|
|
|
رهوتی سوسیالیستی کومهله و دیالوگ ( له پهراویزی سیمینارهکهی ئیستوکهولمدا )
13ی مانگی فیبریهی له سهر بانگهیشتی هاوریانی رهوتی سوسیالیستی بهشداریم کرد له سیمیناریک که به بونهی چلههمین سالوهگهری کومهله ، به مهبهستی دیالوگ له نیو بنهمالهی گهورهی کومهلهدا بهریوه چوو ، دیاره ئهوهی که من له مهبهستی بهریوهبهرانی ئهو سیمیناره حالی بووم و له راگهیاندنهکهی خوشیاندا هاتووه ، سیمینارهکه بو ئهو ئارمانجه تهرخان کرابوو ، من لیرهدا دهمههوی خویندنهوهی خوم له سهر مهبهست و درئهنجامهکانی ئهو کوره و دیتنی خوم له سهر وتاری باسکارانی بخهمه بهرچاوان . جیگهی باسه که ئهوه بلیم له بنهمالهی گهورهی کومهله ژمارهیهکی کهم بهشداریان کردبوو و له حیزبی کمونیست ئیران / کومهله کهس بهشداری کورهکه نهبوو ، نه حیزبی و نه به تاک ، له کومهلهی شورشگیری زهحمهتکیشانی کوردوستان /ئیران کهس وهک نیونهری حیزبی بهشدار نهبو ، من تهنیا کهسیک بووم که وهک تاک که ئهندامی ئهو حیزبه بووم و بهشداریم کرد ، به ئهو هیوایه که نیاز پاکی وباوهری قول به ئارمانجی باسکراوی سیمینارهکه بهدی بکری تا ئاسوی داهاتو بو دیالوگ و لیک نیزیک بونهوه رون ببیتهوه ، یهکهم کهس که باسهکهی خوی پیشکیش کرد ، کهسایهتی ناسراوی ریزهکانی کومهله بهریز کاک شوعیبی زهکهریایی بو ، که من له ئهو باوهرهدام که سهرهرای ههمو رهخنهکانی ، بهلام وتارهکهی کاک شوعهیب تهنیا وتاریک بو که مهبهستی سیمینارهکهی پیکا و زمانی دیالوگی به سهردا زال بوو و له باس کردن له دورنهمای تیکوشانی رهوتی کومهله دلسوزی و به خهم بوونی بو داهاتوو تییدا بهدی دهکرا ، به دوای کاک شوعهیبدا من باوهر ناکهم که کهسیکی دیکه له باسکارهکان باوهری به دیالوگ ولیکنیزیک بونهوه بوبیت ،باسکاری دوههم، کاک عومهری الخانی بوو، که دیاره به ئهو روحیهی له چهند مانگی رابردوودا له کاک عومهر بیندراوه ، زوری ئال وگور به سهردا نهاتووه ، ههر به ئهو زمانهو به ئهو شیوهیه قسهی کرد که دهبی بلیم باسهکهی زورتر تان وتوانج هاویشتن بوو تا زمانی دیالوگ ، بهلام خالی جیگهی سرنج بو من ناکوکی وئیختیلافی کاک عومهر له گهل جیگرهکهی خوی کاک رهزای کهعبی بوو ، کاک عومهر مونتهقیدی بزوتنهوهی سهوز بو تهنانهت رهنگی سهوزیشی پی ههلقولاو له ریشهی مهزههبی ئهو بزوتنهوهیدا دهدیت ، کاک رهزاش دهیگوت بو نهسلی ئیمه شانازیه که دو جار له راپهریندا بهشدار بین ، یهکهم جار سالی 57 ههتاوی و دوههم جار ئهو بزوتنهوهیه که دهبی به سهر و مال تیدا بهشدار بین ، ههر کهس نهبوو! لییان بپرسی که ئاخر براله ئیوه بو خوتان له سهر شتیک ساغ ببنهوه دوایه وهرن له گهل خهلکی دیالوگ بکهن ،خهلک نازانی چ گهرایشیک تهرهفی دیالوگه ، شپرزی و ئهوپهری ناکوکی له باسهکانی ئهو جیناحهدا بهدی دهکرا ،چ له شیر وتیر کیشانی کاک عومهر بو رهوتی کومهله وبهشداری له خهباتی نهتهوایهتی وچ له لامه لامهی کاک رهزای کهعبی بو رهوتی سوسیالیستی و رهخنهگرتن له رابردووی کومهله و ههتهد ... بهریز کاک رهزای موستهفا سولتانی به زمانیکی گونجاو له سهر 3 خال باسیکی پیشکیش کرد دیاره به چاوی رهخنهگرانه ، بهلام به ئیحترامهوه ، من بهش به حالی خوم هیچ شتیک له باسهکهی کاک یوسفی ئهردهلان تی نهگهیشتم تا نهزهری له سهر بدهم . بهلام کاک ئهحمهدی ئهسکهندهری یهکیک له باسکارانی ئهو سیمیناره بوو که سهرهرای ئیحترامیکی زوورم بوی ، بهلام به باوهری من کاک ئهحمهد له باسهکهیدا کومهلیک بوختانی ساز کراوی فیکری خوی له دو تهشکیلاتی سیاسی و رابهرانی هینایه گوڕ ، که من وهک بهشداریکی ئهو سیمیناره به ئهرکی سهر شانی خومی دهزانم جوابیکی کورتی بو بنوسمهوه ، یهکهم، ههدهفی کاک ئهحمهد بهلاریدا بردنی ئارمانجی سیمینارهکه بوو، دوههم ، پیوانهی هینانی کاک ئهحمهد بو ریزی باسکاران به باوهری من ههلهیهکی به ئهنقهست وله پیش داریژراو بو ، کاک ئهحمهد به ههمو پیوانهیهک نهدهکرا له ریزی باسیکی ئاوهها گرینگ دابندری که له سهر دیالوگ ولیکنیزیک بونهوهی بالهکانی کومهله بهریوه چوو ، تهنیا پیوانهیهک که دهتوانم بو کاک ئهحمهد تهسویری کهم ، ئهوهیه که هاوشاری ورهفیقی بهشیکی زوور له هاوریانی رهوتی سوسیالیستیه ، کاک ئهحمهد ههر له دهسپیکهوه حهولیدا زهمینهی گرژبون ساز کا و ههرهشهی کرد که ناو دههینی ورهخنه به ناوهوه دهگری ، ئهوه له کاتیکدایه که به باشی دهیزانی که لاینگرانی ئهو هیزانهی که ئهو هیرشیان دهکاته سهر له ئهو کوره بهشدار نین ، له پیشدا بو ئهوهی سرنجی هاوریانی رهوتی سوسیالیستی راکیشی ، هیرشی کرده سهر کاک برایم عهلیزاده و کتیبهکهی دایه بهر رهخنه و گوتی ههر کهس ئهو کتیبه بخینهیتهوه ، وا دهزانی که کومهله ههر خهریکی کونگره گرتن بوبیت . دوایه گوتی له 36 کهس له دامهزرینهرانی حیزبی کومونیست تهنیا کاک برایم له ناو ئهو حیزبهدا ماوه ، له راستیدا تینهگهیشتم که دهیههوی چ سابیت کا ، تو بلی زهرفیکی ریخراوهیی پهیویستی به ئهوه بیت که ههمو ئهوکهسانهی دایانمهزراندووه له گهلی بمینهوه ، بو نمونه تو بلی دامهزرینهرانی حیزبی سوسیال دیموکراتی سوئید ههر یهکدانهشیان له حهیاتدا مابن ، با له حیزبی کومونیست گهرم که بو خویان داکوکی له خویان بکهن ، بهلام بو رازی کردنی جهماعهتی حیزبهکهی ئاسو سات ، روی له کاک عهبدولله موهتهدی کرد و به چهواشهکردنی نوسراوهکانی و لیکدانهوهی خوی بو مهبهستی دیاریکراو تهنانهت کاک عهبدوللهی به لاینگری له قانونی ئهساسی کوماری ئیسلامی تومهتبار کرد ، به ئهوه رانهوهستا و له ژیر سیبهری ماموستا شیخ عیزهدین سهنگهری گرت تا پهلاماری کاک عهبدوللهی بدا ، ئهوه له کاتیکدایه که ئهو چالاکهی مافی مروڤه ، کهسانیک له روبهروی دانیشت بوون که به ماجهراجویی خویان دهسته دهسته پیشمهرگه به کوشتن دهدهن ، بهلام بی بهرین له تهنانهت رهخنهیهکی ناقابیلی ئهو مروڤ دوسته ، کهسانیک له روبهروی دانیشتبوون که پیشمهرگهیان له ناو خهلکدا ئهوهنده روخاندووه که به چهشنی چولهکهیهک که ههرکات دوژمن بیههوی تیکیان دهشکینی و دهیان گری ، بهلام کاک ئهحمهد ههر ئاوریشی وی نهدان، کهسانیک له روبهروی دانشتبوون روحییهی خهلک بو پالپشتی له خهباتی حهقخوازانهی گهلی کورد تا نزمترین جیگهی خوی دادهبهزینی ، بهلام بی بهرین له رهخنه ، کهسانیک له روبهروی دانیشتبوون که به ئهو ههمو ئهستهمی چالاکی نیزامی ، واحیدی پیشمهرگه دهنیرنهوه تا ژنیکی لهش فروش ، که قوربانی مهینهتیکانی ناو کومهلگا بووه له شاری مههاباد به ناوی خوفروش و جاش تیرور کهن ، بهلام تیکوشهری ریگهی یهکسانی تهنیا له بهر ئهوه که کورسیهکهی ئاسو ساتی لی نهستینهوه ههر مرتهقی لی نههاته دهر، ئهحمهدی ئهسکهندهری له یهک کهلامدا کارتی سوتاوی ئهو کهسانهی که باوهریان به دهیالوگ ولیک نیزیک بونهوه نییه ، که من باوهرم وایه له ریزی ههردو ئهو جهریانانهدا بهرچاون ، ئهگهر کهسانیک باوهریان به دیالوگ و لیکنیزیکبونهوه ههبی حهول دهدهن که خاله هاوبهشهکان ببینهوه ، بهلام کاک ئهحمهد به چهواشهکاری و بوختان بهنزینی به ئاگری ناکوکی دادهکرد ، چونکو کاک ئهحمهد له کرژی ئهو هیزانه زورتر قازانج دهکا تا تهباییان ، من لیرهدا پیشنیار دهکهم که کاک ئهحمهد ئهو باسانهی له سیمینارهکهدا کردی بینوسیتهوه و بلاوی کاتهوه ، تا خهلکی دیکهش بتوانن سرنجی خویانی له سهر باس بکهن . باسکاریکی دیکهی ئهو سیمیناره کاک رهزای کهعبی جیگری کاک عومهری الخانی بو که له سهرهوه ئیشارهیهکهم به ناکوکی ئهو له گهل قسهکانی سکرتیرهکهی دا ، کاک رهزا به زمانیکی یهکجار گهنجاو و بهلام زیرهکانه به شیوین ئامانجی خویدا دهگهرا ، یهکهم زوری حهول دا رابردووی کومهله رهش نیشان بدا و دهیگوت دهبی ئهو رابردوویه بدریته بهر رهخنهیهکی بنهرهتی تا ریگهی پیشکهوتنهکانی داهاتو خوش کا ، ئهوه له کاتیکدایه که ههمو رابردوی کومهله ماوهی 7یا 8 مانگه له ئاسو سات بنکول دهکری و به باوهری من ئهو برادهرانه خویان باوهریان به کومهله سوسیالیست نهماوه ، ههر بویه تهوریان ههلگرتووه تا ریشهی سوسیالیست بونی کومهله دابتاشن ، کاک رهزا له بهشیکی دیکه له باسهکهی تیشکی خسته سهر شیوه کاری حیزبی و خوی به رخنه گری سانتریالیزمی دیموکراتیک پیناسه کرد و گوتی ئهو جوره میتوده له روسیهوه هاتووه و تا ئیستی زهرهرمان کردووه ...... بهلام کهس نهبو لی بپرسی کاکه حیزبهکانی دیکه یهک سکرتیریان ههیه حیزبهکهی تو جیگریشی داناوه ، ئهویش بوخوتی ( کاکه کویخا بو خوی مهشموله ) له خوتان را دهست پی بکهن ، دوایه نوسخهی بو خهلکی دیکه بپیچنهوه ، کاک رهزا دریژهی دا و گوتی نهسلی ههوهلی کومهله دهبی برون و جیگه بدهن به نهسلی دوههم ، قسهکهی ئهوه بو که کاک عومهر تهقاعود بی وجیگهی خوی بدا به کاک رهزا ، ئهوهش نوسخهیهکی بی ناوهروک بو! ئینسانهکان به پلهی نهسلهکان کاریان پی ناسپردری ، بهلکو شایسته سالاری دهبی میلاکی وئهستوگرتنی بهرپرسایهتی حیزبی و تهشکیلاتی بی . قسهی ئاخری من ، ئهو سیمیناره به هیچ شیوهیهک بو دیالوگ ئاماده نهکرابو ، بهلکو ئهو سیمیناره کوری رهخنه گرتن بو له دو لایهنی که بهشداری ئهو کوره نهبوون و به داخهوه من به هیچ شیوهیهک گیانی دیالوگم ههست پی نهکرد و ریبهرایهتی حیزبهکهی ئیمه ژیرانه له ئهو سیمینارهدا بهشداریان نهکرد . به باوهری من له دیالوگ ولیکنیزیکبونهوه گهرین و ههر کهسه له بهشهکهی خویدا خهباتی خوی دریژه بدا باشتره له ئهوهی ههتوانی ههمو لایهک به فیرو بچی ....
کهمال بلووری ستوکهولم |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است