|
|
|
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پلانی فارسیزمی له کوردستان دا
گه‌لێ جار هه‌ندێ له دۆستان راسته‌وخۆ یا ناراسته‌خۆ پێیان کوتوم: بۆ ئه‌ونده ئه‌نووسێت؟ کاتێک ئه‌ڵێم: ره‌خنه‌تان له کامیه‌ک له‌و شتانه هه‌یه که نووسیومه؟ وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. له کام کۆمه‌ڵگا و کام رێبازی سیاسیی‌دا بووه و هه‌یه به که‌سێک بڵێن بۆ ئه‌نووسیت؟! ئایا جوانتر نییه ئه‌و دۆستانه به‌بێ چاوپۆشیکردن هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کان ده‌سنیشان بکه‌ن؟ بۆ ئاگاداری ئه‌و دۆستانه ئه‌وه‌ی که نووسیومه بیرکردنه‌وه‌یه له رووداوه‌کانی ده‌وروبه‌ر که بینیومه، بیستوومه یا خوێندومه‌ته‌وه ! لێره‌دا نموونه‌یه‌کی دیکه ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست.
رۆژی5/3/2011 له ستۆکهۆڵم به‌رنامه‌یه‌ک به بۆنه‌ی (8ی مارس رۆژی ژنان) له‌لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه برا. به‌ڕێز (سدیقه محه‌ممه‌دی) له رێگای (رادیۆ هه‌مبه‌سته‌گی)یه‌وه سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه قسه‌ی کرد و ئاماژه‌ی به ئه‌دره‌س و کاتی به‌رنامه‌که که له کاتژمێر 18 واته 6ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌س پێئه‌کات، کرد.
دۆم به دۆمی خۆی که کڵاش ئه‌کا ئه‌یبا ماڵ به ماڵ، درگا به درگا: ( قانع )
له مانگی یه‌که‌می ساڵی 2010دا کتێبێکم به‌ناوی (له یادی هه‌ڵه‌بجه تا هه‌ڵواسینی سه‌دام) چاپکرد. باسه‌کانی ئه‌و کتێبه به به‌ڵگه و دێکۆمێنتی تایبه‌ت به خۆیانه ئاماده کراوه! ئه‌و کتێبه به مه‌به‌ستی فرۆش نه‌نووسراوه. به‌هیوا بووم له مانگی مارش و له ساڵرۆژی هه‌ڵه‌بجه‌دا بیخه‌مه به‌رده‌س دۆست و ئاشنایان، به هۆیه‌ک نه‌کرا و که‌وته مانگی مارشی ساڵی 2011 - به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ فرۆش نه‌نووسراوه رێگای بڵاوکردنه‌وه‌یشم که‌مه، باشترین رێگا بۆ ناساندن و بڵاوکردنه‌وی ئه‌و جۆره کتێبانه شوێنی کۆڕ و سێمنیاره‌کانه.
رۆژی 5/3/2011 سی(30) دانه له‌و کتێبه‌م خسته ساکێک و روومکرده شوێنی به‌رنامه‌که و پێشکه‌شم کرد به 30 که‌س له دۆستانی به‌شدار له‌و به‌رنامه، ئه‌وانیش به رووخۆشییه‌وه لێیان وه‌رگرتم و پێیان باش بوو له باری ماڵییه‌وه یارمه‌تیم بکه‌ن تا پوڵی چاپکه‌یم ده‌سکه‌وێته‌وه، بۆم باسکردن بۆ فرۆش نه‌نووسراوه و سپاس بۆ هاوکاریتان. پێش ئه‌وه‌ی به‌رنامه ده‌س پێ‌بکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که قسه‌م کرد و داوای کاتێکم کرد که هه‌م کتێبه‌که بناسێنم و هه‌م شتێکیش سه‌رباره‌ت به ژنان که له‌و کتێبه‌دا چاپکراوه بخوێنمه‌وه، له وه‌ڵاما کوتی: کاتمان نه‌ماوه و هه‌مووی گیراوه! پاش هه‌ندێ قسه‌وباس ئاماده بوون دوو 2 ده‌قیقه کاتم پێبده‌ن.
به‌رنامه له کاتی دیاریکراودا ده‌سی پێ‌کرد. له پێشدا به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌که به فارسی قسه‌ی کرد، پاشان ژنێک نووسراوه‌یه‌ک که به فارسی نوسیبووی خوێنده‌وه، پاشان به‌ڕێز (سدیقه محه‌ممه‌دی) سه‌باره‌ت به رۆژی ژنان قسه‌ی کرد، پاش ئه‌وان به‌ڕێز (رووناک شوانی) هۆنراوه‌یه‌کی به کوردی خوێنده‌وه، پاشان منیش له‌و 2 ده‌قیقه که بۆیان دیاری کرد‌بووم، ده‌بوو هه‌م کتێبه‌که بناسێنم و هۆنراوه‌یه‌کیش که به فارسی و کوردی سه‌باره‌ت به فه‌رمانێکی سه‌دام ده‌رباره‌ی کوشتنی ژنان نووسیبووم، بخوێنمه‌وه. به‌هۆی که‌می کاته‌وه نه‌توانیم هۆنراوه‌کان به ته‌واوی بخوێنمه‌وه و نه کتێبه‌که‌ش بناسێنم. پاشان بوو به دانس و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕین و گۆرانی تا کاتژمێر 11ی شه‌و واته 23 درێژه‌ی کێشا. ئه‌گه‌ر بڵێم 75%ی به‌رنامه‌که بۆ دانس و سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕین و گۆرانی ته‌رخانکرابوو، پێم وانییه قسه‌یه‌کی ناڕه‌وام کردبێ. با بڕۆینه سه‌ر باسی سه‌ردێڕی نووسراوه‌که:
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پلانی فارسیزمی له کوردستان دا
مه‌به‌ست له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئه‌و حیزبه‌یه که ساڵی 1983 به یارمه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له گوندی (مێشکه‌په‌ی سه‌رده‌شت) بنیاد نرا. وه‌ک ئه‌زانین چه‌ن نه‌ته‌وه له ئێران‌دا ئه‌ژی، به‌ڵام سیستمی سیاسی ئێران له ده‌ورانی پادشای و له کۆماریشدا فارسی بووه و فارسییه، له درێژه‌ی پلانی فارسیزمدا 2 سیاسه‌تی راسته‌و ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که فارس نین، به‌ڕێوه ئه‌برێت.
سیاسه‌تی راسته‌خۆ سیاسه‌تی راسته‌وخۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که زمانی فارسی به زمانی دایکیی هه‌موو دانیشتوانی ئێران ئه‌زانن. سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته ئه‌توانین تماشای ئه‌و دوو به‌ڵگه بکه‌ین:
1 - ... بنظر من زبان فارسی از دو نقطه نظر برای ما ایرانیان ارزشی فوق العاده دارد، یکی اینکه زبان مادری ما است .... امیر عباس هویدا . راهنمای کتاب – شماره 8 – 9 سال سیزدهم – آبان – آذر 1349 - ئه‌میر عه‌باس هوه‌یدا سه‌رۆکوه‌زیری ده‌ورانی محه‌ممه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی بوو.
2 - از مدیریت آموزش و پرورش شهرستان سقز به کلیه واحدهای سه گانه، موضوع توصیه مبنی بر استفاده از زبان ملی در کلاس . شماره: 3000 / 39053 / 645 – تاریخ 1/9/1389
به پێی ئه‌و دوو به‌ڵگه زمانی فارسی زمانی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی ئیرانه، خویندن و نووسین به فارسییه، رێگا ناده‌ن نه‌ته‌وه‌کانی تورک، تورکه‌مه‌ن، بلوچ، عه‌ره‌ب، گیله‌ک و کورد به زمانی خۆیان بخوێنن! به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه تاکانی ئه‌و نه‌ته‌وانه زمانی زگماگی واته زمانی دایکییان له بیر ئه‌چێته‌وه. بۆ نموونه (موهه‌ندیس مه‌هدی بازرگان یه‌که‌مین سه‌رۆکوه‌زیری پاش رمانی سیستمی پادشای ئیران) وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیری ئێران ئه‌چێت بۆ شاری ته‌برێز، خه‌ڵکی ئه‌و شاره به دورشمی (یاشاسن بازرگان- بژی بازرگان) ئه‌ڕۆن به پێشوازییه‌وه، بازرگان له دورشمه‌که ناگات و نازانێت ئه‌و خه‌ڵکه چی ئه‌ڵێن. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بازرگان بۆ تاران رۆژنامه‌ی(ئاینده‌گان) له یه‌که‌مین لاپه‌ڕه‌ی خۆیدا نووسراوه‌یه‌کی له‌ژێر سه‌ردێری (نخست وزیری که زبان مادری خویش را نمی‌داند) چاپکرد.
سیاسه‌تی ناراسته‌وخۆ سیاسه‌تی ناراسته‌خۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که تاکه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه وه‌ها په‌روه‌رده ئه‌که‌ن که به چاوی سوک و بێبه‌هاوه تماشای زمانه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن و له کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کاندا به فارسی قسه بکه‌ن. پێشتر ئاماژه به‌و کرا چه‌ن ژنی فارس به فارسی قسه‌یان کرد و نووسراوه‌ی فارسییان خوێنده‌وه و به‌ڕێز سدیقه محه‌ممه‌دیش قسه‌ی کرد. تا ئه‌و جێگه‌ی بزانم داده سدیقه خه‌ڵکی سنه‌یه و خه‌ڵکی سنه‌یش کوردن، به‌ڵام داده سدیقه به فارسی قسه‌ی کرد. ئه‌و به‌رنامه‌یه له سوید به‌ڕێوه برا نه‌ک له ئێران، له سویددا هه‌موو زمانێک ئازاده و مناڵی په‌نابه‌ران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن. له‌و به‌رنامه‌دا گه‌لێ که‌سم بینی که خه‌ڵکی سنه، سلێمانی، سه‌قز، مهاباد، مه‌ریوان، بانه، بۆکان، کامیاران و هه‌ڵه‌بجه و... بوون! بۆ ئه‌بێ فارسه‌کان به زمانی خۆیان قسه بکه‌ن، به‌ڵام داده سدیقه به کوردی قسه نه‌کات و به فارسی قسه بکات؟!
له جهانی ئه‌مرۆدا ئه‌و زمانه‌ی که هه‌ر که‌سێک پێی ئه‌دوێ به (زمانی دایکی) ناونراوه، دیاریکردنی ئه‌و ناوه به‌ناوی دایکه‌وه رێزگرتنه له دایک، رێزگرتنه له ژنیش. ئه‌و رێزگرتنه ناوه‌رۆکی سیاسی نییه، ئه‌و رێزگرتنه ناوه‌رۆکی خۆشه‌ویستی هه‌یه و پله‌ی به‌رزی دایک دیاری ئه‌کات! به‌داخه‌وه داده سدیقه و داده سدیقه‌کانی دیکه وه‌ک دایکێک به پیرۆزی و مه‌زنی ئه‌و پێناسه جوانه نازانن، له ئاکامدا زیان به پله‌ی به‌رزی خۆیان ئه‌گه‌یه‌نن.
شاره‌زایی له هه‌ر زمانێکدا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له جهانی ئه‌مرۆدا که ئینسان هه‌رده‌م له‌م شار بۆ ئه‌و شار، له‌م ناوچه بۆ ئه‌و ناوچه، له‌م قاره بۆ قاره له هاتووچوودا دا‌یه نه‌ک کارێکی به‌د نییه، به‌ڵکو زۆر پێویسته، به‌ڵام نه‌ک بگاته ئه‌و جێگه زیان به که‌سایه‌تی خۆت بگه‌یه‌نی! تێبینی: به‌ڕێز سدیقه محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه - جێگه‌ی داخه ئه‌و کاره ناشایسته له ناو کادر و ئه‌ندامه کورده‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا بووه و هه‌یه ! لێره‌دا سه‌رنجی ئه‌و دۆستانه بۆ 2 بابه‌تی گرنگ رائه‌کێشم:
1 - چه‌ن دێڕی به‌نرخه له ( دانتی ) شاعیری پایه‌به‌رزی ئیتالیا دانتی، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه راکێشا که زمانی نه‌ته‌وه‌یی له توانایدا هه‌یه پاڵ به میلله‌ته‌وه بنێ و گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تیی تێدا پێک بهێنێ. به‌و هه‌ڵوێسته‌یشی بووه دیارترین ئه‌و پێشه‌وانانه‌ی داوایان ده‌کرد له به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا له بری لاتینی زمانی ئیتالیایی به‌کار بهێنرێ. .... خۆشه‌ویستی زمانی نه‌ته‌وه‌یی لای دانتی گه‌یشته پله‌یه‌ک به نانی جۆی ده‌شوبهاند، چونکه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ر ئه‌و جۆره نانه ورگی هه‌زاران ئیتالیایی پڕ ده‌کرد. ..... دانتی به بڕوایه‌کی به تینیشه‌وه دژی ئه‌و که‌سانه راده‌وه‌ستا خۆی وته‌نی به‌چاوی سووکه‌وه تماشای زمانی رازاوه‌ی میللی مان ده‌که‌ن . سه‌رچاوه کتێبی رێنیسانس- ل 93 – 94 – 95 نووسه‌ر د. که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د - وه‌رگێر فوئاد میسری
2 – سه‌رنجی رابه‌رانی به‌ڕێزی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران رائه‌کێشم بۆ 2 نووسراوه له سایتی ئه‌نترنێتی (www.stockholmian) به‌ناوی دکتر اشک داهلن.
بۆ رۆژی دایك
دا‌یه، ئه‌مرۆكه رۆژی تۆیه دنیای من، ژینی تۆیه! ژینی من و دنیای تۆ تێكه‌ڵن وه‌ك تان و پۆ
دوێنێ به‌یان چووم بۆ شار گه‌ڕام دووكان و بازاڕ كه دیارییه‌كت بۆ بكڕم وه‌فاداریم ده‌رببڕم
له‌م شاره به‌ربڵاوه له‌م شاره جوان رازاوه هیچم بۆ په‌سه‌ند نه‌بوو گشتم به‌لاوه كه‌م بوو
مات و مه‌لول گه‌رامه‌وه بۆ قوتابخانه چوومه‌وه هانام بۆ مامۆستا‌م برد گرێی دڵم كرده‌وه
مامۆستا وتی: پێنووسه‌كه‌ت هه‌ڵگره هه‌ستی دڵت ده‌رببڕه به زمانی خۆت بدوێ بۆی كه گوڵ و گوڵاو و شه‌كره
وتم: مامۆستا ئامان ئامان، ده‌ستم به دامان من ناتوانم وا بكه‌م هه‌ستی ده‌رون به‌یان كه‌م
هه‌ستی ده‌روون به وه‌رگێڕان گوڵێ ده‌سكرده له گوڵدانێ جوان بێ بۆنه و به‌رهه‌م چێژ نادات به ژیان!
مامۆستا وتی: بۆ ؟ وتم: من زمانی دایكیم نییه بۆ نووسین وتی: تۆیش دایكت نییه بۆ رامۆسین! نه نامه بنووسه و نه دیاریش بكڕه گه‌ردی مه‌لولی له سیمات بسره.
ئامان دا‌یه گیان ئیتر وا مه‌كه له‌مه زیاتر غه‌درم لێ مه‌كه! با به زمانی دڵ من بۆت بنووسم سه‌رتاپای باڵات به دڵ رامۆسم دایک: رۆڵه‌ی خۆشه‌ویست ئارامی گیانم به‌رهه‌می ره‌نجی رۆژ و شه‌وانم هێناوته پێشێ باسێکی گران نووسینت ئه‌وێ به زمانی دووان
زمانی دایکت ئه‌وێ بۆ نووسین تا به‌یان بکه‌ی خۆشه‌ویستی ژین بڵێی مر‌ۆڤم منیش وه‌کو تۆ خاوه‌نی هه‌ستم، هه‌ستێ سه‌ربه‌خۆ
نا، نا، وا نییه له ناوی ئێمه‌ی کورد هه‌ستی وا نییه ئێمه گه‌لێکین بێگانه په‌ره‌س شه‌یدای کۆیله‌یی و ژیانی ژێرده‌س مناڵ: دایکی خۆشه‌ویست ئاواتی ژیانم ژیان به‌و جۆره ئه‌من ناتوانم ده‌سکه‌وتی ژیان وا له نێو ژیان ئه‌بێ تێکۆشین بگه‌ین به کاروان!
***
ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه به‌ناوی (بۆ رۆژی دایک) له‌گه‌ڵ نووسراوه‌یه‌ك به‌ناوی (له یادی رۆژی دایکدا) ساڵی 1998 له ژماره 108ی گۆڤاری به‌ربانگ چاپ‌کرا، له کاناڵێکی ته‌له‌ڤیزینی کوردی له ئۆپنا کاناڵێن له رۆژی 28/5/1998 که به‌رانبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ رۆژی دایک راسته‌وخۆ به شێوه‌ی زیندوو بڵاو کرایه‌وه، هه‌روه‌ها له ژماره‌ی 9ی دوو هه‌فته‌نامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ نووسراوه‌یه‌ک به‌ناوی (درۆیه‌کی هووه‌یدای ، ئه‌میر عه‌باس هویدا) له سالێ 2006 چاپكراوه.
سه‌عی سه‌قزی 29-3-2011 |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است