
2010-3-13
|
 |
|
تیکەڵ بۆنەوی باڵەکانی حیزبی
دیمۆکرات لە پیناوو کام ئاکامدا ؟
لە دۆای جیابۆنەوەکانیی ئەم دۆایانی حیزبی
دیمۆکراتی کۆردوستانی ئیران شاهیدی بابەتهایکی جۆرا و جۆر بۆین لە
لاین هەڵسۆراوانی ئەو حیزبەوە کە هەر هەمۆیان باس لە تیکەڵ بۆنەوی
باڵە جیا جیاکانی ئەو حیزبە دەکەن و هەوڵیان داوە بە جۆریک لە
جۆرەکان قەناعەت بە ڕیبەرانیان بکەن بۆ ئەوی ماڵی گەورەی حیزبە
خوشەۆیستەکەیان بکەنەوە بە یەک.
من کاتیک چاوم دەکەویتە ئەو جۆرە نۆسراوانە و
بیریان لی دەکەمەوە ، دەکەومە بیر ئەو کاتانەی کە منداڵ بۆم لە
گۆندەکەی خۆمان جار و باریک شەر و کیشە لە نیوان دۆ هاوسیدا (جیران)
درۆست دەبو پاشان ریش سپیەکانی گۆندەکە هەوڵیان دەدا بۆ
ئاشتکردنەوەیان. ئەم شیۆازەی برادەرانی حیزبی دیمۆکراتیش هەر بەم
شیوەیە.
حیزبی دیمۆکراتی کۆردوستانی ئیران بە دریژای تەمەنی
64 ساڵەی خۆی هەوڵی داواە ببیتە سەرەکیترین حیزبی کۆردوستان و
ۆیستۆیە بە زەبری زۆری بە خەلک و لایەنە سیاسیەکان بسەلمینیت کە
ئەو تاقانەیو و دەبەیت هەمۆ کەس ئەو راستیە قبۆڵ بکات.
بەڵام بە پەنا بردن بۆ راستیەکانی میژۆ و چاوخشاندن
بە سەر راستیەکاندا ئەو حیزبە نەی توانیەو جۆریک هەڵسو کەوت بکات
لەگەڵ خەلکا کە بتوانیت ببیتە جیگای متمانەی زۆرینەی خەلکی کۆرد بو
سەڵماندەنی ئەم دیعایە بەڵگە زۆرن بەڵام جیگای ڵەم نۆسراوەدا نیە.
حیزبی دیمۆکرات بۆ وەدەستەوە گرتەنی دەسەڵات بە سەر خەلکی کۆردا
پەنای بۆ هەمۆ چەشنە سیاسەتیک بردوە و هەوڵی داوە زۆرینەی ڕیگا
ڕاست و چەوتەکان بگریتە پیش بۆ سەپاندەنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر
جەماوەری خەلکی کۆردا. هەڵبەتە ئەمە شیوازی هەمۆ حیزبە
بۆرژواناسیونالیستە پاوەنخوازەکانە، ئەوان بروایان بە دەنگی
جەماوەر نیە و هەر دەم پەنایان بردوتە زەبروزەنگ و هەڵبژاردنی
ڕیگای ناراست. هەر چەند ئەمە خسڵەتی بیروکەی بۆرژوازی بیدەسەلات و
ناسیونالیسمی چاوەروانە. لیرەدا ناخوازم زۆر لە سەر بیر و باوەڕی
حیزبی دیمۆکرات و هەڵس و کەوتەکانی باس بکەم چۆنکە ئەوە باسیکی
دۆرو دریژە، بەڵکۆو ئەمەویت بە لایەنگرانی یەکبۆنەوی حیزبی
دیمۆکرات بڵیم هیڵکە کاتیک شکا چی دی ساقەو نابیت، بەرد لە جیگای
خۆی سەنگینە. تیکەڵ بۆنەوەی باڵە جیاکانی حیزبی دیمۆکرات تەنها
خەونە، خەونیکی دۆر لە ڕاستی.
من پرسیار لەو برادەرانە دەکەم. پیتان وا‌یە لە
دوای ئەو هەمو ناسزا و بیڕیزیە بە یەکتر ئەتوانەن دیسان پیکەوە لە
یەک سەنگەردا خەبات بکەن؟ ئەتوانەن پیکەوە لە سەر یەک
سفرە نان بخون ؟ ڕیگایەک بپیوەن کە ئاسوەکەی دیار نەبیت؟
ئیوە لە کاتی جودابۆنەوی سالی 1366 ی هەتاوی پیکەوە شەری چەکداریتان
کرد و یەکترتان تاوانبار دەکرد بە، جاش مۆجاهید، دەستەی لادەر و
باندی بەزیو ، فراکسیونی مافیا و خایین بە نەتەوی کۆرد ، چەندین
ئەندامتان لە یەکتر کۆشتو بریندار کەرد ئەمانە و دەیان و سەدان
جنیو و ناسوری بە یەکتر چون داوای تیکەڵ بۆنەوە دەکەن؟ لیکدابرانی
ئەم دویانەتان دیسان پەناتان بردەوە بەر هەمۆ چەشنە هەلۆیستیکی
نامرۆڤانە ، ۆکۆ چەقو کیشان، تاڵان کردنی ماڵ و مۆڵکی یەکتر، بەرد
فریدان و تیکدانی کۆبونەوەکانی یەک لە کۆردوستان و لە دەرەوەی ۆڵات
و ئەم ئەوی بە حیزبی دیمۆکرات نەدەزانی و سەدان نمۆنە لە هەڵویستی
خراپ و دور لە ڕەوشتی ئینسانیت بەکار هینا لە دژی یەکتر. چون دڵی
خۆتان رازی دەکەن بۆ تیکەڵ بۆنەوەی ئەو حیزبانە، ؟ ئەگەر ڕۆژیک
باڵەکانی حیزبی دیمۆکرات ببنەوە یەک، پیتان وا‌یە لە کاتی دەنگدان
بۆ هەڵبژاردنی سکریتیری گشتی حیزب کاک خالیدی عەزیزی ئاتوانیت
دەنگی زۆرینەی باڵی مۆستەفای هیجری بۆ ڵای خۆی ڕاکیشیت؟ یان بە
پئچەوانە لایەنگرانی کاک خالید بە زۆرینە دەنگ دەدەن بە کاک
مۆستەفای هیجری ؟ قەد شتی وا نابیت و هیچ لایەک بڕوا بەوەی دیکە
ناکات. پیتان وانیە ئەگەر بۆنەوە بە یەک دیسان کیشە درۆست نابیت و
دیسان لیکدابرانیکی دیکە ڕۆونادات ؟ بۆیە من دەڵیم ئەو
هەۆڵدانەتان تەنها لە خەونیکی دۆر لە ڕاستی دەچیت و هیچی دیکە.
ڕاستە ئیوە هەمۆتان برواتان بەو پارچە سی (3) گۆشە هەیە ( قازی
مۆحەمەد،ئەبدۆڵرحمان قاسمڵو و سەعید شەرەفکەندی) بەڵام خو ئەوە
نا‌توانیت ببیتە بنەمای پیکەوە کار‌و خەبات کردن. ئیوە دەبیت پەنا
ببەنە بنەمای کۆمەڵایەتی،سیاسی و چینایەتیەکانی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی
بتوانەن پیکەوە ئیش بکەن و بحەوینەوە. هیوادارم قۆڵتر بیر لەو
کیشانە بکەنەوە و ڕاستیەکان بخەنە پیشچاوی کۆمەڵگا!
ئەحمەد ڕۆستەمی 2010-03- |
|