|
|
|
با هه‌موومان پێکه‌وه له‌سێداره‌دانی ئیحسان مه‌حکوم بکه‌ین له‌تیف
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌مه‌رێکه‌وتی 11/11/2009 هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی لاوی خه‌باتکارو شۆڕشگیری کورد ئیحسانی فه‌تاحیان له‌ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا بڵاوکرایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌بووه‌هۆی راچه‌نینێک له‌دڵی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز‌و دیموکرات و مافپه‌روه‌ر. كار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌م‌کاره‌نا مرۆڤانه‌یان جارێکتر ده‌ستیان به‌خوێنی نه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان سوورکرده‌وه، وه‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌شی تریان له‌په‌راوی مێژووی خۆیاندا تۆمار کرد. شه‌هید ئیحسان وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئاسایی خوازیاری سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆیی خۆی و خه‌ڵکانی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بوو. که‌ئه‌ویش ئازادی ، دیموکراسی وبه‌رامبه‌ری هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بوو.
کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی قه‌لاچۆکردنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانماندا بوون، بۆ سه‌رکوت کردن و راوه‌دونان و راپێچکردنیان بۆ ناو به‌ندینخانه‌کان. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی ته‌نها‌بۆ چاو ترساندنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و لاوه‌کانمان به‌تایبه‌تی. کۆماری ئیسلامی به‌م سیاسه‌ته‌گه‌نده‌ڵانه‌ی پێی وایه ده‌توانێ بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له‌کوردستان له‌بن بێنی، نازانێ که‌هه‌موو ئه‌مانه‌ئاگری شۆرشی رزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان به‌هێزترو پڕ جۆش و خرۆش تر ده‌که‌ن. کار به‌ده‌ستان کۆماری ئیسلامی خه‌یاڵیان خاوه‌که‌به‌م کاره‌ناشیرنانه‌ی و نا مڕۆی که‌شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌نییه، ڕۆژ به ڕۆژ ناخی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی کوردستان پر له‌رق و کینه‌ده‌که‌ن. دواجاریش هه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌رۆژێک دێت که‌به‌روویاندا بته‌قێته‌وه‌و وه‌ك سه‌دام و ده‌سته‌و تاقمه‌که‌ی ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ده‌رنه‌چونیان نه‌بێ و هه‌ر به‌ده‌ستی جه‌ماوه‌ری سته‌م دیده‌ی کوردستان ته‌فروتونا بکرێن. کورد وته‌نی " جام که‌پر بوو لێی ده‌ڕژێ" ئه‌و رۆژه‌دێت که‌ئه‌وانیش به‌ده‌ستی گه‌ڵانی چه‌وساوه‌و سته‌م دیده‌له‌ناو بچن. بێگومان ئێنسان که‌تێک که‌هه‌وڵیکی ئاوا دڵ ته‌زێن ده‌بیسی کۆمه‌ڵه‌ی پرسیاری بۆ دروست ده‌بێ که‌وه‌ڵام دانه‌وه‌یان گه‌لیک ئاسته‌نگه،هه‌زارها مرۆڤ له‌جیهانه‌دا رۆژانه‌ده‌به‌نه‌قوربانی سیاسه‌تی‌کۆنه‌په‌رستی و دیکتاتۆری و نادیموکراتی. له‌م کۆمه‌ڵگای هاو شێوه‌ی ئێران‌دا هه‌موو به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئیحسان و چه‌ندان نمونه‌ی تری وه‌ك ئیحسانه‌کان که هه‌ره‌تی لاویان بوو که‌چی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆرانه‌ی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته‌گه‌نده‌ڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی. هاو ته‌مه‌نانی ئه‌وان له‌وڵاتانی تری دنیادا که‌سیسته‌می دیموکراسی و ئازادی تیایدا به‌رقه‌راره، چه‌ندین ده‌وره‌و پرۆژه‌یان ده‌خه‌نه‌به‌ر ده‌ست بۆ ئه‌م لاوانه‌بۆ خۆپێگه‌یاندنیان و هه‌وڵی بارهێنانیان ده‌درێ له‌بواری تایبه‌تی خۆیاندا. ئه‌مه‌چ وڵاتێکه‌که‌ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ست به‌ئێش و ئازاری جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێ ئازاد بژین له‌سێداره‌ده‌درێن؟ له‌کۆتایدا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه‌یه‌ک به‌وه‌بکه‌م که‌بۆ به‌ر گرتن له‌شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی خه‌باتکاران و شۆڕشگیران و ئازادیخوازان له‌ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان، هه‌موومان پێکه‌وه‌سه‌ڕه‌رای هه‌ر بیر‌و بۆچونێکی جیاواز چ له‌ناو چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وو‌ڵات هه‌موومان یه‌ک ده‌ست و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ریز هه‌ڵویست وه‌ربگرین دژ به‌م کاره‌نامرۆڤانانه‌یه‌ی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و خه‌باتێکی شیاو‌و گونجاوی سه‌رده‌مانه به‌شیوه‌یه‌کی شاره‌ستانی سه‌رده‌م ڕیکبخه‌ین. ئه‌مه‌ئه‌رکی بێ ئه‌م لاو لای هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازه.
|
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است