|
|
|
له پێناو 27 سه‌ڵه‌یی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دا
له ژماره 285ی گۆڤاری (پێشڕه‌و – ئۆرگانی رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه) چه‌ن بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێش چاپکراوه، یه‌کێک له‌وانه نووسراوه‌یه‌که به‌بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ناوی : (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پردێک له نێوان بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی کوردستان و خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران)
سه‌ره‌تای نووسراوه‌که به‌و جۆره‌یه: 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها رۆژێکدا، کۆنگه‌ره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆتایی به کاری خۆی هێنا و مه‌جوودیه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی راگه‌یان.
له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه‌یه‌ک به شوێنی کار و چالاکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌کراوه، باسی کاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌و حیزبی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و کرێکاران به‌تایبه‌تی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست خوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌و حیزبه له به‌رانبه‌ر رووداوه‌کانی ناو ئێران و جهان که چه‌نده دورست بووه یا نادورست له ئارادا نییه، بۆ نموونه سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئێران و ئێراق، به بۆچوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ته‌واوبوونی جه‌نگی ئێران و ئێراق ئه‌بێته هۆی رووخانی ده‌وڵه‌تی ئێران. وه‌ک ئه‌بینین پڕۆسه‌ی رووخان نه‌هاته ئاواراوه.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه سیاسییه‌کانی جهان بۆ نموونه کێشه‌ی فه‌له‌ستین، به بۆچوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران راپه‌ڕینی فه‌له‌ستین واته انتفاضه رابه‌ری کرێکاری هه‌یه و ئه‌و رابه‌ریشه به نهێنی رابه‌رایه‌تی ئه‌کات. پڕوسه سیاسییه‌کانی جهانی و فه‌له‌ستینیش ئه‌وه ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه رابه‌رییه‌کی وه‌ها له ئارادا نه‌بووه و نییه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پردێکی نێوان شۆڕشی کوردستان و شۆڕشی ئێرانه، پته‌وی پایه‌و پاکڵه‌ی ئه‌و پرده وا له چوارچێوه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و حیزبه له جهانی راسته‌قینه‌ی کرێکارانی ئێران دا !
بۆ 27 ساڵه‌یی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
بیستوحه‌وت ساڵه من ڕه‌نجبه‌ری تۆم به نان و ئاو‌و جل و به‌رگی خۆم ئه‌مکردیته کۆڵ له جۆگه و چۆم ماڵم بۆ کردی له گونده‌که‌ی خۆم که‌چی پێت که‌م بوو، رابه‌ر ئه‌و کاره ئه‌دوت گرتنی تاران، له باره !
پێشمه‌رگه و خه‌ڵکم بۆ ئاڕمانی تۆ خسته‌رێ و ئه‌وان بردیان له‌گه‌ڵ خۆ نووسراوه و کاسێت بۆ کرێکاران بۆ کرێکاری، ته‌ورێز و تاران که‌چی پێت که‌م بوو، رابه‌ر ئه‌و کاره ئه‌دوت کۆنگره - بێ گرێکاره!
هانیم لای خه‌ڵکی پاره به خه‌ر‌وار رادیۆم بۆ دانان بۆ باس و تار پێشمه‌رگه‌ی کوردم کرده پاسه‌وان بتانپارێزن به رۆژ و شه‌وان که‌چی ئه‌دفه‌رموو، هه‌موو ئه‌وانه ناسیۆنالیست و راستن، بزانه!
رۆیشتن هه‌موو، ئێمتان جێهێشت تا ببه‌نه رابه‌ر، له تاران و ره‌شت به‌سه‌ر ئه‌وشدا، که مایه پوچ بوون خزمه‌تکار ئێوه‌ین، به ورد و درشت بیستوحه‌وت ساڵیی ته‌مه‌ن، به توورێ به‌ڵام به مه‌رجێ دڵتان، نه تۆرێ! ***
بیستوحه‌وت ساڵه من ڕه‌نجبه‌ری تۆم به نان و ئاو‌و جل و به‌رگی خۆم .
له هۆنراوه‌کانی نه‌مر (فایه‌ق بێکه‌س)ه.
سه‌عی سه‌قزی22/9/2010 sai.saqzi@gmail.com |
هرگونه کپی برداری یا استفاده از مطالب مندرج در سایت"آشتى"، با درج منبع آزاد است