|
|
|
هۆنراوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ساڵی 2005 هۆنراوه‌ی کچێکی ئه‌فریقییه
ره‌نگین
کاتێ له دایک ئه‌بم، ره‌شم، کاتێ گه‌وره ئه‌بم، ره‌شم، کاتێ ئه‌رۆمه به‌ر تاو، ره‌شم، کاتێ ئه‌ترسم، ره‌شم، کاتێ نه‌خۆشم، ره‌شم، کاتێکیش که ئه‌مرم، هه‌ر ره‌شم،
به‌ڵام تۆ ئه‌ی مرۆڤی چه‌رموو،
کاتێ له دایک ئه‌بی، ره‌نگت گوێزییه کاتێ گه‌وره ئه‌بی، سپییه، کاتێ برۆیه به‌ر تاو، سووره، کاتێ سه‌رمات بێ، شینه، کاتێ ئه‌ترسی، زه‌رده، کاتێ نه‌خۆشی، سه‌وزه، کاتێکیش که ئه‌مری بۆره! ئێستا، تۆ به من ئه‌ڵێی پێست ره‌نگین ؟ *** چه‌رموو: سپی. بۆر: خۆڵه‌مێشی، که‌وو. گوێزی: له ئینگلیزی ئه‌و هۆنراو‌ه‌دا وشه‌ی (pink) به‌کار براوه،له وه‌رگێڕانه فارسییه‌که‌ی (صورتی)، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئینگلیزی نازانم به یارمه‌تی واژه‌نامه‌ی (ئیگلیزی سودی) و وه‌رگێرانه فارسییه‌که، به‌و جۆره کردوومه به کوردی. نازانم له به‌رانبه‌ر وشه‌ی (pink)دا گوێزی یا پیازی کامیان دورسته، ئه‌گه‌ر تۆیش وشه‌یه‌کی باشتر ئه‌زانیت، تکایه یارمه‌تیم بکه. هه‌م ئینگلیزییه‌که و هه‌م فارسییه‌که‌ی ئه‌و هۆنراوه دۆستێک لوتفی کردووه بۆی ناردووم. هیوادارم لوتفیان به‌رده‌وام بێ! سه‌عی سه‌قزی 30/8/2010 sai.saqzi@gmail.com |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است