|
|
|
چه‌ند سه‌رنجێک سه‌باره‌ت به سێمیناری ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه (فراکسیۆن) هاوینی ساڵی 2000 له سێمینارێکدا به به‌شداری چه‌ندین که‌س له شاری یۆته‌بۆری سوێد به‌شداریم کرد و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌وساتی کوردستان و هه‌روه‌ها جیابوونه‌وه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه قسه‌مکرد. هه‌رله‌وێ و له‌و کاته‌دا پێموابوو و ئێستایش پێموایه که حیزبێکی سیاسی نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر کێ و چی، به‌ڵکوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سیاسی و رێباز و هه‌ڵوێستیان داوه‌ری ده‌کرێت. بۆ رێکخراوێکی سیاسی ناوه‌رۆک گرینگه نه‌ک ناوه‌که‌ی. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا له‌بیرمه که دوو نموونه‌م هێنایه‌وه که به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان گرێبده‌ن به خه‌باتی حیزبێک له رابردوودا توانیویانه گه‌شه‌بکه‌ن و ببنه دوو رێکخراوی گه‌وره له کوردستان؛ یه‌کیان پ.ک.ک یه و ئه‌وی دیکه‌ش یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. هه‌روه‌ها پێموایه خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌نده له باری سیاسییه‌وه تێگه‌یشتوون که هه‌ر حیزب و رێکخراوێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مرۆیان و له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئێستایان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن نه‌ک ئه‌وه‌ی که سی ساڵ و چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کێ رێبه‌ری بووه. بۆ خه‌ڵک ئه‌وه گرینگه بزانرێت رێکخراوێکی سیاسی چ ده‌سکه‌وت‌گه‌لێکی به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌وه‌ی که تا چ راده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بووه له به‌ره‌وپێش‌بردنی ئامانجی حیزبه‌که‌یدا. له‌وه بترازێت گه‌وره‌ترین رێزگرتن له‌و که‌سانه‌ی که له ریزی کۆمه‌ڵه‌دا گیانیان به‌خت‌کردووه ئه‌وه‌یه که به شه‌فافییه‌ته‌وه باسی رێبازه‌که‌یان بکرێت و هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆ پشتگیری له هه‌ڵوێستی ئێستای که‌ڵک له ناو و خه‌باتی ئه‌وان وه‌رنه‌گرێت. کاتێک فراکسیۆنی ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه نامه‌یان بۆ ناردم که به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵرۆژی کۆمه‌ڵه‌وه به‌شداری سێمینارێک بکه‌م، سه‌ردێڕێکیان دیاری کردبوو که من به پێویستم زانی له‌و چوارچێوه‌ی دیاریکراوی به‌رێوه‌به‌رانی سێمیناره‌که‌دا قسه‌بکه‌م و هه‌روایشم کرد. سه‌ردێره‌که "هه‌لومه‌رجی ئێستا و ره‌وتی رووداوه‌کانی ئێران و کوردستان و رۆڵ و شوێنی چه‌پ" بوو. کاک که‌مال بلووری له "کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانه‌وه" وتارێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سێمیناره که به‌شی زۆری له‌سه‌ر قسه‌کانی من نووسراوه*. من پێمخۆشه به کورتی وه‌ڵامێکی بده‌مه‌وه. کاک که‌ماڵ هێندێک وشه‌ی به‌کارهێناوه که جێگای سه‌رنجه؛ بۆ نموونه باسی دیالۆگ و بوختان ئه‌کات. بوختان واته ئه‌وه‌ی که قسه‌یه‌ک یان کارێکی خراپ بخه‌یته پاڵ که‌سێک به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه یان ئه‌و کاره‌ی کردبێت. من که له سه‌ر کاک سه‌ید برایم عه‌لیزاده و کاک عبدالله مهتدی قسه‌مکرد، دوو شتم له‌به‌رچاوگرت. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به رێز و حورمه‌ته‌وه ناوی ئه‌و که‌سانه بهێندرێت (نه‌ک ئه‌و شێوه‌یه‌ی که کاک که‌مال خۆی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا له شاری ستۆکهۆلم له به‌رامبه‌ر کاک عبدالله دا وه‌ستا و قسه‌یکرد!). من گوتم که ده‌کرێت ئینسان دۆستایه‌تی و ئێحترامی هه‌بێت بۆ که‌سێک و له‌هه‌مانکاتدا ره‌خنه له بۆچوونه‌کانی بگرێت. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که به به‌ڵگه‌وه ره‌خنه له بۆچوونه‌کانیان بگیرێت و راسته‌وخۆ ئاماژه به ناو و نووسراوه، یان قسه‌کانیان بکرێت. من به گێڕانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی قسه‌کانی ئه‌و به‌رێزانه ره‌خنه‌م لێگرتن. ئینسان که به‌و شێوه قسه‌یکرد ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌ی نووسینه‌که‌ی کاک که‌ماڵ "چه‌واشه‌کاری و بوختان" ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌ی قسه‌کان و خودی قسه‌کان ده‌گێردرێته‌وه. سه‌باره‌ت به دیالۆگیش ئه‌مه بۆچوونێکی کۆن و ناسراوه لای هێندێک که‌س و لایه‌نی سیاسی که پیانوایه دیالۆگ واته ئه‌وه‌ی که ره‌خنه له من و له حیزبه‌که‌ی من نه‌گریت و هه‌ڵه‌کانی رابردوو و ئێستام باس نه‌که‌یت. مادام که‌وتیته ئه‌و باسه‌وه ئیتر ئه‌وه "هه‌ڕه‌شه" و "بارگرژی" و "به‌نزین به ئاگرداکردن" و "به‌لاڕێدا بردن" ، "په‌لاماردان" و ئه‌و شتانه‌یه. له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی کاک سه‌ید برایم ئه‌وه من نه‌بووم، به‌ڵکوو که‌سێکی دیکه‌بوو (وادیاره کاک که‌ماڵ هه‌موو شتێکی هه‌ر به حیسابی من نووسیووه) که گوتی هه‌ر که‌س ئه‌و کتێبه بخوێنێته‌وه واده‌زانێ "کۆمه‌ڵه هه‌ر خه‌ریکی کۆنگره‌گرتن بووه". نایشزانم ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی حیزبی کۆمونیست و حیزبی سوسیال دیموکرات بۆچییه؟ ئێستایش که حیزبه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو به‌راست و چه‌په‌وه کۆنگره ده‌گرن، دامه‌زرێنه‌رانییان و رێبه‌ران و سکرتێره‌کانی پێشوویان – هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له‌ژیاندا ماون و له‌و رێبازه نه‌چوونه‌ته‌ده‌ر – دێن و داده‌نیشن و هیچیش نه‌ڵێن له‌وێن و گوێده‌گرن و له‌وانه‌یه راوێژیشیان پێبکرێت. من گوتم له سی‌وشه‌ش ئه‌ندامی به‌شداری کونگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی کومونیستی ئێران ته‌نها کاک سه‌یدبرایم له‌و حیزبه‌دا ماوه؛ ئه‌مه‌ش ناکرێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی لێبگیرێت که حیزبه‌که هیچ گیروگرفتی نییه و کێشه له‌و که‌سانه‌وه‌یه که حیزبه‌که‌یان به‌جێهێشتووه. ئه‌وه سووچی من نییه که کاک که‌ماڵ له یه‌ک دوو کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌دا نه‌بووه که من هه‌م له فراکسیۆن و هه‌م له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ره‌خنه‌م گرتووه. له‌و سێمیناره‌دا هه‌ژده که‌س نۆره‌یان گرت و قسه‌یان کرد و به‌سه‌ربه‌ستییه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر قسه‌وباسه‌کان. ئایا وا باشتر نه‌بوو که که‌ماڵیش هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی کردبایه و گه‌رماوگه‌رم ره‌خنه‌ی گرتبایه؟ سه‌باره‌ت به قانوونی ئه‌ساسی ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی کاک که‌ماڵ نه‌مگوت که کاک عبدالله لایه‌نگری قانوون ئه‌ساسییه. من به پێویستم زانی چه‌ندین بڕگه و به‌ندی جیاواز له‌و قانوونه بخه‌مه به‌رباس و ئه‌وه وه‌بیر بهێنمه‌وه که قانوونی ئه‌ساسی ئێران له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیسلامی شێعه‌ی اثنی‌عشری نووسراوه و نه ژن، نه کورد، نه چینه چه‌وساوه‌کان و نه‌هیچ که‌مه نه‌ته‌وه و ئایین و دینی دیکه مافیان نه‌دراوه‌تێ. ته‌نها به لابردنی ماده‌ی پێنج و ماده‌ی دوازده یان به‌رێوه‌بردنی ماده‌ی پازده و نۆزده و ئه‌وانه کاره‌که جێبه‌جێ ناکرێت. من تێده‌گه‌م که‌سێک له ناوه‌وه و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه و زینداندا ناچاره خۆی هه‌ڵاواسێت به فڵان و فڵان به‌ندو بڕگه‌ی قانوونی ئه‌ساسییه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئێران له‌م بواره‌دا کاری زۆریان کردووه. به‌ڵام له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی و ئه‌م قانوونی ئه‌ساسییه‌دا – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێندێک ئاڵ‌وگۆڕیشی تێدا بکرێت – نه ژنان و نه کورد و نه هیچکام له سته‌ملێکراوه‌کانی دیکه ناتوانن به مافی خۆیان بگه‌ن. له‌م گۆشه‌نیگاوه هه‌رئه‌ندازه باسی تیژبینی و ژیربێژی مامۆستا شێخ عێزه‌دین بکرێت چ له‌سه‌ر قانوون ئه‌ساسی، چ له‌سه‌ر ویلایه‌تی فه‌قیه و خومه‌ینی و مونته‌زیری و جودایی دین له ده‌وڵه‌ت و مافی ژنان و مافی میللی گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئێستای ئێران و هی‌دیکه، هێشتا که‌مه. پاش سی‌ویه‌ک ساڵ دیسانه‌وه راستی هه‌ڵوێستی مامۆستا ده‌رکه‌وتووه له‌م بوارانه‌دا و من ویستم هه‌ڵسه‌نگاندێک بکه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سانێک هه‌ڵوێستیان زۆر گۆردراوه که هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌م ئاساییه و هه‌میش هه‌رکه‌سێک مافی خۆیه‌تی چ ره‌وتێک و چ بیروباوه‌رێکی هه‌بێت. سه‌ره‌نجام من ویستم ئه‌وه بڵێم که ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و که‌سانه بده‌ین که به ته‌یفی کۆمه‌ڵه ناوزه‌د ده‌کرێن، هه‌موو چه‌شنه رێبازێکی تێدا ده‌بیندرێته‌وه. به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م ته‌یفه بریتین له که‌سانێک که هێشتا خۆیان به‌و سیاسه‌ت و رێباز و ئامانجانه‌وه ده‌ناسێننه‌وه که کۆمه‌ڵه و مێژووه‌که‌یان دروستکردووه. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تییه‌کی لێهاتوو که مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌که و دوارۆژه‌که‌ی بێت و هه‌روه‌ها به‌ده‌ربه‌ست بێت بۆ داهاتووی ئه‌م نه‌سله که بریتین له هه‌زاران که‌سی تێکۆشه‌ر چ له کوردستان و چ له هه‌نده‌ران، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی نه‌خاته پیشه‌وه، زه‌مینه‌ی ئه‌وه هه‌یه که بکرێت به هێزێکی سیاسی به‌رچاو بۆ دوارۆژی ئاڵ‌وگۆڕه‌کانی کوردستان و ئێران. هاوکات له‌م ته‌یفه‌دا که‌سانێکیش هه‌ن که په‌یره‌وی رێبازی جۆراوجۆر ده‌که‌ن؛ کۆمونیستی ئورتودۆکس، سوسیال دیموکرات، ناسیونالیستی میانه‌ره‌و، ناسیونالیستی توندره‌و، لایه‌نگری گه‌رموگوڕی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی موسوی-کروبی-خاتمی، پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازانه و دژی دیکتاتۆری له ئێرانن و هی دیکه‌ش. ئه‌مه خۆی له خۆیدا ئاساییه و هیچ گرفتێک نییه و کوردیش و ئه‌وانه‌ی رۆژێک له رۆژان له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بوون مافی خۆیانه که له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌وت و رێکخراو و رێبازێکدا بکه‌ون. ئه‌وانه‌ی له کۆمه‌ڵه‌دا بوون به‌شی هه‌ره زۆریان زۆر گه‌نج بوون و زۆربه‌ی رێبه‌رانیش ته‌مه‌نیان له ژێر سی‌ساڵدا بوو؛ ئێستا دوای زیاتر له سی ساڵ زۆربه‌یان له ته‌مه‌نی په‌نجا نزیک بوونه‌ته‌وه یان له‌سه‌ره‌وه‌ترن. ته‌مه‌ن، ئه‌زموونی ژیان، ئاشنابوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و رێباز و حیزب و رێکخراوی تازه، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و زۆر شتی دیکه کاریان کردووه‌ته سه‌ر ئه‌م که‌سانه و هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه سه‌یربوو. پوخته‌ی قسه‌که‌ی من ئه‌وه‌بووه که ناکرێت هه‌موو کارێک بکه‌یت و هه‌ر به نێوی کۆمه‌ڵه‌یشه‌وه بیکه‌یت. رابردوو و تێکۆشان و فیداکاری رابردوو به‌جێی خۆی به‌ڵام هی وا هه‌یه ئێستا ئه‌و بیروبۆچوون و رێبازه‌ی که هه‌یه‌تی هیچ نزیکییه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا نییه و ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و هه‌موو پێداگرتنه که "من کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌سڵم و ئه‌مه‌یه رێبازی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه" فایده‌ی چییه؟ ئه‌مه ناتوانێت یارمه‌تیده‌ری ریبازی به‌روپێشچوون بێت و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی کوردستان قازانجێکی لێ ناکات. هێندێک چه‌مک له نووسراوه‌که‌ی کاک که‌ماڵ‌دا هه‌ن که به‌لامه‌وه سه‌یره؛ " بوختان، به‌نزین به ئاگری ناکۆکیدا کردن، له گرژی ئه‌وهێزانه زۆرتر قازانج ده‌کا تا ته‌باییان، کورسییه‌که‌ی ئاسۆسات و . ." کاک که‌مال ئامۆژگاری کردووم که باسه‌کانم بنووسم "تا خه‌ڵکی دیکه‌ش بتوانن سرنجی خۆیانی له‌سه‌ر باس بکه‌ن"! ئه‌وه‌تا سێمیناره‌که له سه‌ر ئاسۆسات بڵاه‌ده‌کرێته‌وه و بینه‌ران و گوێگرانی باسه‌کان بۆخۆیان راسته‌وخۆ ئاگاداری ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئه‌بن نه‌ک له رێگای که‌سانی دیکه‌وه. ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری 26ی مارس 2010، 6ی خاکه‌لێوه‌ی 1389 http://www.ashti.se/mars10/10-03-25b.htm
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است